هــــێمن مەلا كەریم بەرزنجی
ڤایرۆسی كۆمپیوتەر : بەرنامەیەكی بچوكە، یان بەشێكە لە كۆد ، كە دادەبەزێتە ناو ئامێری كۆمپیوتەر لە ڕێگەی تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە، یان بەهۆی فلاش و دیڤیدی و ..... ، و زۆر جار زانیاریمان لەسەری نییە. ئەم بەرنامەیە لە توانای دا هەیە خۆی كۆپی بكاتەوەو، لە كۆمپیوتەرێكیشەوە بگوزرێتەوە بۆ كۆمپیوتەرێكی تر. یان لە فایلێكی هەمان كۆمپیوتەرەوە.
هەر فایلێك یان بەرنامەیەكی كۆمپیوتەر گونجاوە بۆ ئەوەی ڤایرۆس لێی بدات و، زیانی پێبگەیەنێت، زۆر جار بەهەڵە ئەم وشەیە (ڤایرۆس) بۆهەموو جۆرەكانی بەرنامەی ماڵوێر Malware بەكاردێت، وەكو كرمەكانی كۆمپیوتەر Computer Worms ، ئەسپی تەروادە Trojan Hours ، بەرنامەی جاسوس Spy ware ، Adware و Rootkits .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر