ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۰/۱۲/۱۸

Welcome to ........


Welcome to HIV world
هێمن مەلا كەریم بەرزنجی





دروست لەیادم نییە ئەم نووسراوەم لەكامە بڵاوكراوەی بیانیدا خوێندەوە ، وەلێ‌ باش لەبیرمە كەوەكو هەواڵ و،لەیەكەم لاپەڕەدا نووسرابوو : (بەخێر بێی بۆ دونیای ئایدز)
دووای ئەوەی كوڕە ملیۆنێرێكی خاوەن كۆشك و،تەلاری تایبەتی ،كچێكی قەشەنگ دڵی دزی ، برَیاریدا پەیوەندییەكی سادە لەنێوانیاندا هەبێت ،بۆئەوەی ئەگەر گونجان دووای لە یەكتر حاڵیبوون بیخوازێت ،كەچی تەنها شەوێك لەماڵی كوڕەدا مایەوەو ،بێئەوەی لێی حاڵی ببێت كەوتە داوێكی گەورەترەوە ،كەئەویش ك لەززەت و،سێكسەو ،بۆ شەوی دووەم و،سێهەم و،.......،دەستیان كرد بە ڕابوواردن و،دووای زیاتر لە دوو هەفتە ،بەیانییەكی زوو بەرلەوەی كوڕە لەخەو هەڵبستێت ،كچەی قەشەنگ بە سووراوەكەی لە سەر ئاوێنەگەورەكەی ژوورەكە بۆی نووسی : ( Welcome to HIV world) و ،كوڕەی بەجێهێشت .چونكە لێرەدا كاری ئەو تەواو بوو،لێرەدا ئەو قسە باوەی نێوخەڵكم وەبیرهاتەوە كە ،دەڵێت : ( مادام خۆم زەرەرم كرد ،باهەموو خەڵكیش زەرەر بكات) كەواتە مادام ئەو تووشی ئێیدز بووە ،باهەموو خەڵكانی دیكەش تووشببن و،بەهەمان ئازارەوە بتلێنەوەو،چاوەڕێی مەرگ بكەن.
بێگوومان وەكو شارەزایانی دەروونی باسی دەكەن ئەمە گرێیەكی دەرونییەو ،لە هەندێك لەو نەخۆشانەدا دروست دەبێت ،كە دووچاری نەخۆشی بێچارەسەر دەبن و،بەتایبەتی ئەو نەخۆشانەی دەتوانن بێهیچ گرفتێك و،بەئاسانی خەڵكانی دیكە تووشبكەن .
لێرەدا سەرەتای نووسینەكە كۆتای پێدێت ،كە ڕووداوێكی ڕراستەقینەیەو،بە خوێندنەوەی بەرەو ئەوەمان دەبات وەك ئەوەی سەیری فلیمێكی ئیغرای ئەمریكی دەكەین.
********
لەهەندێك بڵاو كراوەدا ،بابەتگەلێكم لەسەر ئێیدز خوێندۆتەوە كە بە خوێندنەوەی مرۆڤ خۆشحاڵدەبێت ،بەوەی كەسانێك هەن خەمی نیشتمان و،ئاسایشی نەتەوەی نەتەوەكەیان دەخۆن ،وەلێ‌ بە خوێندنەوەی وردی بابەتەكان بەرەو ڕەشبینی دەڕۆین .چونكە زۆرینەی نووسینەكان خۆدزینەوەیە لە باسەكەو ،بەملاو لادا بردنی ئەسڵی بابەتەكەیە ،بە بیانووی ئەوەی گوایە بەباسكردن و،بڵاوكردنەوەی پۆستەری ئاگاداری لە شوێنە گشتییەكاندا ترس و،دڵەڕاوكێ‌ لە نێو خەڵكیدا دەچێنێت ،كەئەمەش بیانوو هێنانەوەیەكی ناجۆرو نادرووستە . چونكە لە ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە ،ژمارەی سەردانكارانی بیانی زیادی كردووەو،گەڕانەوەی كوردو عێراقییە ئەوروپی و،ڕۆژئاوانشینەكان بەهەمان شێوە چانسی بڵاوبوونەوە ی ،ئەگەر نەڵێم : پەرەسەندنی ، نەخۆشییەكە زیاد دەكات ،ئەمە بالەوە گەڕێین كە ژمارەیەكی زۆرو زەوەندی عارەبان ڕوودەكەنە ئێرە بەمەبەستی پارەپەیدا كردن بەهۆی هەراجكردنی جەستەیانەوە ،كەمن دژی ئەمە نیم و،بەشێكە لە ئازادی و،بیركردنەوەی مرۆڤ،وەلێ‌ ئەگەر ژمارەیەكی زۆر كەمی ئەم ئافرەتانەی هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزبن ، ئەوا لە 10 ساڵی ئایندەدا كۆمەڵگەی كوردی دەكەنە یەكێك لە كۆمەڵگە ناسراوەكانی دوونیای ئێیدز،بێگوومان بەهۆی بێترسی و، كەمی نرخی لەشفرۆشییانەوە ژمارەیەكی زۆر گەنجی كورد ڕوویان تێدەكەن بۆ خاڵیكردنەوەی سێكسی و،ئەمەش چانسێكی دیكە دەبەخشێت بە كارابوونی ئەو ڤایرۆسە لەنێو كۆمەڵگەدا.
لێرەدا دەمەوێت باسلە بیانوویەكی ناجۆر و،نادروست بكەم، كە گوایە بەهۆی مافی مرۆڤەوە ناتوانرێت زۆر لەخەڵكانی بیانی بكرێت تا بپشكنرێن ، بەهۆی ئەم بیانووە وە سانا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دەبێتە میتۆدێكی چەسپاو ،وەلێ‌ مایەی نیگەرانییە خەڵكی لەو بیانووە ناجۆرو ،نادروستە خۆشببن .چونكە ئەگەر واشبێت ئەوەی مافی پاراستنی تاكە لەسەر حسابی مافی چەندین ملیۆن مرۆڤ و،نەتەوەیەكی دیكە ،كەئەمەش پێچەوانەی ڕەوشی مرۆڤایەتییە .
***********
گوومان لەوەدانییە كە ژمارەیەكی زۆركەم لە خەڵكانی بیانی ڕوودەكەنە تاقیگەكان بۆ پشكنین .چونكە ئەم بیانییانە دووی داغڵبوون و،هاتنە ناوەوەی وڵات و،شارەكان دەپشكنرێن ،كە ئەمەش كێشەیە .چونكە بەڵگە چییە ،كە بەرلە ڕووكردنە تاقیگەكان كاری سێكسییان ئەنجامنەداوە نكە بەنەزەری من ئەگەرلە سنوورەكان نەپشكنرێن ،ئەواپشكنینی نێوشارەكان هیچ سودی نابێت .
جگەلەم هەموو كێشانە نەبوونی دكتۆری  پسپۆڕی ئێیدز لە كوردستاندا كێشەیەكی دیكەیە ،وەكو كێَشەی نەبوونی پێداویستییەكانی تاقیكاری ( HIV Test ) كە ئەمڕۆ لە دوونیادا بەكار دەبرێت ، و پێشكەوتووترین كەرەستەن و،بەمەش گیانی كارمەندو ،دكتۆرەكانی تاقیگە پارێزراو دەبێت و، زۆر بەدەگمەن ڕێدەكەوێت مرۆڤێك كەسەردانیان دەكات و،ساغە ،تووشببێت و،ببێتە هەڵگر ،واتە نابێتە ناوەندی بڵاووبوونەوەی ئایدز.

سەرنج:
ئەم بابەتە ئەوەندەی بابەتێكی ڕەخنەی كۆمەڵایەتییە ،ئەوەندە بابەتێكی شیكاری زانستی نەخۆشییەكە نییە.

*ئەم بابەتە لە هەفتەنامەی جەماوەر/خولی یەكەمدا ،بڵاوكراوەتەوە.
*ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەی ئاسۆ/پاشكۆی ئاسۆی گەنج دا بڵاوكراوەتەوە.
*هاوكات لە ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێت دا بڵاوكراوەتەوە.




هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر