ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۶/۱۲/۱۶

دكتۆری ئینتەرنێت


دكتۆری ئینتەرنێت
ماڵپەڕێكی تایبەتمەندە بۆ خستنەڕووی نوێترین لێكۆڵینەوە و،زانیاری تەندروستی،كە
لایەن چینێكی باڵای دكتۆرە گەورەكانی عەرەبەوە بەڕێوە دەچێت لە بەریتانیا،هاوكات دەتوانیت پرسیار لەبەڕێوەبەرانی ماڵپەڕبكەیت و،ئەویش پرسیارەكەت ئاڕاستەی دكتۆری پسپۆڕ دەكات و،وەڵامەكەیت دەداتەوەو،دەشتوانیت لەڕووی زانیاری تەندروستییەوە بخوێنیتەوە لەبارەی ژمارەیەكی زۆر نەخۆشییەوە لە ڕووی سروشتی نەخۆشییەكەوەكو نەخۆشییەكانی دڵ وسەرەتان و.........
جێگەی ئاماژەیە ئەم ماڵپەڕە بەزمانەكانی ئینگلیزی و،عەرەبی بابەت بڵاودەكاتەوە و،خزمەتی خوێنەرو،بەكارهێنەر دەكات.
http://www.doctorinternet.ae

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر