ستیگانۆ گرافی
نمونەیەكی زۆر سادە و ئاسان
بەبەكارهێنانی بەرنامەی تایبەت بە بوارەكە
نمونەیەكی زۆر سادە و ئاسان
بەبەكارهێنانی بەرنامەی تایبەت بە بوارەكە
هــــێمن مەلا كەریم بەرزنجی
بەرنامەی شاردنەوەی وێنە نەوەی دووەم Image Hide V2.0 ، یەكێكە لەبەرنامە سادە وساكارە بێ بەرامبەكانی Free Software بواری ستیگانۆ گرافی، كە بەهۆیەوە نمونەیەكی ستیگانۆ گرافی دروست دەكەین و، باشتر لە بابەتی ستیگانۆ گرافی تێدەگەین.
شاردنەوەی تێكست (نووسین) لەناو وێنەیەك دا (ستیگانۆ گرافی)، و بەكۆد كردنی سادە Simple Encryption بەبەكارهێنانی ڕێگەكانی RC_4 و SHA Hashing ، و گۆڕینەوەی ئەو بەكۆد كردنە بۆ شێوەی ئاسایی Decrypt ، بێ ئەوەی حەجمی وێنەكە زیادببێت،و وشەنهێنییەكە هاش دەكرێت Hashed Password لە وێنەكەدا و، دەشتوانیت وێنەكە چاپ بكەیت، یان پاشەكەوتی Save بكەیت، بەهەردوو شێوازی BMP یان PNG و، دەتوانیت شێوەی جیاوازی وێنەش بەكاربهێنیت. بەرنامەكەش بەشێوەی بێ بەرامبەر Free دەست دەكەوێت.
هەنگاوەكانی كردارەكە
1. بەرنامەكە بكەرەوە.
2. كلیك لەسەر دووگمەی Lode Image بكە و، وێنەیەك بكەرەوە.
3. پاشان نووسینەكەت بنووسە .
4. ئەگەر دەتەوێت ئینكریپتی بكەیت كلیك لەسەر دووگمەی Encrypt بكە:
5. پاشان كلیك لەسەر دووگمەی Encrypt بكە، لەو پەنجەرەیەی بۆت كراوەتەوە.
6. وشەیەكی نهێنی داغڵ بكە و، كلیك لەسەر Ok بكە.
7. لەو پەنجەیەی كراوەتەوە كلیك لەسەر دووگمەی Close بكە
8. ئێستا وێنەكە چاپ بكە Print، یان پاشەكەوتی Save بكە و بینێرە بۆ هەر شوێنێك كەدەتەوێت
دەست و چاوت خۆشبێت مامۆستا هێمن، هیوادارم بە لوغەی جاڤا و سی ++ بەرنامەمان بۆ بنووسن لەسەر ئەم مەوزوعە و بۆمانی بڵاوبكەنەوە، چاوەڕێم .....
پاسخحذف