ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۷/۱/۱۴

سۆفیگەریی ـ تەسەوف ـ

سۆفیگەریی ـ تەسەوف ـ لە کوردستان دا، 
 سۆفیگەریی زۆر لە هاتنی ڕێ و ڕچەی قادری کۆنترە و ، لەسەر دەستی ئەبوولوەفای پوشێنی نەرگسی کوردی و موریدەکانی دامەزراوە لەسەدەی شەشەمی
کۆچی، زۆر گەورە سۆفی ڕۆڵیان تیایدا هەبووە، وەکو ئەم گەورە سۆفییانە : ((ماجیدی کوردی، جاکیری کوردی، مەتەر بادرائی،بەقای کوڕی بەتوو، باوڵین، ئەبوو بەکری زینهارانی، ئەبوو زەینی لووڕی، ئیبراهیمی لەکی ، شێخ بزێن، مەنسوڕی بەتائحی، عەبدولی باوەرکان ، بەختیار، عەلی ڕوستان، عومەر کەراوی ـ گەڕاووی ـ و ئیلیاسی کوردی و .... تادوای)) ئەمەش سەرەتایەکی نوێ یە بۆ لێکۆڵینەوەی سۆفیگەری لە کوردستان ، پێش دامەزراندنی ڕێ و ڕچەی قادری، تەنانەت پێش ژیانی شێخ عەبدولقادری گەیڵانی ـ گێیەڵانی ـ یش . 
 هێمن مەڵا کەریم بەرزنجی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر