ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۰/۱۲/۱۸

قۆناغەكانی....

قۆناغەكانی ژیان
هێمن مەلا كەریم بەرزنجی


- 1 -
دەستپێك

-2 –
قۆناغەكانی ژیان

- 3 -
قۆناغی تەمەنی خوێندن

- 4 -
قۆناغی خۆناسین و...هەرزەكاری

- 5 -
قۆناغی پێگەیشتن و...پیری
- 1 -
دەستپێك
ناكرێت لەم بەشەدا تەنها باسلە ماوەی سێكسی بكەین . چونكە وەك چۆن ماوەی سێكسی لەكاتی دەستپێكردنییەوە كاتێكی دیاری كراوی نییە ،بۆ كۆتای پێهاتنی و ،بەگوێرەی مرۆڤەكانیش دەگۆڕێت ، واتە لە مرۆیەكەوە بۆ مرۆیەكی دیكە جیاواز دەبێت ،ئاوەهاش كاتێكی دیاری كراومان نییە بۆ دروست بوونی هەستی سێكسی بە شێوەیەكی نەگۆڕ .چونكە بە گوێرەی شوێنی جوگرافی و، ڕەنگی پێست و،جیاوازی ئابووری و ...... گۆڕان دروست دەبێت ،بەمانایەكی دی ئەو ماوە ژیانییەی بۆ سەرهەڵدانی هەستی سێكسی دیاری دەكەین ناجێگیرە و،گرێدراوی ماوەی پێش و ،پاشخۆیەتی و، پێویستە ئەگەر بەشێوەیەكی وردیش نەبێت بە سادەی باس لەو ماوانە بكەین ،ئەگەر تەنها بەناو هێنان و،دیاری كردنی ساڵی تەمەنیش بێت ،وەلێ‌ نابێت ئەوەشمان لەبیربچێت كە دیاری كردنی ساڵ بۆ قۆناغەكانی ژیان مایەی گفتو گۆیەو ،لە نێوان زاناو ،شارەزایاندا جیاوازی بەرچاو هەیە.
وەلێ‌ لێرەدا گرنگی تەواو بە ماوەو ،قۆناغ و،چۆنێتی سەرهەڵدانی ژیانی سێكسی دەدەین ،كە مەبەستی سەرەكی باسەكەمانەو ،بەشێَوەیەكی گشتی كتێبەكەمان بۆ تەرخانكردووە هەم بۆ ئەوەی لاوان ببنە خاوەنی ڕۆشنبیرییەكی سێكسی و ،ژیانی، ئەگەرچی كەمیش بێت ،هەم بۆ ئەوەش دایكان و،باوكان لەنیشانەی و ،ڕووداوەكان و،گۆڕانەكان بگەن،بۆ ئەوەی هیچ گرفتێكی دەرونی ڕوونەدات و،هیچ جۆرەلادان و،كێشەیەكی پەیوەندیدار بە ژیانی سێكسی نەكەوێتەوە . چونكە لەم قۆناغەی ژیاندا لاوەكان شەرم لە گەورەكان دەكەن و،گەورەكانیش نایانەوێت هەموو شتێك بەلاوان بڵێن و دەیانەوێت ژیان و،تێپەڕبوونی كات فێریان بكات ،كەئەمەش هەڵەیەكی گەورەیەو ،دەگونجێت ڕووداوی نادروستی لێبكەوێتەوە .

- 2 -
قۆناغەكانی ژیان
لێرەداو ،بەشێوەیەكی سادە باس لە قۆناغەكانی ژیان دەكەین ،تادەگەینە بەشی تایبەت بە باسەكەمان (كە خاڵی سێهەمە ) و،بەوردی و،چڕوپڕی باسی دەكەین. چونكە مەبەستی سەرەكی باسەكەمانە ،كە لەقۆناغی خوێندنەوە دەست پێدەكات و، دەبێتە خاڵی سەرەتای سەرهەڵدانی هەستی سێكسی .
لەو كاتەوەی جووتبوون لە نێوان نێروومێیەكدا ڕوودەدات و،باری مناڵبوون و،مناڵ خستنەوە لە بارەو ،هێلكە ئامادەی هەیە لە پێشوازی تۆودا و،بەهۆی یەكگرتنیان بەهۆی پیتێنەوەو،تاتەمەنی دوومانگیو ،كەمتر بەو مناڵە دەڵێن (Embryo)و،كەتەنها لە باری كوتلەیەكدایەو ،ناتوانرێت هیچ بڕیارێكی وەكو جۆری ڕەگەز و،شتی تر ی لەسەر بدرێت و،لەپاشاندا بەماوەیەكی دیكەدا ڕەت دەبێت ،كە درێژكراوەی ماوەی پێشووەو ، پێی دەڵێن : (fetus) و، لەدووای دوو مانگییەوە دەست پێدەكات ، كە پاشان زەرعبوونی كۆرپەلە (جنین – مناڵ )دەست پێدەكات كەپێی دەڵێن ( Conception ) كە لەكۆتایداو ،دووای نۆ مانگ و،چەند ڕۆژێك مناڵێك دێتەبوونەوە ،كە ئەگەر كەمتر لەو ماوەیە بخایەنێت و،لە زیندووی لە دایك ببێت بە نەبەكام (premature) ناو دەبرێت ،و ئەگەر لەو ماوەیە دووا كەوت بە (post mature) ناو دەبرێت و،ئەگەر بە مردووی بوو لە نۆ مانگی دا بە (dead birth) یان (still birth) ناو دەبرێت .
لە دووای لەدایك بوونییەوە ماوەی ژیانی دەستپێدەكات ،كەبە لە دایك بوون Birth ناودەبرێت و،مانگێگ دەخایەنێت و،بە مناڵی تازەبوو دەڵێن : (new born ) و ،ماوەی ژیانی تایەك ساڵی بە (Infant) ناودەبرێت ،كە ماوەكەشی بە (Infancy)دەناسرێت ،كە پاشان ماوەی قۆناغەكانی ژیان درێژدەبێتەوەو ،تابەرەو قۆناغەكانی كۆتای بڕۆین ساڵی ژیان ژیانی زیاددەكات و،گۆڕانی بەرچاوی زیاتر ڕوودەدات .
یەك – سێ ساڵی تەمەن سەرەتای ئەم گۆڕانانەیەو ،پێی دەڵێن ( early childhood) كە پاشان قۆناغی پێشخوێندن دەست پێدەكات ،كە سێ – شەش ساڵی تەمەن دەگرێتەوە و،پێی دەڵێن : ( Preschool Age).

-    3 –
قۆناغی تەمەنی خوێندن
لەم قۆناغەدا ژیانی مناڵ گۆڕانێكی زۆری بەسەردا دێت  ، لەهاوڕێیەتی تەمەن جیاوازی كۆڵان و،گەڕەكەوە بەرەو  هاوڕێیەتی مناڵی هاوتەمەنی خۆی دەڕوات ،لە پەروەردەی تاكی خێزانەوە بەرەو پەروەردەی كۆمەڵی خوێندنگە دەچێت ،لێرەوە گۆڕانەكان بە شێوەیەكی خێراو ، كتوپڕی ڕوودەدات ، جا گۆڕان لەبیركردنەوەدابێت یان گۆڕان لەهەڵسووكەوتدا ،بەمانەیەكی دی كەواتە مناڵ دەچێتە نێو ژیانێكی گشتی ترو ،نێوكۆمەڵێكی فرەڕەنگ و،فرە ئاكارو،كردەوە جیاوازەوە. چونكە ئەم مناڵان هەریەكەو لە خێزانێكەوە هاتوون ،كە هەڵگری شێوازی پەروەردەو ،بیركردنەوە و، هەڵسوكەوتی خێزانەكانیانن ،جا بۆیە بەهۆی جیاوازییانەوە كاریگەری گەورە لەسەر یەكتر دادەنێن و، ئاوێتە بوونێك لە تێكەڵاوی ئاكاردا دروست دەبێت ،ئەمە جگەلەوەی كە تێكەڵییەكی ڕەگەزیش ڕوودەدات و،نێرومێ پێكەوە دەبن، كە تاڕادەیەك بەهۆی رەِوشی كۆمەڵگەوە لەیەكتر جودان و،لەسەرەتای ژیانی كۆڵان و،یاری كردنیانەوە لە یەكترییان دابڕیوون ،تەنانەت بە تایبەتمەند كردنی هەندێك یاری و ،هەڵسوكەوت بۆ مێینە ،كە نابێت كوڕو ڕەگەزی نێر بیكات . چونكە عەیبەو ،ئەوشتانە تەنها تایبەتن بە مێ‌ ، و بە پێچەوانەشەوە .دیارە لەبەر ئەوەی كە تەمەنێكی كورت لەیەكتر جیابوون ،كە كەمتر تەمەنی بیركردنەوەو تێڕامان بووە لە ڕەگەز و،تەمەنێكی پاكەو ،جیاكردنەوەشیان لەیەكتر سەد لە سەد و،بەتەواوەتی نەبووە ،بۆیە هەرزوو لەگەڵ یەكتری ڕادێن و،ڕابووردوو لە بیردەكەن و،دەبنە هاوڕێ‌ .
بەم شێوەیە هاوڕێیەتی بەردەوام دەبێت تا تەمەنی هەرزەكاری زوو ( Early adolescent ) كە تیایدا  تاڕادەیەك هەستی سێكسی و،گۆڕانی ڕەگەزی  جەستەی لێوە دەست پێدەكات ،كە ڕەنگە بە  شێوەی جیاواز و بەگوێرەی كەسەكان دەربكەون ،كە ئەستەمە بتوانین هەموو  شێوەكان كۆبكەینەوە . چونكە بۆ خۆی كەرەستەی لێكۆڵینەوەیەكی كۆمەڵایەتی و ،پزیشكییە ، وەلێ‌  لەبەر پێویستی باسەكە هەندێك لەو شێوانە باسدەكەین .
دیارە یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی دایك، پەروەردە كردنە، جا بۆیە پێویستە هەستێت بە فێركردنی كچ و،كوڕەكانی كە پشت بە خۆیان ببەستن ،ئەم كارەش سەرەتا لە حەمامكردنەوە دەست پێدەكات كە لەتەمەنی هەشت – نۆ ساڵییەوە دایك خۆیان لێدوردەگرێت تا خۆیان فێرببن و،خۆیان بشۆرن ، كە بێگوومان كاتێكی زیاتر لە شتنی دایكیان لە حەمامدا دەمێننەوەو ، ئاوێكی زیاتریش دەكەن بە خۆیاندا . چونكە حەزیان لە یاری كردنە بە ئاو و،كەفی سابوون بۆیە زۆرجار لە كچاندا كاتێك دەست بە سنگ و،مەمكیاندا دەهێنن ،یان لفكە و شاڵ لە سمت و،ناولنگَیان دەدەن و، موچوڕكەیەك بەلەشیاندا دێت ،كە بۆ زانینی نهێنی  ئەو شتە ئەوكارە چەند جارو لەهەموو حەمامكردنێكدا دووبارە دەكەنەوە ،تاوای لێدێت دەبێتە كارێكی خودی و،لەگەڵ سەركەوتنی تەمەندا بەچێژتر دەبێت و،بۆیە بە بەردەوامبوونەوە ناوەستێت و،ژمارەو كاتەكانی زیاد دەكات تاوای لێدێت دەگاتە دەستپەڕو ،زۆر جار لەناو خۆیاندا و،لای یەكتری باسی دەكەن ، كە ڕەنگە ببێتە گرفتی دەرونی و ،جەستەی لە هەندێك كاتدا . چونكە هیچ لەو بارەیەوە نازانن تا دەگەنە تەمەنێكی تاڕادەیەك گەورەو ،كەسیش ڕاستییەكانیان بۆ ڕوون ناكاتەوە تا ئەو كاتەی خۆیان فێردەبن .
بێگوومان لە نێرینەشدا هەمان شت ڕوودەدات ،بەڵام بەشێوەیەكی كەمتر . چونكە مێینە بەوە جیادەكرێتەوە كە زۆربەی بەشەكانی لەشی هەستی سێكسییان تێدایە، وەلێ‌ لە نێرینەدا هەستدارترین بەش زەكەرە (كێرە ) ،كەئەمیش كەمتر ڕێدەكەوێت بە دەستلێدانی جارو بار  هەستی سێكسی بوروژێو حۆشی لێببینێت ،مەگەر بەهۆی هەڵگڵۆفین ،یان دەست پیاهێنانی بەردەوامەوە بێت ،كە ئەمیش دەبێتە دەست پەڕو ،زیاتر لە كەسانی تەمەن گەورەی دەبیستێ‌ و،تاقیدەكاتەوە.

- 4 -
قۆناغی خۆناسین و،هەرزەكاری
لە دووای دروستبوونی هەستی سێكسی قۆناغی خۆناسین و،كاری سێكسی دەستپێدەكات ، كە بەهۆی ئاڵۆزی و،ناجۆری كارەكانەوە (ڕێژەییە) ،بە قۆناغی هەرزەكاری ( مراهقە – Adolescence) ناودەبرێت . چونكە لەم قۆناغەدا هەڵچونی دەرونی بە ڕوونی دەبینرێت و،پشێوییەكی جەستەی بەدی دەكرێت و،خۆدوورخستنەوەی ڕووكەشی و ،ڕەگەزی بەرچاو دەكەوێت ، وەلێ‌ هەندێك جار لادان و،دەستدرێژی سێكسی لێدەكەوێتەوە (ڕێژەییە). لەبەر ئەوەی لەمبارەدا ئەوەندەی قۆناغی كامڵبوونی سێكسی و جەستەییە،ئەوەندە كامڵبوونی عەقڵی نییە.
بەشێوەیەكی گشتی نێرینە لەتەمەنی ( 15 ) ساڵیدا پێدەگات ،یان كەمێك پێش ئەوكاتەو ،لەتەمەنی (13-15)ساڵیدا ، كە لێرەدا نێرە ڕژێنەكان بە شێوەیەكی تەواوەتی دەست بە دروست بوونی تۆو دەكەن ،ئەگەرنا پێش ئەو تەمەنە هەستی سێكسی دروست دەبێت ،كە سەیركردنی فیلمە سێكسییەكان و،جووتبوون بە هەموو شێوەكانییەوە ( نێرو مێ‌ ،مێ‌ و مێ‌ ، نێرو نێر،......)و،ئاگابززن لە جوتبوونی دایك و،باوك و،جۆری خۆراك و،ڕەنگی پێست و،ئاو هەواو ،جۆرو شێوەكانی یاسای كۆمەڵگەو ،دین و، عادەتی باو كاریگەرییان لەسەر ئەم وروژاندن و،هەستی سێكسییە دەبێت و،لە كۆمەڵگەیەكەوە بۆ كۆمەڵگەیەكی دیكە دەگۆڕێت ، بەنموونە سێكسكردنی مناڵان لە كۆمەڵگەی ئەمریكیدا ئەو ڕاستییەمان زیاتر بۆ ڕوون دەبێتەوە .
لەم تەمەنەدا هەستی سێكسی و،وروژانی نێرینە بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكات نبە جۆرێك كە بۆ خاڵی كردنەوەی خۆی چەنا بۆ دەستپەڕ دەبات ، یان لەسەر دەم پاڵكەوتن و،خۆخشاندن لە دۆشەكێك و،ڕاخەرێكی نەرم بە شێوەیەكی بەردەوام و،بەتایبەتی لە ئێوارە و،سەرەتای نووستندا ،یان لە بەیانیدا كەلە خەو هەڵدەستێت تا ئەوكاتەی پرژان ڕوودەدات ،یان سێكسكردن لەگەڵ ئاژەڵدا ،یان مناڵدا ،جا هاوڕەگەز بێت ،یان ڕەگەزی بەرامبەر  لە ڕێگەی كۆمەوە ،یان دەستدرێژی كردنەسەر ئافرەتانێك كە هۆش و عەقڵیان لە دەست دابێت ،وەیاخود پەنادەبەنە بەر لەشفرۆشەكان و،خۆیانی پێخاڵیدەكەنەوە ،ئەمە جگەلەوەی بۆ چێژوەرگرتنی كاتی پەنادەبەنە بەر لێخشاندنی ڕەگەزی بەرامبەر ،یان دەست بۆ بردنیان.
جگەلە دروستبوونی تۆو  لەلایەن تۆوەڕژێنەكانەوە ،كە ئەگەر بەشێوەیەك لە شێوەكانی سەرەوە پرژان ڕوونەدات ،ئەوا پرژانی خەو جێگەی دەگرێتەوە ،كە بەشەیتانی بوون ناودەبرێت و،بەشێوەیەكی گشتی ئەم شەیتانی بوونە هەتا تەمەنی ( 17 ) ساڵی بوونی دەبێت و ،گۆڕانی دیكەش ڕوودەدات كە بەشێوەیەك ئاشكرا پێوەیان دیارە وەكو نەمانی ناسكێتی دەنگی كەلەم كاتەدا گڕدەبێت و،ڕەقبوونی گۆی مەمكەكان بەشێوەیەكی كاتی و، ڕووانی مووی ڕیش و سمێڵ و،بن باڵ و،ڕەقبوون و،زبربوونی مووی تووكەبەر ، كە بەوەشەوە ناوەستێت و، وردە وردە ڕەق دەبێت و، درێژدەبێت ،كە بۆ پاك و خاوێنی پێویست بەتاشینی دەكات.
بێگومان تەمەنی ( 11 – 13 ) ساڵی بەتەمەنی خۆناسینی كچان دادەنرێت و،لەم كاتەدا هێلكە دانەكان دەست دەكەن بە بەرهەمهێنانی هێلكە، وەلێ‌ ئەم تەمەنە وەك لە نێینەدا ئاماژەمان پێیدا بە گوێرەی زۆر هۆكاری وەك : (ڕەنگی پێست و، جۆری خۆراك و،........)دەگۆڕێَت ، هەربۆیە كەمتر لەتەمەنی 11 ساڵیش دەبینین كە لەماوەی خۆناسیندایە ،وەك چۆن زیاتر لە 13 ساڵیش دەبینین ، كەهێشتاكە نەگەشتۆتە ئەو قۆناغی باڵقبوونە و،گۆڕانی بەرچاوی تیادا بەدی نەكراوە ،كە بە پێچەوانەشەوە ئەوانەی باڵق دەبن مەمكیان وردە وردە دروست دەبێت و،گەشەدەكات و،سمتیان فراوان و،خڕدەبێت و،سوڕی مانگانەیان تێدا دەبینرێت ، كە (3- 5 ) ڕۆژ دەخایەنێ‌ و،هەر ( 28 ) ڕۆژ جارێك دووبارەدەبێتەوە ،ئەمە جگەلە گەورەبوونی لچەكان و،كونی زێ‌ و،قیتكەو ،ڕەقبوون و زبربوونی مووی تووكە بەر ، و لەمماوەیەدا مێینە سود لە دەستگەمەی قیتكەو ،مەمك و،لچەكانی زێ‌ وەردەگرێت ،بەمەبەستی وروژانی سێكسی و،وەرگرتنی چێژ ،كە ڕەنگە لەمكاتەدا دەستپەڕ ئەنجامبدات ، كەلەم كاتەدا زێ‌ (قوز) شلەیەك دەردەدات و،دۆڵان تەڕدەكات ،كە یارمەتی چونەژوورەوەی زەكەر دەدات لەكاتی جووتبووندا بۆ ئەوەی هیچ ئازارو ،ئەزیەتێك بە زێ‌ نەگات . ئەگەرچی وروژانی مێینە زیاترە ،وەلێ‌ كەمتر دووچاری گرفت و،هەڵەی گەورەدەبن .چونكە بۆ مانەوەیان بەكچێنی پێویستە لە ڕێگەی زێ‌ – وە هیچ كردارێكی سێكسی ئەنجامنەدەن ، یان هیچ جۆر ئامێر و ،كەرەستەیەك ، تەنانەت پەنجەی خۆشیان بەكارنەهێنن . چونكە هەندێك جۆری پەردەی كچێنی بە چوونە ژوورەوە شتێكی چەند سانتیم درێژ دەدڕێت و،دڵۆپە خوێنەكانی داوێن پاكی دەڕژێت ،وەلی َ ئەمە بەمانای ئەوە نییە كە كچ هیچ جۆرە كردارێكی چێژ وەرگرتنی سێكسی ئەنجامنادات . چونكە كردارەكانی (خەریكبوون لەگەڵ خۆدا – سێكسی هاوڕەگەز – سێكسی كۆم -..)بێدروست بوونی گرفتێكی بەرچاو و،هەستپێكرا و ئەنجامدەدات.

- 5 -
دووا قۆناغەكان
لەقۆناغی پێشتردا بەشێوەیەكی گشتی گەشەی جەستەی و،هەستی سێكسی ڕوودەدات و،مرۆڤەكانی زوو هەڵدەچن و،توڕەدەبن ،بۆیە بەقۆناغی هەرزەكاری ناوبراوە ، وەلێ‌ قۆناغی پێگەیشتوو Adult   دا گەشەی عەقڵ لەگەڵ گەشەی جەستەدا هاوتادەبێت و،مرۆڤەكان بەجۆرێك دەگۆڕێن كە سێكسكردن بە ئامانجێكی دیاری كراو بەكاردەبەن ،هەم بۆ خۆتێركردن ،هەم بەمەبەستی نەوەخستنەوە كە خاڵی سەرەكی مەبەستی سێكسكردنە هەتاوەكو ڕەو ڕەوەی ژیان بەردەوام بێت و،زەوی بەمرۆڤەوە درێژەبەبوونی خۆی بدات ،وە بەپێچەوانەوە ژیانی مرۆڤایەتی دەفەوتێت .
تەمەنی پێگەیشتوو Adult  بە تێپەڕبوونی كات بەسەر دەچێت و،بەرەو قۆناغێكی دیكە ،كە قۆناغی بێئومێدییە بە ڕێدەكەوێت ،كە تێیدا كڵۆڵی سێكسی دەست پێدەكات و ،پاشانیش سێكس نامێنێ‌ و،دوواتریش قۆناغی پیری Old ageدەبێتە دەبێتە سەرەتای ڕێگەی بەرەو مردن Death چوون.
لەبەرئەوەی لە دووای قۆناغی هەرزەكاری قۆناغی پێگەیشتن دەست پێدەكات ،كە سێكسكردن تێیدا جێگەی بایەخە ، بەتایبەت سێكسی پڕ چێژ ،كە بێگومان مرۆڤ هیچی لە پێداویستی خواردن كەمتر نییە بۆ سێكسكردن ، بۆیە بەپێویستی دەزانم كەمێك باس لە قۆناغەكانی سێكس بكەم لە بەشێكی دیكەدا، كەزیاتر پەیوەندی داربێت بە لاو.





هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر