ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۰/۱۲/۲۴

بنەماڵەی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی

بنەماڵەی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی
  (چرچە قەڵا،قسڵان،كەلار،خانەقین)

 
ساغكردنەوە و نووسینی :هێمن مەلا كەریم بەرزنجی
لقەكانی بنەماڵەی (شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) بە كوردستانی گەورەدا بڵاوبونەتەوەو،بە خۆشحالییەوە تا ئێستاش دۆستایەتی و هات و چۆ لەنێوانیان دا هەیە و،هەمیشە هاوكار و پشتیوانی یەك بوون و،لە ڕاستیشدا هەموویان ئامۆزا و،بن ئامۆزای یەكترن .
یەكێك لە لقە دیارەكانی ئەم بنەماڵەیە كە كاتی خۆی (بەرزنجە) یان جێهێشتووەو،بۆیەكەم جار لە (چرچە قەڵا) نیشتەجێبووەو،پاشان لەوێوە بڵاوەیان كردووە بۆ (قسڵان و كەلار و خانەقین و ناوچەكانی دیكە) و لقێكی گەورەی دیكەی بنەماڵەی (شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) كە لەگەڵ ئەم لقەی (چرچەقەڵا،قسڵان،كەلار و خانەقین )دا ئامۆزان ،لە شاری (سلێمانی) دا دەنیشن و نیشتەجێن و،یەكێكن لە لقە دیارەكانی ئەم بنەماڵەیە.
بۆیەكەم جار (شێخ عەبدوڵای شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) كە برای (شێخ موحەمەدی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) یە و،هەردوكیان كوڕی (شێخ بایەزیدی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) ن ،كە بە (شێخ بایزی) ناسراوە،كۆچ دەكات بۆ (چرچەقەڵا)،ئەم (شێخ عەبدوڵلا)یە سێ كوڕی هەبووە بەناوەكانی (ڕەشید،مامە مستەفای چرچە قەڵا،مامە خواڕەحم) و،مامە (ڕەشیدی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) یش (ئەحمەد،ساڵح (حەمەساڵح) ،مەحموود و عەلی خان) ی لێبووەو،(شێخ ئەحمەدی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) ژنی نەهێناوەو لە خانەقین دانیشتووەو،هیچ زانیارییەكیش لەبارەی (عەلی خان) ەوە لەبەردەستدا نییە.چونكە بەرەو خواروی (عێراق) ڕۆیشتووەو،لە (ساڵح)یش (عومەر و عەلی و عەبدوڵڵای شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) بووەو،لەئێستاشدا (عەلی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی)كۆچی دووای كردووەو،هەردوو براكەی دیكەی لە (خانەقین)دادەنیشن،لە (مامە مستەفای چرچەقەڵایی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) یش ،(بابا عەبدولكەریمی چرچەقەڵایی)بووەو،هەنووكە لە ژیاندا ماوەو،لە شاری (كەلار) دادەنشێت و،لە (بابا عەبدولكەریمی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی)یش ،(عەبدوڵڵا و فازیڵی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) بووەو،لە ( شێخ عەبدوڵای شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) سێ كوڕ بەناوەكانی (ئارام،ئەركان،ئاری) بووەو،هەنووكە هەموویان لە ( كەلار) دادەنیشن و لە كوڕی دووەمی (بابا عەبدولكەریمی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) دوو كوڕی چاوگەش بەجێماوە كە ناویان (ئامانج و ئاراس) ە،لە (مامە خواڕەحمی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) ش (شێخ ئەحمەدی قسڵانی شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) لەدایك بووەو،لەمیشەوە دوو كوڕ بەناوەكانی (ئارام و سەردار) كەوتۆتەوە.
ئەم لقەی بنەماڵەی (شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) لەگەڵ نەوەكانی (شێخ حسەینی بەرزنجی) دا،كە بە (شێخ حسەینی بێ  هەور)ناسراوە،پەیوەندییەكی توندو تۆڵیان هەبووەو،لە ڕاستیشدا بن ئامۆزای یەكترن ،هەربۆیە كاتێك (مامە مستەفای شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) دەچێتە (چرچە قەڵا) لەلایەن (شێخ حسەینی چرچەقەڵا)وە دەهێڵرێتەوەو،ڕێگە نادات بگەڕێتەوە بۆ (بەرزنجە) و لەوێ نیشتەجێی دەكات.بەو هیوایەی لە ئایندەدا لەسەر پەیوەندی و كەسایەتییەكانی ئەم لقەی بنەماڵەی (شێخلئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی) و نەوەكانی (شێخ حسەینی بێهەور) قسە بكەین و سەردانی گوند و ناوچەكانی  وەكو (كەلار ،كفری،جەلەولا،باوەخۆشین،چرچە قەڵا،بێدەن،سۆڵە،شێخ تەویل ،بەكربایف ،دەوڵەتئاوا ،كرماشان، جوانڕۆ ،سەرپێڵی زەهاو)بكەین،كە نەوەكانی ئەم دوو بنەماڵەیەی لێیە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر