شێوازى پێكهاتنى زانیارى به به‌كارهێنانى زمانى به‌رنامه سازیی جاڤا
Data Structure Using Java Programming Language
شێوازى پێكهاتنى زانیارى Data Structure ، یه‌كێك له گرنگترین بواره‌كانه بۆ تێگه‌یشت له كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى و، بایه‌خێكى زۆر گه‌وره و گرنگى هه‌یه له بنیاتنانى نه‌زمى كارپێكردنى كۆمپیوته‌ر ((نه‌زمى به‌گه‌رِ خستن Operating System)) و به‌رنامه‌سازیی Programming و، درووستكردنى به‌رنامه Software Development و، زۆربه‌ى بواره‌كانى تردا. هه‌ربۆیه فێربوونى بۆ به‌رنامه ساز Programmer و ئه‌ندازیار Engineeer و هه‌موو پسپۆره‌كانى تر‌ى بوارى ته‌كنه‌لۆژیا پێویسته، فێربوونیش به زمانى دایك ئاسانتره و، كاتێكى كه‌متریشی ده‌وێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه نه‌وه‌ى نوێ زمانه بیانییه‌كان به باشی و ، وه‌ك پێویست نازانن و، ناتوانن به زمانه زیندو و باوه‌كانى وه‌ك ئینگلیزیی و عاره‌بیی و فارسی و فه‌ره‌نسی و ئالمانى و .... بخوێننه‌وه، بۆیه لاى خۆمه‌وه ده‌ستم به نووسینى شێوازى پێكهاتنى زانیارى Data Structure كرد و، له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ى هه‌ر به‌شێكى بابه‌ته‌كه له كۆلێژ، به‌شێكم به زمانى شیرینى كوردیی لێنووسی و، به‌مه‌ش كتیبێكى 500 لاپه‌ره‌ى ئه‌كادیمى – زانستى هاته به‌رهه‌م، كه هاوكات شێوازى پێكهاتنى زانیارى به به‌كارهێنانى زمانى به‌رنامه سازیی جاڤا به به‌رنامه‌ى نێتبین Java Programming Language using Netbean جێبه‌جێكراوه.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى 20 ى 1 ى 2018
-------------
شێوازى پێكهاتنى زانیارى به به‌كارهێنانى زمانى به‌رنامه سازیی جاڤا
به‌شی 01: بنچینه‌كانى شێوه‌ى پێكهاتنى زانیارى
Data Structure Using Java Programming Language
Part 01 : Data Structure Basics
نووسینى : هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر