ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۰/۱۲/۲۴

بابا عەبدولكەریمی بەرزنجی

بابا عەبدولكەریمی بەرزنجی
ژیاننامە...بیرەوەری...یاداشت

 
هێمن مەلا كەریم بەرزنجی
بەشی یەكەم
بابا عەبدولكەریمی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی ،ناوی تەواوی (عەبدولكەریم كوڕی كاك ئەحمەد كوڕی مەحموود كوڕی شێخلئیسلام زەینەلعابدین بابا گەورەی مودەڕیسی بەرزنجی كوڕی شێخ عەبدولعەزیزی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی كوڕی شێخ عەبدولی بەرزنجی) یە و،لەساڵی (1927زاینی)یان(1929زاینی) لە شارۆچكەی (بەرزنجە) ی مەڵبەندی زانست و ڕۆشنبیری و زێدی عاریفان و پیرەناسراوەكانی كورد و شۆرشگێڕان لە دایك بووە.
بەگوێرەی ناسنامەی باری شارستانی بێت ساڵی لە دایك بوونی،ساڵی (1934ز)یە، بەڵام هۆكاری ئەم هەڵەیە دەگەڕێتەوە بۆ  لاوازی جەستەیی و زەعیفی و بچوكی ،هەربۆیە كاتێك دەویسترا بە (عەسكەر) بگیرێت ئەم ساڵەی بۆ كرایە ساڵی لە دایك بوونی،بۆ ئەوەی درەنگتر بگیرێت بە عەسكەر و گەشەی زیاتر بكات و لاشە و لاری لەگەڵ سەربازییدا شیاوبێت.
كاك ئەحمەدی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی،باوكی لەساڵی (1870ز) لە گوندی (بەرزنجە) لەدایك بووەو، بەپشت بەستن بە (دەفتەر نفوس) ی (كۆماری عێراق) ی ژمارە (1504) ئەم ساڵی لەدایك بوونە تۆمار دەكەین.كاك ئەحمەد بەكاری فەلاحەت و باخ و باخدارییەوە خەریك بووەو،وەكو باو باپیرانی حەزی لە خوێندەواری و مودەڕیسی نەبووە،هەربۆیە كەمێكی خوێندووەو پاشان وازی هێناوەو دەستی كردووە بەكاری فەلاحەت.
ئەگەرچی (كاك ئەحمەدی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) لە ناو خەڵكی (بەرزنجە) دا بە (ئەحە ڕەش) ناسراوە،بەڵام لە ڕاستیدا (ڕەش) نەبووە،بەڵكو پیاوێكی سوركاری بەهێزی بەشان و بازووبووەو،بەهۆی لێهاتووی و ئازایەتییەوە بە (ڕەشی=ئازاو لێهاتوو) ناسراوەو،بە تێپەڕبوونی كات و دووای ئەوەی كۆچی دووای كردووە،(ڕەشی) كورتكراوەتەوەو،بەلێكردنەوەی پیتی (ی) بووە بە (ڕەش) و نەوەكانی بە كوڕەكانی (ئەحە ڕەش) ناسراون،ئەگەرچی دەشوترێت كە ئەوەندە سوربووە لە سوریدا ڕەش چۆتەوە،  وەلێ‌ ئێمە لەگەڵ ئەم بۆچوونەیاندا یەكناگرینەوە.بەڵگەشمان بۆ ڕاستێتی ئەم قسەیە دەفتەرنفوسی خۆیەتی ،كە بە خۆشحاڵییەوە ئێستا لە بەردەستماندایە و نەفەوتاوە،لەگەڵ گێڕانەوەی ئەو كەسانەی كە بینیویانە،بەتایبەت خزمانی (چوارتاق) و(پوشێن) كەزۆر جار لەكاتی سەردانكردنی شارۆچكەی (بەرزنجە) دا لای ماونەتەوەو،ئێستاش باسی لە خۆبوردوی و ئازایەتی و نانبدەی ئەو پیر و زاهیدە دەگێڕنەوە.
كاك ئەحمەدی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی هەرلەتەمەنی لاویدا ژنی هێناوەو،لە (بەرزنجە) و لەخانوی ژمارە (21/4) دا،دانیشتووەوتاكۆتای تەمەنی تێیدا ژیاوەو،بەكەسایەتییەكی عارف و زاهید ناسراوەو،زۆر ڕوو لە خوا و،خواپەرست بووەو،حەزی لە خەڵوە كێشان بووە.
كاك ئەحمەدی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی لە دووای خۆی چوار كوڕی بەناوەكانی(عەبدولكەریم،عەلی،ساڵح،
موحەمەد ئەمین) بۆ بەجێهێشتووین
و،لەم كاتەدا تەنها (بابا عەبدولكەریمی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) ی گێڕەرەوەی ئەم زانیارییانە لە ژیاندا ماوەو،براكانی دیكەی كۆچی دوواییان كردووە (خودا لێیان خۆشببێت) ،و (موحەمەد ئەمینی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) كە لە ساڵی (1932ز) لە دایك بووە هەرپێش ئەوەی ژنبهێنێ‌ كۆچی دووای كردووە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر