ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۰/۱۲/۱۹

دروستكردنی بەرنامەیەكی زۆر بچووك بۆ....

دروستكردنی بەرنامەیەكی زۆر بچووك بۆ
گۆڕینی نووسین بۆ دەنگ
بە ئاسانترین ڕێگا
(كوردی لاتینیش دەگۆڕێت)

هــــێمن مەلا كەریم بەرزنجی


1- بەرنامەی نۆت پاد Note Pad  بكەرەوە و، ئەم كۆدەی خوارەوە (لەبەری بگرەوە – Copy ) و، پاشان (دایبنێرەوە (بیلكێنە) Paste ):
Dim msg, sapi
msg=InputBox("Enter Text To Convert For Sound","Hemn Barznji Text-To-Sound Converter")
Set sapi=CreateObject("sapi.spvoice")
sapi.Speak msg

2- كۆدەكە پاشاكەوت (Save) بكە، بەناوێك و پاشگری ڤی بی ئێس vbs Extention ، بۆنمونە: hemnconverter.vbs  :

3- ئێستا ئەو بەرنامە بچوكە، بكەرەوە Open  كە دروستمان كرد و، ئەونووسینە بنووسە كە دەتەوێ‌ بۆت بگۆڕێت بۆ دەنگ و، كلیك لەسەر دووگمەی Ok  بكە و، گوێ لە دەنگەكە (قسەكە) ڕابگرە:

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر