ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۰/۱۲/۱۸

زیاد بوونی ......

زیاد بوونی سێكسی نهێنی بەهۆی تەكنەلۆژیاوە
تەنها ڕێگە چارە بۆ داخستنی دەرگای نەخۆشخانەكان بە ڕووی نەخۆشییە ترسناكەكان و،تێكۆشان دژی ناتەواوییە سێكسییەكان بەهێزكردنی ڕەوشت و داوێن پاكییە
هیتلەر



هێـــــمن مەلا كــــەریم بــــەرزنجی

سێكسی نهێنی بەو كردارە سێكییانە دەوترێت ،كە لەدەرەوەی چوارچێوەی ژیانی هاوسەرێتی و ،بەنهێنی  ئەنجامدەدرێت و،بۆیە بەو ناوە دەناسرێت و،ئاماژەی پێدەدرێت.چونكە لەم جۆرە سێكسەدا تەنها ڕەگەزێك بەشدار دەبێت وەكو (خووە نهێنی ) ،جا ڕەگەزی نێربێت،یان مێ‌، وە هەندێك جار هەردوو ڕەگەز(نێر و مێ‌) بەشداردەبێت،بەڵام ئەو كردارە سێكسییانەی كە ئەنجامی دەدەن جگەلەو دوو بەشدارە كەسی دیكە ئاگاداری نییەو،نایزانێت، ئەمەش هەریەك لە كردارە سێكسییەكانی (مێ‌ و مێ‌، نێر و نێر، نێر و مێ‌ لە ڕێگەی كۆمەوە، سێكسكردن لەگەڵَ لەشفرۆشەكان) دەگرێتەوە.
لێكۆلێنەوەیەكی سعودی لەم بارەیەوە ڕای گەیاند كە 70% ی فایلە ڤیدیۆییەكانی مۆبایلەكانی هەرزەكارانی سعودی ،فیلمی سێكسییەو،هاوكات ڕۆژنامەی عەرەب نیوز زانیاری زۆر سەر سوڕهێنەری لەم بارەیەوە بڵاوكردەوەو،هەمان لێكۆلێنەوە ڕای گەیاند كە لە 88% ی مێینە قوربانی وروژاندن و تەنگپێهەڵچنینن بە بەكارهێنانی بلوتوس.
بێگومان زاراوەی (سێكسی نهێنی )زیاتر بۆ كۆمەڵگە خۆرهەڵاتییەكان ڕاستەو،گونجاوە. چونكە دەشێت ئەنجامدەرانی هەریەكێك لەو جۆرە سێكسانەی كە ناومان هێنان لە وڵاتانی خۆرئاوادا ئاسای بێت و،كۆمەڵەو ڕێكخراوی تایبەت بە خۆشیان هەبێت،وەلێ‌ لە كۆمەڵگە خۆرهەڵاتییەكاندا سەركۆنەدەكرێن ،بێئەوەی لەباری دەرونیان بكۆڵرێتەوەو،لە خراپییەكانی ئەم جۆرە سێكسانە ئاگاداربكرێن و،ئەو هۆكارانە بنبڕبكەن یان كەمی بكەنەوە، كە بوونەتە هۆی دروست بوونی ئەم جۆرە سێكسە نهێنییانە .
پرۆفیسۆری عەرەب (دكتۆر عەبدولڵا ڕەشید ) دەڵێت : (میمۆری مۆبایلی تازە پێگەیشتوان و،هەرزەكاران ،بابەتی (وێنەو فیلیمی) سێكسی تێدایە بە ڕێژەی 70% و،بابەتی پەیوەندی دار بەتوندوتیژیش لە خۆدەگرێت بەڕێژەی 8.6%)
كەواتە دەتوانین بڵێین تەكنەلۆژیای مۆبایل هۆكارێكە لە هۆكارەكانی زیادبوونی سێكسی نهێنی، بەشێوەیەكی گشتی لەهەموو جیهانداو،بەتایبەتی لە كۆمەڵگە داخراوەكانی خرهەڵاتدا .چونكە دەبێتە هۆكارێك بۆ ناساندن و،فێركردنی چۆنییەتی ئەنجامدانی سێكسی (مێ و مێ‌) لە ڕێگەی فیلمە سێكسییەكانەوەو،هاوكات دەبێتە فێرگەو هاندەر بۆ بە ئەنجامگەیاندنی سێكسی نێوان نێرو مێ‌ لە ڕێگەی كۆمەوە،بەڵام زۆر بەكەمی هاندەر دەبێت بۆ نێربازی ،ئەویش بەهۆی سروشتی كۆمەڵگەكانی خۆرهەڵاتەوەو،كاریگەری ئاین لەسەر كۆمەڵگەكان ، وەلێ‌ لە جۆری یەكەم و دووەمدا كاریگەری كۆمەڵگەو ئاین زۆر كەمبۆتەوە.چونكە كردارەكان بەشێوەیەكی نهێنی و،لە شوێنی نهێنی دا ئەنجامدەدرێت، دیارە
مەبەستمان لە وشەی نهێنی ئەوەیە كە دوور لە چاوی خەڵكی ئەم كارانە دەكرێت و،بە ڕەزامەندی هەردوولا ئەنجام دەدرێت دووای بینینی فیلمە بیانییەكان و،بە چەندجارێك ئەنجامدانی ئەم جۆرە كردارانە هۆگری دەبن و،لایان ئاسای دەبێت ،كە بۆ وەرگرتن و دەستكەوتنی ئەو چێژە سیكسییانە خۆیان بخەنە ئەزیەت و، مەترسییەوە.
بێگومان وەك چۆن تەكنەلۆژیای مۆبایل  بەو جۆرە كاریگەرە و،كۆمەڵگە دەگۆڕێت،بەهەمان شێوە تەكنە لۆژیاكانی دیكەی وەك (سەتەلایت، ئینتەرنێت و.........) كاریگەری زۆر گەورەیان هەیە بەسەر كۆمەڵگەوە ، بەتابەت بەسەر ئەو هەرزەكارانەی تازە پێدەگەن و،لەگەفوكوڵێكی زۆری سێكسی دان،هربۆیە بە وێنە پۆرنۆگرافییەكانی ئینتەرنێت و ،سەتەلایت سەرسام دەبن و،زۆر سەیری دەكەن و،بەدیارییەوە(خووە نهێنی/دەستپەڕ) ئەنجامدەدەن و،بەهەمان شێوە بە فلیم و گرتە سێكسییەكانیش كاریگەر دەبن و،لاسایی دەكەنەو،دووبارەیان دەكەنەوە،بەتایبەت ئەو جۆرانەی سێكس ،كە نابێتە هۆی لەدەست دانی پەردەی كچێنی و،خاڵی ڕوو سوری مێینە،واتە: سێكسی كۆم.
بۆئەوەی كۆمەڵگە لەنێو ئارەزوو بازیدا ڕۆنەچێت و،بەرەو داكەوتنی كۆمەڵایەتی قورس هەنگاو هەڵنەگرێت پێویستە هەوڵبدرێت كاریگەری تەكنەلۆژیا كەمبكرێتەوە لەسەر لاوان و،تازەپێگەیشتوان .چونكە( سێكسی نهێنی )بۆتە (تەنە بۆمبای سێكسی ) و ئەم تەنە بۆمبایانەش ،وەك (جۆرج بووش) لە كتێبی (شۆرشی سێكسی) دا دەڵێت : (چەندین تەنەبۆمبای سێكسی ڕۆژانە دەتەقنەوە،كە دەبنە هۆی دروستبوونی دڵە ڕاوكێ‌ و،تەنها مناڵەكانمان ناكاتە دڕندە بەڵكو خێزانەكان و،كۆمەڵەكانیش دەشێوێنێت) كەواتە بۆ ڕێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی سێكسی نهێنی و،كەمركردنەوەی پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەین:
1-دانانی تەلەفزیۆن و،سەتەلایت و،ڤیدیۆسیدیو،دیڤیدی و،پلەیستەیشن لە هۆڵ دا،یان لەو شوێنەی كەهەموو ئەندامانی خێزان لێی دادەنیشن و،هاتوو چۆی بەسەرەوەیە، نەك لە ژووری تایبەتی یان نووستن.  
2-دانانی كۆمپیوتەرو ئینتەرنێت لە شوێنی گشتی ماڵ دا،كە هاتوو چۆی بەسەرەوە بێت.
3-ڕێگەنەدان بەهەڵگرتنی هاندی تایبەتمەند (مواسەفات) بۆ خوارتەمەنی (18) هەژدە یاڵ  .
4-چاودێری كردنی تازەپێگەیشتووان.
دەبێت لە كۆتایدا ئەوەمان لەبیرنەچێت ،كە ئەم تەكنەلۆژیایانەی باسمان كردوون زۆر زیاتر لەوە سودبەخشن ،كە لێرەدا زیانەكانیان خراوەتە ڕوو ،بەڵام لێرە دا باسەكەی ئێمە تەنها جێگەی زیان و،خراپییەكانی تەكنەلۆژیای تێدا دەبێتەوە.چونكە باسەكەمان پەیوەستە بەو بەشەی تەكنەلۆژیاوە، بۆیە پێویستە لەوە تێبگەین ،كە هەموو ئەو داهێنراو دروستكراوانەی  سودیان لە زیانیان زیاترە جێگەی دەستخۆشین .چونكە ئاسودەی و خۆشبەختی و كارئاسانی بۆ مرۆڤ دەستەبەر دەكەن.
سەرچاوەو پەڕاوێزەكان:
Pornographyپۆرنۆگرافی :وێژە و وێنەو هونەری بەرەڵا و بێ‌ ئابڕوو دەربارەی جووتبوون،وێنەو نووسینی هەڵماڵراو هەوەس بزوێن.
- المقاگع الإباحیە تقتحم هواتف المراهقین!    ماڵپەڕی ئیلاف.
- www.sehha.com/sexualhealth                                                                                                              
- zawaj.aljayyash.net
- osrty.com
سەرنج:ئەم بابەتە لە ،هەفەتەنامەی ئاسۆی گەنج دا بڵاوراوەتەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر