ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۰/۱۲/۲۴

زانا كوردەكانی مەدینەی منەوەرە

زانا كوردەكانی مەدینەی منەوەرە

 
هێمن مەلا كەریم بەرزنجی
بێگومان گەلی كورد هەمیشە و ،هەردەم ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە مێژووی نەتەوەكانی جیهاندا و،توانیویانە سەروەری مێژووی بۆ خۆیان و،نەتەوەكەیان تۆماربكەن ، كە بەدرێژای مێژوو گەلی كورد شانازییان پێوەبكات و، لەكتێبە مێژووییەكاندا ناویان دیاربێت و،شوێنی تایبەتییان پێببەخشرێت.
بنەماڵەیی بەرزنجی (بەرزنجە) وەك بنەماڵەیەكی ناسراو ،و دیاری كورد،هەمیشە لەخزمەتی نەتەوەكەیاندا بوون و،مێژووش شاهیدی ئەو ڕاستییە دەدات،هەربۆیە وەك گەنجێكی نووسەری بەرزنجی بڕیارمدا هەرجارەو لایەك لە مێژووی بنەماڵەكەم بكەمەوەو،بۆ ئەم مەبەستەش دەستم دایە نووسینی كتێبێك بەناوی (حوجرەو مەدرەسەی بەرزنجە ) و،بۆئەم مەبەستە چاوم بەزۆر كتێبدا گێڕاو ،لێرەو لەوێ‌ زانیاری زۆرم كۆكردەوەو،چەند كەسێكی دڵسۆز و ،هاوڕێی خۆشەویست لەدەرەوەی وڵاتەوە هاوكارییان كردم بە ناردنی سەرچاوەو،زانیاری بەسود .وەلێ‌ لە هەوڵدانما بۆ بەدەست هێنانی زانیاری زیاتر لە ڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە ،تووشی هەندێك بابەت هاتم كە ناچاریان كردم لەسەریان بووەستم و،زیاتریش هەوڵبدەم زانیاری لەو بارەیەوە كۆبكەمەوە .چونكە تائەوكاتە زانیاریم لەسەربوونی (موفەسیر و،قازی و،مامۆستای مزگەوتی پێغەمبەر /د.خ) نەبوو ،كە زانایانی كوردبوون و،زانایان تێدایە زیاتر لە (90)كتێبی هەبووە و،بەشێك لە كتێبەكانی بە چاپ گەیشتوون و،نەوەكانیشی لە ناسراوترین و،دیارترین زانایانی مەدینەی پیرۆز بوون و،لە پلەو پایە و،دەستەڵاتیش دا شوێنی تایبەتییان هەبووەو،هەمیشەش شانازییان بە كوردبوونی خۆیانەوە كردووە و،نەوەكانی خۆشیان فێری زمانی كوردی كردووە و،زۆرێك لە دائیرەتولمەعاریفە جیهانییەكان و،مەوسوعەو ،ماڵپەڕە ناسراوەكان گرنگییەكی زۆریان پێداون .كەچی بەداخەوە لای ئێمە ناسراونین و،یان هیچیان لەبارەوە نەنووسراوەو،نەوتراوە،یان زۆر بەكورتی ئاماژەیان پێدراوەو،زانیاری پێویستیان لە بارەوە بڵاو نەكراوەتەوە ،هەربۆیە بەباشم زانی لێرەدا بە خوێنەرانیان بناسێنم و،زانیاری پێویستییان لەبارەوە بڵاوبكەمەوە.چونكە بەهۆی سەرقاڵی و،خەریكبوونم بە چەند كتێبێكی ئای تی (تەكنەلۆژیای زانیاری)  و دەستكردنەوە بە خوێندن و دیراسەی زانكۆوە* كتێبی (حوجرەو مەدرەسەی بەرزنجە ) دووا دەكەوێت.
مەلا محەمەد بەرزنجی
مەلا محەمەد كوڕی مەلا عەبدولڕەسول (بابا ڕەسوڵی گەورە) كوڕی مەلا عەبد ئەلسەید ی بەرزنجی یە و،لە ساڵی 1040كۆچی (1630زاینی) لە گوندی (بەرزنجە) لەدایك بووەو ،لە سەرچاوەكاندا بە (موفەسیر و فەقیهی شافیعی ) ناوی هاتووە(1) و،بە (محەمەد شەریفی مەدەنی بەرزنجی) ناسراوەو،ناوبانگی دەركردووە و،بە وتەی ئەدمۆنز (كوردەكانی هیندستان و،مەدینە) لە تۆڕەمەی ئەم زانا گەورەیەی كوردن (2) و،لەمەوە بڵاوبوونەتەوە.
مەلا محەمەدی بەرزنجی هەتاوەكو تەمەنی (46)ساڵی (1086كۆچی ) لە گوندی (بەرزنجە)دانیشتووە (3) و،خوێندنی قورئانی پیرۆزی لای باوكی تەواو كردووە و،زانستەكانی دیكەی لای مامۆستایان (مەلا محەمەد شەریفی گۆرانی ،مەلا ئیبراهیم كوڕی حەسەنی گۆرانی و،مەلا ئەحمەد قەشانی ) تەواوكردووە.
بەرزنجی بۆ خوێندن و دەستكەوتی  زانست و زانیاری  زۆر شوێن گەراوە وەكو (هەمەدان، عێراق/بەغداد، قوستەنتینییە، شام، میسڕ و یەمەن،.......)لە زانایان و شارەزایان بەهرەی وەرگرتووەو لێیانەوە فێربووە. لە ماردین و،حەلەب و،دیمەشق لە زانایان و،كەسانی وەكو (احمد سلامی ،ابولوفا‌و عرچی ،محمد كواكبی،عبدالباقی حنبلی و،عبدالقادر صفوری ) زانستی وەرگرتووە و،لە بەغداد لەلای (شیخ مدلج ) و،لە میسڕ لای (محمد جابلی ، علی شبراملسی ،محمد عنانی ) و كەسانی تر زانست و زانیاری وەرگرتووە و، لەپاشان ڕۆیشتووە بۆ حجاز و،لای زانا گەوركانی ئەوێ‌ خوێندوویەتی و،زانست و،زانیاری وەرگرتووە ،لەوانە (اسحاق معانی زبیدی ، علی ربیعی،علی عقیبی تغری و.....) .
ئەگەرچی زۆربەداخەوە ناوی شاگردان و،قوتابییانی بەرزنجی ئاشكرانین ،بەڵام (ابو الحسن محمد عبدالهادی سندی (1139ك – 1824م) و عبدالقادر فاسی) لە ڕیزی راویانی بەرزنجی ئەژمار دەكرێن.
بەرزنجی هەموو ژیانی لە دوورە وڵاتی بەڕێكرد و،لە خزمەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بوو ، بۆ شیكردنەوەو،ڕاڤەی بوارە عەقڵی و نەقڵییەكان لە هەرچوار ئیمەمەكەدا و،بە تەدریس و دانانی كتێبەوە سەرقاڵ بوو ،هەتاوەكو لە ساڵی (1103 كۆچی – 1692 زاینی ) دنیای بەجێهێشت و،لە (بەقیع) لە گۆڕستانی (بەرزنجییەكان) بەخاك سپێردرا.
سەیید محەمەد  لەدوای خۆی زیاتر لە (90)كتێبی **بۆ بەجێهێشتووین ،كە بەگوێرەی زۆربەی سەرچاوەكان تەنها كتێبی (الاشاعە الاشراگ الساعە) ی بە چاپ گەیشتووە و، ئەم پەرتوكە لەبارەی نیشانەكانی كۆتای ژیانەوە (ئاخیرەتەوە) یە و،باسی هاتنی ڕۆژی دوایی و،نیشانەكانی دەركەوتن و،هاتنی ئیمامی مەهدی دەكات و،بە پشت بەستن بە قورئان و،سونەت كتێبەكەی داڕشتووەو،بەتەواوی و،بەوردی باسەكەی ڕوونكردۆتەوەو،لە (3) بابدا باسەكەی ڕێكخستووە .ئەم كتێبە لە ساڵی (1325 كۆچی) لە ( قاهیرە) بە هەوڵ و كۆششی (محەمەد بەدرەدین نعسانی )بەچاپ گەیشتووە و،جارێكی تر لە ساڵی 1393 چاپكراوەتەوە ،و لە دیمەشقیش لە ساڵی 1989 ی زاینی دیسان چاپ و بڵاوكراوەتەوە.
چەندانە كتێبی دیكە ،كەلەم زانایە بەجێماوە ،بەشێوەی دەستنووس پارێزراوەو،لە دەستنووسخانەكانی دنیادا هەن،نموونە كتێبی (الاسعاد والاسعاف ممن حچر فتح بلغراد،یان القصیدە اللامیە  البلغرادیە) ،كە نوسخەی ئەم كتێبە لە (دار الكتب المصر) پارێزراوە، وە كتێبی (الاسفار عن اصل استخارە ) كە نووسخەی لە كتێبخانەی میللی ئێرانداهەیە،وە كتێبی (الهام الصواب الاولی الباب)و ( انهار السلسبیل لریاچ انوار التنزیل ) و (بقیە گالب الایمان ابی گالب) و( التایید والعون للفائلین بایمان فرعون) كە نووسخەیان لە بەرلین و،قاهیرە و،دیمەشق و،بتنە هەیە.
سداد العلم و سدادین فی اپبات النجات و الدرجات للوالدین ، السنا و السنوت بما یتعلق بالقنوت، شرح الخارق و جرح المارق، العقاب الهاوی علی الپعلب العاوی. كە نووسخەیان لە (مجموعە گارت) و كتێبخانەی (بریل لیدن ) هەیە.
قدح الزند وقدح الرمد فی رد جهالات اهل سرهند،الناشرە الناجرە للفرقە الفاجرە، كە لە وەڵامی پڕ و پاگەندەی شێخ ئەحمەدی سەرهەندیدا نووسیویەتی(4)
جگەلەو كتێبانەی كە ناومان هێنان دەیان كتێبی دیكەی ئەم زانا كوردە لە بەرچاوەو،  لە زۆرێك لە سەرچاوەكاندا باسكراوە، كە ئێمە لێرەدا تەنها ناوی هەندێكیان دەنووسین، لەوانە( سوا‌و السبیل الی اعراب حسبنا الله و نعم الوكیل، السیف الصارم فی قگع حبل الڤالم، السیف الصقیل فی اژكار قول الپقیل، السیف المسلول علی قاچی رسول، سیف النصر علی كل ژی بغی ومكر، عدە الانسان لمعریفە مداخل الشیگان، القول السدید فی وجوب رسم الامام و التجوید،القول المختار فی تحاجت الجنە و النار، القول المختصر فی ترجمە الحافڤ ابن الحجر، القول مرچی فی فرق بین الصلات و السلام و الترچی ،القول المعمول فیمن هو بمسجد المدینە هو الراتب الاول، حرقات الصعود فی تفسیر اوائل العقود، المقالە السنیە فی توچیح اعتراچ الجامی علی الخمریە،المنباك فی دخان التنباك،النبراس لازاحە الوسواس الخناس،نشر اللوا‌و فی نصر الاولیا‌و ،نصاب الصغا‌و،نقی الریب فیما ورد من ندب الاكتحال و كراهە نتف الشیب، النواقص للروافچ،هدایە الراشد الی كفایە العابد،هدیە المرید،.........)(5)
وەك باسدەكرێت (مەلا محەمەدی بەرزنجی) لەگەڵ كچی (خواجە محەمەد ی مەغریبی) ژیانی هاوسەری پێكهێناوە و،پاشان سەفەری كردووە بۆ (ئەستەنبول) و،دوواتر گەڕاوەتەوە بۆ (مەینە) و،بۆ جاری دووەمیش سەفەری كردووە بۆ (ئەستەنبوڵ) و ،پاشان گەڕاوەتەوە بۆ (مەدینە) .(6)
ئەم زانا گەورەیەی كورد لە دووای خۆی دوو نەوەی بۆ بەجێهێشتووین كە (مەلا شێخ ئەحەمەد) و(مەلا سەیید عەبدولكەریم) ە و،عەبدولكەریمی كوڕی لە بەندەری (جدە المعمورە)شەهید دەكرێت،لەلایەن (باكیر پاشا)ی والی عوسمانییەكان،بەهۆی بەیعەت نەدانییەوە بە دەوڵەتی عوسمانی.(7)
ناوداری و،ناسراوی (محەمەدی بەرزنجی) بەهۆی بەرهەم و،ئاستی زانستییەوە،بووەتە هۆكاری ئەوەی ،كە چەندین كەس و،لە چەندین شوێندا لەسەری بنووسن و،لە بارەیەوە بكۆڵنەوە،بە جۆرێك كە زانا و،موحەدیس (السید محمد مرتچی الزبیدی) لە (بحر الانساب) دا ،بە وردی قسەی لەبارەوە دەكات و،بە موجەدیدی سەدەی یانزە ناوی دەبات.(8)
دیارە وەكو پێشتریش ئاماژەمان پێدا ئەم زانا گەورەیەی كورد چەندین نەوەی وەكو خۆی زاناو،خاوەن بەرهەمی بۆ بەجێهێشتووین ،كە لێرە زۆر بە كورتی ئاماژە بە ناو و،بەرهەمیان دەكەین بەو هیوایەی لە كتێبی (حوجرە و مەدرەسەی بەرزنجە ) بە تەواوی و بەوردی لەبارەیانەوە بدوێین.
مەلا حەسەن بەرزنجی
(مەلا حەسەن كوڕی مەلا عەبدولكەریم كوڕی مەلا محەمەدی مەدەنی بەرزنجی) یەو،لە ساڵی 1099ك لە دایك بووە و،بەهۆی فیتنەو،ئاشوب و، گرفتەوە (مەدینە) ی بەجێهێشتووەو، بەرەو (میسڕ) ڕۆیشتووەو،لەساڵی (1148 ك) كۆچی دووای كردووە.
مەلا جەعفەر بەرزنجی
(مەلا جەعفەر كوڕی مەلا  حەسەن كوڕی مەلا  عەبدولكەیم كوڕی مەلا محەمەدی بەرزنجی) یەو،موفتی شافیعی بووەو،لە دووای خۆی چەند بەرهەمێكی لێبەجێماوە لەوانە:
1-البر العاجل باجابە الشیخ محمد غافل.
2-القبچ الگیف باجابە نائب الشرع الشریف.
3-فتح الرحمن علی اجوبە السید رمچان.(9)
4-شقائق الاترجیە فی مناقب اشراف البرزنجیە.
5-الگوالع الاسعدیە من مگالع المشرقیە.(10)
6-النفخ الفرجی فی فتح  جتە جی (11)
ئەم زانا گەورەیەی كورد لە ساڵی (1184 ك) كۆچی دووای كردووە.
مەولانا زەینەلعابدینی بەرزنجی
(زەینەلعابدینی بەرزنجی*** كوڕی حەسەن كوڕی عەبدولكەریم كوڕی محەمەدی بەرزنجی مەدەنی) یەو،لەساڵی (1176ك ) لە دایك بووەو،هیجرەتی كردووە بۆ (هیندستان) و،لەوێ‌ مردووە.
مەلا حسەین بەرزنجی
(مەلا حسەین بەرزنجی كوڕی مەلا عەبدولكەریمی بەرزنجی) یەو،لەساڵی (1110 ك) لەدایك بووەو،ئیمامی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) بووەو،لە ساڵی (1178 ك) كۆچی دووای كردووە.(12)
مەلا ئەحمەد بەرزنجی
(مەلا ئەحمەد كوڕی ئیسماعیل بەرزنجی) یەو،لە ساڵی (1259ك) لە گوندی (بەرزنجە)ی مەڵبەندی زانست و ڕۆشنبیری لە دایك بووەو،لای باوكی خوێندویەتی هەتاوەكو گەیشتۆتە تەمەنی باڵقی و،گەورە بووە،پاشان پەیوەندی كردووە بە زانكۆی (ئەزهەری شەریف) ەوەو،هاوكات (ئیسماعیل) ی باوكیشی لە (بەرزنجە) وە ڕۆیشتووە بۆ (ئەستانە) و،پەیوەندی كردووە بە (سوڵتان عەبدولمەجید) ەوەو،ئەویش كردوویەتی بە ئیمام و،وتاربێژو،مامۆستای زانستە شەرعیەكان لە مزگەوتی (نەبەوی-پێغەمبەر)دا(د.خ)،(مەلا سەیید ئەحمەد) یش دووای ئەوەی خوێندنی لە (ئەزهەر) تەواوكرد ،ڕۆیشتووە بۆ (فەڕەنسا)  بۆ دیراسەكردن و خوێندنی ژیانی سیاسی و،ئابووریو،هەندێك زانیاری گشتی،پاشان چووە بۆ لای باوكی بۆ (مەدینە) نەگەڕاوەتەوە بۆ (بەرزنجە) و،لە مزگەوتی نەبەوی دەستی بەتەردیس كردووەو،بەهۆی لێهاتووی شارەزای لە حەدیس و ،قورئانی پیرۆز و، زانستە شەرعیەكاندا،كرا بەنووێنەری (مەدینە)  لە (مجلس النواب العپمانی) ی لە (ئەستەنبوڵ) .
ئەم زانا گەورەیەی كورد چەندین زمانی زانیووە ، لەوانە: (كوردی،عەرەبی،فارسی،فەڕەنسی و،توركی) و،بەشێكی ژیانیشی بۆ دانانی كتێب تەرخانكردووە،و لەدوای خۆی ئەم كتێبانەی بۆ بەجێهێشتووین:
1-النصیحە العامە لملوك الاسلام و العامە.گ
2-ارشاد مجاهد.
3-المناقب الصدیقیە.گ بتونس 1306هـ
4-منقب عمر بن الخگاب. گ بمصر 1321هـ
5-النڤم البدیع فی مناقب اهل البقیع .
6-جواهر الاكلیل فی مفاخر دولە الخدیوی اسماعیل.
7-اصابە الدواهی فی اعراب الاهی.
8-فتكە البراچ بالتركزی المترچ علی القاچی العیاچ.
9-المنح البرزنجیە.
10-التحیقات الاحمدیە.
جگە لەم پەرتووكانە ،لە بواری شەریعەو،ئەدەبدا بەرهەمی دیكەی هەن و،ئێمە تەنها ئاماژەمان بەچەند بەرهەمێكی دا. ئەم زاناگەورەیەی كورد لە ساڵی (1335ك ) لە (دیمەشق ) كۆچی دووای كردوو گەڕایەوە بۆ بارەگەی خودای  گەورە.
مەلا جەعفەر بەرزنجی
(مەلا جەعفەر كوڕی مەلا ئیسماعیل بەرزنجی)  یەو،لەساڵی (1250ك)  لە گوندی (بەرزنجە)  لە دایك بووەو،خوێندنی ئاینی لای باوكی دەستپێكردووەو،پاشان بۆ تەواوكردنی خوێندن چووە بۆ زانستگەی (ئەزهەر) ی شەریف و،دووای تەواو كردنی خوێندن ڕووی كردە (مەینەی منەوەرە) و،نەگەڕایەوە بۆ (بەرزنجە)  و،لەوێ‌ لای زانا گەورەكانی وەكو (شێخ عەبدولقادر تەرابلوسی یەكەم و،شێخ محەمەد غەریب و،شێخ عیسای بەلقینی) بەهرەی وەرگرت و،زانست و،زانیاری زیاتری كۆكردەوە،پاشان دەستی كرد بە تەدریس لە مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ).
ئەم زانا گەورەیەمان لەدووای خۆی چەندین كتێبی بۆ بەجێهێشتووین، لەوانە:
1-نزهە الناچرین  فی مسجد سید الاولین والاخرین.
2-تاج الابتهاج علی النور الوهاج فی الاسرا‌و والمعراج.
3-شواهد الغفران.
4-الشجرە الاترجیە فی سلالە السادە البرزنجیە.
5-الكوكب الانور،شرح لقصە المولد النبوی من تالیف جعفر بن حسن البرزنجی .
ئەم زانا گەورەیەی كورد بەكتێبی (نزهە الناچرین  ) زۆر ناسراوەو،ئەم كتێبەی دووجار چاپكراوە،چاپی یەكەم لە ساڵی (1302 ك) لە چاپخانەی (ئەمیریە) لە (مەككە)،و چاپی دووەم لە (بەیروت) .
دووای بەڕێكردنی ژیانێكی پڕ بەهرەو توانا لە ڕێگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ،لە ساڵی (1217ك)  كۆچی دوای كرد و لە گۆڕستانی (بقیع الغرقد) بە خاك سپێر درا.
مەلا زەكی بەرزنجی
(مەلا زەكی (زەكییە دین) كوڕی مەلا  ئەحمەد كوڕی مەلا  ئیسماعیل كوڕی مەلا  زەینەلعابدینی شافعی
بەرزنجی مەدەنی) یەو،لە ساڵی(1294ك) لە (مەینەی منەوەرە)  لەدایك بووەو،باپیری ئەم زانا گەورەیەی كورد هاتووە بۆ كوفە بۆ وەرگرتنی زانست و زانیاری زیاتر.
بەرزنجی لای باوكی دەستی بە خوێندن كردووەو،پاشان لای (شیخ ابراهیم الگرودی) درێژەی بە خوێندن داوە و،لەتەمەنی سیانزە ساڵیدا توانیویەتی هەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بكات ، پاشان پەیوەندی كردووە بە مزگەوتی (نەبەوی شەریف) ەوەو،
زانستی شەرعی و، زمانی عەرەبی لەسەر دەستی زاناو مامۆستای ناسراو (علی بن چاهر الوتری) فێربووەو،(سەحیحی موسلیم و بوخاری) شی لای هەمان زانا خوێندووەو،پاشان (سەحیحی بوخاری) لای زانای گەورەو،موحەدیسی ناودار (فالح الچاهری المدنی) خوێندۆتەوەو،زانستی بەیانی لای عەلامەو موحەدیس (محمد جعفر الكتانی) خوێندووەو،سودی لە زانست و، زانیاری چەندین زانای تر وەرگرتووە لەوانە ( مەلا عەبدولكەریم بەرزنجی ، مەلا عەلی بەرزنجی، مەلا سەید جەعفەر بەرزنجی،عەبدولجەلیل برادە،.....) زانستەكانی دیكەی وەكو نەح و ،سەرف و،بەلاغەو،تەجویدو،فیقه و،حەدیس و،تەفسیری لای گەورە زانایان و،موحەدیسین وەرگرتووە، لەوانە( شیخ عبدالغنی الدهلوی، یوسف النبهانی، الامام البوصیری، محمد امین البیگار، شیخ حسین محمد الحبشی الشافعی) .
بەرزنجی دوای تەواوكردنی زانستەكان،لە مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) دەستی كرد بە حەلقەی دەرس وتنەوەو،لەگەڵ زانایان (شیخ عبدالفتاح ابو خچیر، شیخ سعید صدیق ) دەرسی دەوتەوە.
ئەم زانا گەورەیەی كورد چەندین جار كراوەتە لێپرسراو،پۆستی بەرزی دراوەتێ‌ و،لە سێ كاتی جیاوازدا كراوەتە قازی و،مامۆستاو ،وتاربێژی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) بووەو،بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە دادگادا كاری كردووەو،ماوەیەك قازی شەرعی بووەو،پاشان كراوەتە سەرۆكی (دادگای مەدینەی مونەوەرە)  و،مەرجەعێكی گەورەی فتواش بووە.
ئەم زانا گەورەیەی كورد چەندان گەورەزاناو،گەورە شەرعناس و،شەرع زانی پێگەیاندووە لەوانە:
-حسن المشاگ،مامۆستای مەسجد حەرام.
- سید علوی بن عباس المالكی ،مامۆستای مەسجد حەرام.
- ابراهیم الخپنی ،مامۆستا لە مزگەوتی نەبەوی .
-شیخ زكریا بیلا، مامۆستای مەسجد حەرام.
-شیخ ابوبكر الحبشی، شیخ مشاوی دامەزرێنەری  (دار العلوم الدینیە) لە(مەككەی موكەڕەمە).
-محمد یاسین الفادانی، مامۆستای مەسجد حەرام.(13)
پەڕاوێز و سەرچاوەكان:
1-مركز دائرە المعاریف بزرگ اسلامی ، كتابخانە دیجیتال ، برزنجی – جلد11 – شمارە مقالە:4740 – دبا فارسی .
www.cgie.org.ir
2-ادمونز ، كرد ترك عرب ، ص 62 .
3-ملتقی اهل الحدیپ – موسوعە الانترنت .
www.ahlalhdeeth.com
4- مركز دائرە المعاریف بزرگ اسلامی ، كتابخانە دیجیتال ، برزنجی – جلد11 – شمارە مقالە:4740 – دبا فارسی .
7-ایچاح المكنون فی الژیل علی كشف الڤنون عن اسامی الكتب و الفنون،للعالم الفاچل الادیب: اسماعل باشا بن محمد امین بن میر سلیم البابانی ،الجلد الپانی.
www.yasoob.org
6-العائلە البرزنجیە ...ائمە المدینە المنورە.
www.kiwan.net
7-سەرچاوەی پێشوو.
8- ملتقی اهل الدیپ ،موسوعە الالكترونیە.
9- العائلە البرزنجیە ...ائمە المدینە المنورە.
10-الكتاب:اچاح المكنون، مصدر الكتاب:الانترنت
www.islamport.com
11-سایتی حەوزە،بابەتی: كتابشناسی تاریخ مدینه(و تاریخ مدینه ابننجّار)، نووسینی : حسین محمد علی شكری / عبدالمحمّد ێ‌یتی، مجلات >میقات حج>شماره 23،پەراوێزی  دوو : (2 ـ النفح الفرجی فی فتح جته جی، از برزنجی;جعفر بن  حسن بن  عبدالكریم برزنجی است، متوفی به سال 1184هـ. )
hawzah.net
12- العائلە البرزنجیە ...ائمە المدینە المنورە.
13-اعلام من ارچ النبوە،انس یعقوب،كتبی ج1،ص 119-106،گ1،1414هـ
www.al-madinah.org
*نووسەر تاهەنوكە ئەم كتێبانەی لەبوواری ئای تی دا بڵاوكردۆتەوە و ، لە چاپداوە: (ڕێبەری سایتە كوردییەكان، فێربوونی بەكارهێنانی ئینتەرنێت، فۆتۆشۆپ سی ئێس – هەشت، فێربوونی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر، ویندۆز ئێكس پی ، فەرهەنگی زاراوەكانی ئینتەرنێت و چات ، ماڵپەڕەجیهانییەكان ، فۆتۆشۆپ سیئێس – هەشت و نۆ, كۆراڵ درۆو ئێكس سری،قاموسی كۆمپیوتەر،بەكارهێنانی كۆمپیوتەر،فۆتۆشۆپ گەلەری،ڕێبەری ماڵپەڕە كوردییەكان،ئینایكلۆپیدیای ئینتەرنێت،بەكارهێنانی ئینتەرنێت ) هەنووكەش چواركتێبی لەژێرچاپدان و،سەرقاڵی نووسینی دوو كتێبی نوێ‌ یە.
**بە گوێرەی بابەتی (العائلە البرزنجیە ...ائمە المدینە المنورە) محەمەدی بەرزنجی زیاتر لە (100) كتێبی هەیە و،چەند سەرچاوەی دیكەش ئاماژە بەم ژمارەیە دەكەن.
***لە مێژووی بەرزنجەدا چەندین كەسایەتی ناسراو زانامان بەناوی زەینەلعابدین هەیەو،باپیرە گەورەی نووسەریش یەكێكە لەو زانایانە كەناوی زەینەلعابدینە(هێمن كوڕی  عەبدولكەریم كوڕی ئەحمەد كوڕی مەحمود كوڕی شێخلئیسلام  زەینەلعابدین بابا گەورەی مودەڕیسی بەرزنجی) و هاوڕێ و دۆست و،خۆشەویست و،هاوزانستی كاك ئەحمەدی شێخ بووەو،بە بابا گەورە ناسراوەو ناوی دەركردووە.
hemnymela@yahoo.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر