ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۷/۱/۳۰

نه‌ورۆزى من

نه‌ورۆزى من 
ئه‌لێن ئه‌مرۆ، رۆژى نوێ یه‌
به‌من چی رۆژى نوێ‌،گیانه‌.
كه‌ من دوربم له‌ چاوى تۆ
به‌هاریش چه‌شنى خه‌زانه‌.

***
كه‌ تۆم لابی هه‌موو ساتێ
به‌هاره‌ و رۆژى نوێى منه‌.
تۆ لانه‌ و نسێ بیت بۆ من
به‌ جه‌هه‌نه‌م كێم دوژمنه‌..؟
***
وه‌ره‌ و گیانه‌ دڵه‌ى ته‌نیام
به‌بێ لوتفیت سه‌رگه‌ردانه‌.
رۆح وا له‌ پێشوازى تۆدا و
دڵیش بۆ تۆ دیووه‌خانه‌.
كوردستان - سلێمانى
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
تێبینى //
 وێنه‌كه‌ى نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌ له‌ شارۆچكه‌ى به‌رزنجه‌ .....


Image may contain: Hemn Mela Karim Barznji, standing, mountain, outdoor and nature

۱ نظر:

  1. Lucky Club - Casino Site | Vegas Slots | Lucky Club
    Lucky Club is a brand new and luckyclub innovative online casino offering all types of entertainment. The site offers an extensive collection of exciting games, and promotions to

    پاسخحذف