ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۰/۱۲/۱۵

لابردنی دیپ فریز و ... كردنەوەی یان وەستاندن

لابردنی دیپ فریز و ... كردنەوەی
یان وەستاندنی

دانانی بەرنامەی (دیپ فریز – Deep Freeze ) لەسەر كۆمپیوتەرەكان، بۆ مەبەستی ئەوەی بێ پرس بەرنامە لە سەر ئەو كۆمپیوتەرە جێگیرنەكرێت و، هەر شتێكی لەسەر دانرا، ئەوا دووای ڕیستارت كردن بسڕێتەوە، بەڵام دەتوانین بۆ ماوەیەك ئەو بەرنامەیە بوەستێنین یان بەرنامەكە تێكبشكێنین بێ ئەوەی پرس بەو كەسە بكەین كە بەرنامەكەی داناوە، ئەویش بە بەكارهێنانی بەرنامەی (دیپ ئەنفریزەر – Deep Unfreezer).

بەرنامەكە ی دیپ ئەن فریزەر  Deep Unfreezer

ناوی بەرنامە:   Deep Unfreeze.

نەوە Version : 1.0، 1.5، 1.6،1.8، ........ 6.3  .

حەجمی بەرنامە:  99.0 KB

شیكردنەوەی بەرنامەكە:

1- بەكارهێنانی بەرنامەی ( دیپ ئەن فریز – Deep Unfreez ) زۆر ئاسانە و، ئێستا كلیك لەسەر Load  بكە و، دەبینین بەشە دیاری كراوەكە دەگۆڕێت و دەگوێزرێتەوە بۆ بەشە چالاكەكە.

2- ئێستا كلیك لەسەر دووگمەی Load Status  بكە، پاشان ئامێرەكە دەست دەكاتەوە بەكار كردن:

3- ئێستا هێمای نهێنی ئێكس X ی سوور لە بەرنامەی Deep Freeze دایە و، دەتوانیت بەرنامەكە بسڕیتەوە.

تێبینی:
دەتوانیت لە جیاتی لەكارخستنی بەرنامەی (دیپ فریز – Deep Freeze ) و ، سڕینەوەی، تەنها بیوەستێنیت بۆ چەند دەستپێكردنەوەیەك Re- Start  ، بۆئەوەی كارەكەی خۆت جێبەجێبكەیت و، دوواتریش بەئاسانتر كارەكە تێدەپەڕێ‌ و، درەنگتر پێی دەزانرێ‌ و، كەشف دەبێت.



۱ نظر:

  1. تكايه باسي هاكى فه يسبووكمان بو بكه ن ... سوباس ....

    پاسخحذف