ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۶/۱۲/۲۵

ئیسماعیل جه‌زیرى


زاناى گه‌وره‌ى كورد: ئیسماعیل كورِى ره‌زازى جه‌زیرى (جه‌زرى) 561 - 706 ك
 زۆربه‌ى ده‌ستخه‌ته‌كانى ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌ى كورد له‌ مۆزه‌خانه‌ و ده‌ستخه‌ت خانه‌كانى
توركیادا، پارێزراوه‌، ده‌ستخه‌ته‌كان له‌ لایه‌ن زانایانى هۆڵه‌ندا، به‌ریتانیا، یابان و ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رباره‌ كراوه‌ و، وه‌رگێردراوه‌ و به‌ دووادا چوونى بۆ كراوه‌، ناوبراو خاوه‌نى چه‌ندین داهێنانه‌ و، یه‌كێكه‌ له‌ ناودارترین زانا مسوڵمانه‌ كورده‌كانى جیهان.

https://www.youtube.com/watch?v=dViDPai5l18



Image may contain: one or more people

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.

Image may contain: text

No automatic alt text available.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر