ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۷/۱/۱۵

دەستخەتی ((ئینسایکلۆپیدیای بەرزنجە))

دەستخەتی ((بەرگی سێهەم)) ی ((ئینسایکلۆپیدیای بەرزنجە))
ئه م دەستخەته تایبەت بە ((ژیاننامەی زانایانی بەرزەنجی)) کە لە ساڵی ((2008)) وە، تەواو بووە و چاوەڕێی چاپە. ئەم بەرگە و چەند بەرگی دواتر تایبەتە بە زانایانی
بەرزەنجی و دەستخەت و بەرهەم و دانراوەکانیان و نمونەی کارەکانیان ، بەو هیوایەی دەستی هاوکاری بۆ درێژبکرێت و چاپ و بڵاوبکرێتەوە لە داهاتوویەکی نزیک دا...
هێمن مەلا کەریم بەرزنجی

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.

Image may contain: text

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر