ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۰/۱۲/۱۹

ستیگانۆ گرافی

ستیگانۆ گرافی
شاردنەوەی فایل لەناو وێنەدا
نمونەیەكی زۆر سادە و ئاسان


هێمن مەلا كەریم بەرزنجی

ئەگەرچی ئەمە فێڵێكی كۆنە Old Trick . بەڵام لەوانەیە باشترین ڕێگە بێت بۆ شاردنەوەی فایلەكەت، كە ناتوانرێ‌ ببینرێت و بخوێندرێتەوە، ئەمەش هۆكارێكی باشە بۆ ئاسایشی Security .
1- لەبەشی سی Local Disc (C)  كۆمپیوتەرەكەت دا، فوڵدەرێكی نوێ‌ New Folder  بكەرەوە، پاشان لەم فوڵدەرەدا ئەو فایلە دابنێ‌ كە دەتەوێ‌ بیشاریتەوەو، هاوكات ئەو وێنەیەش دابنێ‌ كە دەتەوێ‌ فایلەكەی تیابشاریتەوە:





2-  هەموو فایلەكانی ناو فوڵدەرەكە دیاری Select  بكە و، پاشان كلیكی ڕاست Right Click  ئەنجامبدە، و كلیك لەسەر Add to archive  بكە:




3-  بە دۆت زیپ یان دۆت ڕار .zip   Or  .rar  فایلەكان پاشەكەوت Save  بكە، واتە ناوێك بۆ فایلە رارەكە بنووسە و كلیك لەسەر دووگمەی Ok  بكە، وەك ئێمە لێرەدا ناومان ناوە h.rar  :



4- ئێستا دەبینیت فایلێكی رار دروست بووە،كە وێنەكە و فایلە تێكستەكە تێدایە:






سەرنج: پێویستە كۆمپیوتەرەكەت یەكێك لەبەرنامەكانی وین رار یان وین زیپی تێدا بێت .
5- پاشان كۆماند پرۆمپت Command Prompt  بكەرەوە :
- كلیك لەسەر دووگمەی دەستپێكردن (Start ) بكە.
- كلیك لەسەر دووگمەی Run … بكە.
- بنووسە cmd  و كلیك لەسەر دووگمەی Ok  بكە.


6- لەناو كۆماند پرۆمپت دا، بنووسە cd \   و پەنجە بنێ‌ بە دووگمەی Enter دا، پاشان ناوی فوڵدەرەكە و كۆماندی سی دی بنووسە بۆنمونە cd hide   و پەنجە بنێ‌ بە دووگمەی Enter دا.








7- پاشان بنووسە copy/b  و  ناوی وێنەكە و پاشگری jpg  + ناوی فایلە هایدراوەكان (وەك لە پێشتردا ناومان نا هاید،  ناوێكی نوێ‌ و پاشگری jpg  بنووسە ، بەم شێوەیەی خوارەوە وەك لە وێنەكەشدا ڕوونكراوەتەوە:
copy /b picture.jpg + hide.rar picture2.jpg


8- لە دووای ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانە ، وێنەیەكی نوێ‌ لە فوڵدەرەكەدا دەبینیت، كە فایلەكەی تێدا شاراوەتەوەو، دەتوانی بینێریت بۆهەر شونێك كەدەتەوێت، و كەسی بەرامبەریشتی لێ ئاگادار بكەیت كەلەناو وێنەكەدا، فایلێك شادراوەتەوە و، پێویستە بیكاتەوە، لیرەدا ئەو وێنەیەی فایلەكەی تێدا شاردراوەتەوە وێنەی دووەمە picture2 :

9- ئەو وێنەیەی كە كرداری شاردنەوەی وێنەكەمان تیا ئەنجامدا ، وێنەی دووەمە pictuer2  و، ئێستا دەیكەینەوەو، فایلە شاراوەكەی تیا وەردەگرینەوە:
- كلیكی ڕاست لەسەر وێنەكە دەكەین.
- كلیك لەسەر open with  بكە و وێنەكە لەگەڵ بەرنامەی وین رار یان و یان وین زیپ بكەرەوە.

تێبینی:
1- پێش ئەوەی فایلەكە بشاردرێتەوە لەناو وێنەكەدا، واباشترە ئاسایشی Security  فایلەكە دابین بكرێت، بەهۆی دانانی پاسۆردەوە، كە لەكاتی كەشف بوونی فایلەكەدا، شانسی پاراستنی دەبێت.
2- واباشترە فایلە وین رارەكەش پارێزگاری بكرێت، بەهۆی وشەی نهێنی (Password  ) یەوە.



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر