كتێبى (ابهى القلائد، فی تلخیص انفس الفوائد)
له ساڵى 1897 چاپكراوه له چاپخانه‌ى (ویلایه‌ت) له موسڵ ..... !!!!
دوواى دامه‌زراندنى چاپخانه ى (ویلایه‌ت) له (به‌غداد)، چاپخانه‌ى (ویلایه‌ت) له (موسڵ) دامه‌زرا و، ده‌ستى به چاپ و بڵاوكردنه‌وه كرد.
كتێبى (ابهى القلائد، فی تلخیص انفس الفوائد)، یه‌كێكه له‌و كتیبانه‌ى كه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌م چاپخانه‌ى ((ویلایه‌ت))ــه‌وه له ((موسڵ))، كه له نووسینى ((ئه‌حمه‌د فائیز كورِى مه‌حمودى به‌رزه‌نجى)) یه، ئه‌م كتێبه له بوارى ((بیر و باوه‌رى ئیسلامى و زانستى كه‌لام)) دایه، له دوو توێى ((266)) لاپه‌ره‌دا نووسراوه، له ساڵى ((1897))، چاپكراوه.
له ئێستا دا، دانه‌ى ئه‌م په‌رِتووكه له ((په‌رِتووكخانه و شارا ى به‌ڵگه‌نامه‌ى نیشتیمانى ئێراقی)) پارێزراوه به ژماره تۆمارى ((123007)) ، ژماره پۆلێنى ((240)) ، ژماره‌ى دانراوو ((ب 238)) و ته‌نها یه‌ك دانه‌ى لێهه‌ڵگیراوه و به‌رده‌سته.
توێژه‌ر ((شه‌وكه‌ت زه‌ینه‌لعابدین سندى))، له كۆلێژى ((شه‌ریعه و دیراساتى ئیسلامى)) له زانكۆى دهۆك، ماسته‌رنامه‌یه‌كى نووسی به‌ناوى ((الشیخ احمد فائز البرزنجی ومنهجه فی العقیده الاسلامیه من خلال كتابه (ابهى القلائد فی تلخیص انفس الفوائد))، تایبه‌ت به به‌رنامه‌ى به‌رزه‌نجى له بیر و باوه‌رى ئیسلامى دا، به پشت به‌ستن به‌م به‌رهه‌مه‌ى به‌رزه‌نجى.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
كوردستان – سلێمانى - مامه‌یاره
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر