باوە عەلی بەرزنجی ، بە سوپایەکی دەهەزار کەسییەوە، پەلاماری لالشی دا و شەڕی ئێزیدییەکانی کرد. توانی زیانێکی زۆر لە ئێزەدییەکان بدات و ژمارەیەکی زۆریان لێبکوژێت.
ئەمە قسەی گەورە نووسەری کورد ـ تۆفیق وەهبی بەگ ـ ـە لە بابەتی میترائییەکان دا، کە وەک لێکۆڵینەوە و نامیلکەش بڵاویکردۆتەوە. چاپی کۆن و نوێی بەردەستە . بە گوێرەی ئەم قسەیەی بەڕێز ـ تۆفیق وەهبی ـ بێ ، باوە عەڵیش لە بەرزنجە ژیاوە و سەرکردەی ڕاپەڕین و شۆڕشەکان بووە پێش شێخ موسێی کوڕی و گەورە و ڕێبەری بەرزنجی یەکان و ناوچەکە بووە وەک کەسێکی ڕۆحانی. سەرئەنجامی پەڕتووکی پیرۆزی کاکەییەکان ـ یارسانەکان ـ یش ئەم بۆ چوونەی زانای گەورەی کورد ـ تۆفیق وەهبی بەگ ـ پشت ڕاست دەکاتەوە، و لە گەواهی دەورەی ـ بەرزنجە ـ دا ، ئاماژەی بە ماڵی ـ باوە عەڵی ـ داوە لە گوندی ـ بەرزنجە ـ ، ئەمەش لە چاپەکانی سەرئەنجام کە تا ئێستا سێ کەسی جیاواز لێی کۆڵیوەتەوە و چاپی کردووە، دەبینرێت و ، هاوکات لە دەستخەتی گەواهی دەورەی ـ بەرزنجە ـ ش هەمان کەڵام بەردەستە. کە پشتی ڕاستی دەکاتەوە و دەبێتە بەڵگە لەسەر بەرزنجی بوونی باوە عەڵی و ، هەروەها لەسەر بوونی ماڵی ناوبراو‌و لە بەرزنجە، بەڵام ئەم کەڵامە پەیوەندی بەشەڕی نێوان بەرزنجە و لالشەوە نییە، هەروەها پێوەندی بە یارسان بوون یان نەبوونی بەرزنجەوە نییە ، بەڵکە کەڵامێکە و تیایدا ئاماژە بە ماڵی باپیری سوڵتان ئیسحاقی کوڕی شێخ عیسێی بەرزنجی دراوە، واتە بابا عەلی بەرزنجی. کە ڕونە سوڵتان ئیسحاق نوێکەرەوەی ئاینی یارییە و ، کەڵامەکە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بەرزنجەوە نییە ، بەڵکە پەیوەستە بە سوڵتانی حەقیقەت ـ سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی ـ
هاوكات گه‌وره نووسه‌رى كورد ، دكتۆر موحه‌مه‌د عه‌لى سوڵتانیش هاوبۆچوونى به‌ریز تۆفیق وه‌هبی به‌گه و له كتیبى راپه‌رینى عه‌له‌وییه‌كانى زاگرۆس یا مێژووى راڤه‌یی ئال هه‌ق -یارسان - دا كه چاپی تاران به زمانى فارسی و چاپی هه‌ولێرى به‌زمانى كوردى به‌رده‌سته و به‌رێز مامۆستا عه‌دنان به‌رزه‌نجى وه‌رى گێراوه، به وردى باسی له‌م شه‌ره كردووه و باوه عه‌لى یشی وه‌ك باوه عه‌لى به‌رزنجى ناوهیناوه كه ئه‌مه‌ش به ناراسته‌وخۆ نیشته‌جێبوونى باوه عه‌لى له به‌رزنجه ده‌خاته رِوو.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر