ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۷/۱/۱۵

كارییه‌ن ده‌ردم ...

كارییه‌ن ده‌ردم ...
كارییه‌ن ده‌ردم ، كارییه‌ن ده‌ردم 
هامسه‌ران دیسان، كارییه‌ن ده‌ردم 
خه‌ریكى خه‌یاڵ، كرده‌ى چه‌پگه‌ردم
وه‌ رووى زامه‌وه‌، وێڵى رووى هه‌ردم.
مه‌حبووبه‌ى شاهان، دڵپه‌سه‌نم رِۆ
زوڵفان چون زنجیر، عاشق به‌نم رِۆ.
خەرامانى چین، لاره‌ و له‌نجم رِۆ
زووڵه‌یخاى یه‌مه‌ن،نه‌ساى گه‌نجم رِۆ
شیرینى ئه‌رمه‌ن، عیشوه‌ و نازم رِۆ
شه‌هێنى ته‌رِ لان، دیده‌ بازم رِۆ.
مه‌مان وێنه‌ى به‌ى، باخى به‌رین بی
هه‌زارێ په‌رێش، دڵ ئایرین بی
ده‌ك شه‌خسه‌ ده‌ستت رێزه‌ رێزه‌ بۆ
جه‌رگت نیشانه‌ى ، موغاى نێزه‌ بۆ.
جه‌ دیده‌ كۆرباى، جه‌ زوان لاڵ باى
به‌ گرپه‌ى ئایر، ده‌روون زوخاڵ باى.
خونچه‌ى بوڵبوڵان هه‌ڵتكه‌ند جه‌ بێخ
ده‌ك یاره‌ ئه‌عزات له‌ت له‌ت بێ به‌ تێخ
شێعرى : مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌دى خه‌ڵوزه‌یی به‌رزه‌نجى ، ناودار به‌ ((حه‌سره‌ت))
 تیبینى// له‌ زنجیره‌ كتیبی مێژووى به‌رزه‌نجه‌ دا، ژیاننامه‌ى ورد و چه‌ند شێعرێكى شاعیرمان تۆماركردووه‌.

No automatic alt text available.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر