ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۰/۱۲/۱۸

گرفتەكانی

گرفتەكانی یەكەم شەوی هاوسەرێتی

هێـــــمن مەلا كــــەریم بــــەرزنجی

یەكەم شەوی بەیەكگەیشتن بەمانای دەستپێكردنی ژیانی سێكسی سرووشتی دێت ،كەئەم شەوە یەكەمین خاڵی دەستپێكردنی سێكسەو ،ڕۆچوونە بۆ دوونیای گەورەو ،فراوانی سێكس ،كە ئەگەر هەڵەو لەنگی تێدابێت ،ئەوا ڕەنگە درێژ ببێتەوە بۆ شەوەكانی دیكەی جووتبوون و،تا  تەمەنی كلۆڵی سێكسی ئامادەی هەبێت ،بۆیە زۆر گرنگە فێری ئەوە ببین كە شەرم لەیەكتری نەكەین و،لامان وانەبێت شەرم بەشێكەلە ڕێزگرتن . چونكە شەرم بەشێكە لە هۆیەكانی سەرنەكەوتنی شەوی یەكەمی بەیەكگەیشتن ،كە لەنێوكورد و،زۆرێك لەنەتەوەكانی دیكەشدا باوە دەبێت لەم یەكەم شەوەدا پەردەی كچێنی بووكە خان بدڕێ و،ژن و مێردایەتی پێك بێت و،تاهەنووكەش لەهەندێك ناوچەدا بەربووك هەیەو ،لە چاوەڕوانی ئەو هەواڵەدا پیاسەدەكات و، چاوەڕێی بەزاوابوونی كوڕە دەكات و،ئەگەر نەیتوانی ئەوا خۆی دەچێتە ژوورەوەو ،بەپەنجەی ،یان بەكلیلی دەرگا ،یان هەرشتێكی دیكە كەلەوێدا حازربێت ،ئەوكارە ئەنجامدەدات و، دەڕوات و،ئیدی بۆ زاوای جێدەهێڵێت ،كەئەمەش هەڵەیەو ڕەنگە بووكەخان تووشی هەوكردن ببێت ،یان ڕەنگە دووچاری خوێن بەربوون (نزیف) ی بكات ، وبەمەش بووكەخان تووشی شۆك دەبێت ، وەلێ‌ ڕەنگە گرفتی ئەم هەموو ڕووداوە ناتەندروستییانەیە شەرم بێت ،كە بەهۆیەوە شلی لە ئامێری نێردا دەبینرێت و،چالاك نابێت ، بۆ كونكردنی پەردەی كچێنی و،بەزاوابوون ،كەئەمەش سروشتییەو ،ئەگەر خاوەن ڕۆسنبیری سێكسی بن ، لایان ئاساییەو ،ئەم كارە دووادەخەن بۆ شەوەكانی دیكەی مانگی هەنگوینی .
ڕەنگە شەرمكردن لەوێوە سەرچاوەبگرێت ،كەئەم دوو ڕەگەزە زۆر  دەمێكە لەیەكتر جوودان و، تائەوكاتە لە نزیكەوە یەكترییان نەدیتووەو ، كاری لەو جۆرەیان ئەنجامنەداوەو ،هیچ ڕۆشنبیرییەكی سێكسیشیان نییە، كەئەمەش كاریگەری گەورەكردنی مرۆڤەكانە هەر لە قۆناغەكانی خوێندنەوە ، هەتاوەكو ڕەوش و هەڵسو كەوتی كۆمەڵگەی كوردی ،كە بێگوومان چ دین و،چ زانستیش لەگەڵ ئەم جۆرەكارانەدا نییەو ، هەربۆیە پێویستە هەموو مرۆڤەكان زانیاری سێكسییان هەبێت . چونكە دونیای سێكس ئاڵۆز و،فراوانە، ئەگەرچی دەشگونجێت كە چالاك نەبوون و،ئامێر بەهۆی نەوروژاندنی پێویستەوەبێت ،كە ئەم كارە لە سەرەتایترین شتەوە كە دەست گەمەو ،خۆڕوتكردنەوەیە دەستپێدەكات . چونكە تاهەنووكە زۆرێك لە ژن و،مێردەكان خۆیان ڕووتناكەنەوە بەتەواوەتی ، هەتاوەكو تێر لەیەكتر بڕوانن و،بەتەواوی جەستەی یەكتری ببینن .  چونكە ڕووانین بەشێكە لە بەشەكانی بەشداربووی قۆناغی یەكەمی جووتبوون ،كە قۆناغی وروژاندنە بەهۆی شۆخی و، دەستگەمە و، لە ئامێزگرتنی یەكتری و،ڕووانینەوە .
ڕەنگە فەشەل هێنانی شەوی یەكەمی هاوسەرگیری بگەڕێتەوە بۆ ترس و،نائارامی ،جا ترس بێت لە دەوروبەر ، یان ترس لەئازار و،ناڕەحەتی ،كە زۆرجار بووك تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت بەهۆی نەبوونی زانیاری سێكسییەوە و،وای بۆ دەچێت كە چوونە ژوورەوەی زەكەر بۆناو زێ‌ ،ئازاری پێدەگات ، كەئەمەش هەڵەیەو ،هیچ ئازارێكی ئەوتۆی نابێت ،یان ڕاستترە بڵێین ئازارەكەی وەك ئەوە وایە كە دەرزییەك بچێت بە دەستدا ، وە زۆرجاریش نائارامی ڕوودەكاتە زاواو ،دەترسێت لەوەی كەنەتوانێت لەشەوی یەكەمداپیاوەتی خۆی بسەلمێنێت ، كە ئەمەش هەڵەیە ، یان ڕەنگە بەهۆی ترسان لەوەی كە دەورو بەر ئاگاداری كارەكەیانەو ،ئەمەش زۆرجار لەوبووك و،زاوایانەدا ڕوودەدات ،كە یەكەم شەویان و،مانگی هەنگووینیشیان لە ماڵێكدا بەسەر دەبەن ،كە جگەلەخۆیان كەسی دیكەیان لەگەڵدا بژی .
تائێرە زیاتر گرفتەكانی شەوی یەكەمی هاوسەرگرتن پەیوەندی بە زاواوە هەیە ،بەڵام ڕەنگە ئەم بارە پێچەوانە ببێتەوەو ،ڕەقبوون و،وروژانی تەواو لە ئامێردا ڕووبدات ، وەلێ‌ زاوا نەتوانێت پەردەی كچێنی بدڕێنێت و، لە هەوڵ و،ماندووبوونەكانی بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە فەشەل بێنێ‌ ،كەئەمەش زۆر ئاساییەو ،پێویست بە نائارامی و،توڕەبوون ناكات و،دەشێت ئەم كارە دووابخەن بۆ شەوەكانی دیكە ، دیارە ئەم ڕووداوە هۆكارێكی دیارو ،ئاشكرای نییە ، وەلێ‌ دەگونجێت بیگێڕینەوە بۆ جۆر و،شێوەی پەردەی ( hymen) كچێنی ، یان شێوەكانی جووتبوون ،یان جیاوازی تەمەن و،گەورەبوونی ژن  ،و زۆر هۆكاری دیكەش .
24may.2005.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر