له سكه ده‌رچوونى زانكۆ - خوێندكار وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره‌كان
جه‌هل و بێ مه‌عریفه‌یی، نه‌خوێندن و ده‌وام نه‌كردن، و پابه‌ند نه‌بوون به رێنمایی
***
كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى رووبه‌رووى زۆر قه‌یران بۆته‌وه، به‌لام به برواى من هیچ قه‌یرانێكیان به‌قه‌ده‌ر له سكه‌ده‌رچوونى زانكۆ مه‌ترسی دار نى یه. چونكه كۆمه‌لگه‌یه‌كى نائاسایی و بێ مه‌عریفه به‌رهه‌م ده‌هینێت، من له رابردوودا زیاتر چاوو و قسه و ره‌خنه‌م له‌سه‌ر ئاستى زانستى و مه‌عریفى و پۆلیس ره‌فتاریى مامۆستاى زانكۆ بوو، به‌لام ئیستا له‌و باوه‌ره‌دام كه جه‌هل و بێ مه‌عریفه‌یی بۆته مۆدێل و ته‌نها مامۆستا لێى به‌رپرسیار نى یه.
چه‌ند نه‌وه‌یه‌كى پێشووى خوێندكاران و به‌شێك له حیزبی كوردیش ئه‌خلاقییه‌تێكى خراپیان هێنایه ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، ئه‌خلاقی مانگرتن و خۆپیشاندان و ده‌وام نه‌كردن به حه‌ق و به ناحه‌ق بۆته هۆكارى ئه‌م مال ویرانى یه، خوێندكارى زانكۆى فیرى ئه‌وه كردووه بیر له بریار دان بكاته‌وه و بریاریش بدات، به مانگرتن و خۆپیشاندانیش بریاره‌كه‌ى بباته سه‌ر، بۆ نموونه بینیمان كه خوێندكارانى به‌شه پزیشكییه‌كان بریاریان دا، پزیشكى ئه‌هلیی نه‌كرێته‌وه و، حكومه‌تیش خه‌ریك بوو به قسه‌یان بكات و، به‌مه‌ش خوێندكار ده‌بووه بریار ده‌رى ته‌واو و وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاش جیبه‌جێكار. به‌لام خوا كردى شكور وه‌زاره‌ت به‌هۆش خۆى هاته‌وه و ئه‌مه‌ى قبوول نه‌كرد.
به‌هه‌مان شێوه خوێندكار بریار له رۆژانى پشوو ده‌دات و ، له 2-3 رۆز بشوه‌وه ده‌یكاته‌ى 20-300 رۆژ و، به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى كاره‌كه به كۆمه‌ڵه، لیپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت، كه به‌راستى ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكى تره و هۆكارێكى تره بۆ دابه‌زینى ئاستى زانستى.
بریا وه‌زاره‌تى خوێندنى بالا له كۆمه‌لێك لایه‌نى تر به هۆش خۆى ده‌هاته‌وه و شكۆى بۆ ده‌زگاى مه‌عریفى زانكۆ ده‌گه‌رانده‌وه و، له ده‌زگایه‌كى بروانامه به‌خشه‌ره‌وه‌ى وه‌ك جوچك هه‌لهێن ده‌ى كرده‌وه به زانكۆ و شوێنى به‌رهه‌م هێنانى مه‌عریفه. به برواى من یه‌كه‌م كار كه ده‌بێت بیكات، به یاسا كاره‌كان رێكبخاته‌وه و یاسا جیبه‌جێبكات، چونكه خوێندكار ته‌واو سنوور شكینى ده‌كات و ، بریار ده‌دات، به 15 رۆژ و مانگ ده‌وام راده‌گرێت و ، كه‌سیش نییه لێى بپرسێته‌وه، سالانه هه‌مووان ده‌ر ده‌چن و كه‌س نامێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى خوێندكار له ئه‌مرۆدا سه‌رچاوه‌گه‌لى زۆر زۆر باشی له‌به‌رده‌سته به زمانى كوردى، عه‌ره‌بی، ئینگلیزى و فارسی، به‌لام هێشتا ناخوێنێته‌وه و هه‌وڵى مه‌عریفه نادات، هه‌موو ژیانى بۆته بیانوو هێنانه‌وه به‌وه‌ى ستافى وانه وتنه‌وه لاوازه،مامۆستاى باش نى یه، هۆلى وانه خوێندن نى یه و، تاقیگه‌ى پێویست له‌به‌ر ده‌ست نى یه، له كاتێكدا ئه‌مانه هه‌موو بیانوو هێنانه‌وه‌ى نا به‌جێن. چونكه له ئه‌مرۆدا ده‌یان كتێب و سیدى فێركارى به زمانى كوردى له بازاردا هه‌ن و ، ده‌كرێت به هۆیه‌وه خۆیان فیربكه‌ن. ئه‌مه جگه له‌و بوارانه‌ى كه زانستى جیبه‌جێكارین و به‌كه‌مترین زانینى زمانێك ده‌توانن له رێگه‌ى ڤیدیۆكانى یوتووبه‌وه خۆیان فێر بكه‌ن.
ده‌بێت وه‌زاره‌تى خوێندنى بالا‌و و زانكۆكان رێگه به‌م پاشاگه‌ردانى یه‌ى خوێندكار نه‌ده‌ن و، لایان گرنگ نه‌بێت ئه‌گه‌ر سالانه له سه‌دا 20-40 خوێندكار ده‌ر نه‌چێت و بمێنێته‌وه له‌و قۆناغه. به‌مه‌ش به‌شێك له‌و له‌سكه ده‌رچوونه رێكه‌بێته‌وه و زانكۆ به‌ره‌و شا رێی خۆى دێته‌وه، به راستى من نیگه‌رانى 50 ساڵى داهاتووى كوردستان‌م كه ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات ده‌بینین چ كاره‌ساتێك درووست بووه، وه‌ك هه‌ندێك ولات هه‌موو خاوه‌ن بروانامه‌ى بێزانستن. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین كاره‌ساته.
به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر خوێندكارێك له بوارى ته‌كنه‌لۆژیادا بخوێنێت و لاپتۆپه‌كه‌ى كه‌پڵ و یار و هاورێى هه‌میشه‌یی نه‌بێت، بۆ هه‌موو كون و قوژبنێك له ده‌ستى نه‌بێت و له‌گه‌ڵ خۆى نه‌یبات هه‌تاوه‌كو له بچوكترین ده‌رفه‌ت كه‌ڵك وه‌ربگرێت و به‌شێكى پرۆژه‌یه‌كى ته‌واو بكات، یان سه‌ره‌تای كارێكى نوێ ده‌ستپێبكات، به راستى گوومانم له ئاستى زانستى ئه‌و خویندكاره هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌وانه‌ش بێت كه 99 له سه‌دى هێناوه له شه‌شی ئاماده‌یی یان له قۆناغى یه‌كه‌مى زانكۆ. به‌راستى ناكرێت و ناگونجێت به‌و ته‌له‌به‌یه بووترێت ((طالیبلعیلم)) به راستى ئه‌و خویندكارانه جگه له‌وه‌ى بۆ شه‌هاده‌ى ژن هێنان و شوو كردن هاتوون، بۆ هیچی دیكه روویان له زانكۆ نه‌كردووه، جاران پێمان ده‌وتن بۆ شه‌هاده‌ى ته‌عین و زه‌واج هاتوون ، به‌لام خۆ سووپاس بۆ خوا ته‌عینیش نه‌ماوه و ، ئیستا ته‌نها بۆته شه‌هاده‌ى زه‌واج. تا باوك و دایكمان پێمان بلێن كوره‌كه‌مان یان كچه‌كه‌مان زانكۆى ته‌واو كردووه و موسه‌قه‌فه، كه به‌راستى سه‌قافه‌ت بریتی نى یه له بروانامه. پێموایه خوێندكارێك لاى خۆیه‌وه جدى نه‌بێت و هه‌وڵ نه‌دات و لاپتۆپه‌كه‌ى هاورێى هه‌میشه‌یی نه‌بێت، شیاو نى یه بۆ ئه‌وه‌ى پرته و بۆله‌ى هه‌بێت و گله و گازه‌نده بكات.
له كۆتاى را هیوادارم هه‌ر كه‌سه و لاى خۆیه‌وه بیرێك له‌م جه‌هل و بێ مه‌عریفه‌ییه‌وه بكاته‌وه كه هۆكاره‌كانى زۆرن و، به‌شێك له هۆكاره‌كان خوێندكاران خۆیانن. با خوێندكار لاى خۆیه‌وه خۆى چاك بكات و، دوواتریش ره‌خنه له ئاساتى مه‌عریفى ئێمه‌ى مامۆستایان بگرێت، با خوێندكار ببێته كائینێكى بیركه‌ره‌وه و پرسیاركه‌ر و، دوواتریش گله‌یى بكات له‌وه‌ى وه‌لامى بیر كردنه‌وه پرسیاره‌كانى نادرێته‌وه.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
4 ى 4 ى 2015
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر