فهرههنگى كزهڵ بۆ زاراوهکانى سۆفیگهرى و عیشق
زانای پایەبەرزی کورد، مامۆستا مهلا ((مهحمودى مۆریاسی)) ، ناسراوو به ((كزهڵ))، نووسهرى دهیان كتیبه و خاوهنى گهنجینهیهكى گهورهى نووسینه، دەربارەی زۆربەی بووارەکان دانراووی هەیە ، دیوانە شێعرەکەی یەکێک لە بەرهەمە زۆر ناوازە و دیارەکانێتی ، کەشکۆڵەکەی پڕ لە قسەی خۆش و ڕووداوی
ناوازە و ، شێعری تایبەتە، ئەگەرچی لە حەجمدا ناگاتە ((ڕشتەی مرواری)) ی ڕەوانشاد ، مامۆستا مەڵا ((عەلائەدینی سەجادی)) ، بەڵام لە ناوەڕۆکدا هیچی لەو کەمتر نییە. ئەمە جگە لە بڵاوکردنەوەی هەندێک شتی زۆر دەگمەن و شاز کە لە هیچ سەرچاوە و دەستخەتێکی تردا وەبەر چاووم نەکەوتووە. یهكێك له بهرههمهكانى تری مامۆستا مەڵا (( مەحموود ی مۆریاسی))، دانراوێكى بچووكه له شهرح و لێكدانهوهى زاراوهكانى سۆفیگهرى دا ، کە بەرهەمێکی جێی بایەخە لەگەڵ بچوکی فەرهەنگە کەدا و ، دەشێت لەگەڵ فەرهەنگی وشە و زاراوەکانی ((عەشق)) ی مامۆستا مەلا کزەڵ دا بکرێتە یەک فەرهەنگ.... بهو هیوایهى رۆژێك بێت بهرههمهكانى چاپ ببن و رِووناكى ببینن ... !! من لای خۆمەوە بەڵێن دەدەم کە کار بۆ بەرهەمەکانی بکەم و دووای لێ کۆڵینەوە و ساغ کردنەوە چاپیان بکەم و ، بۆ ئەمە دوواش کاری هاوبەشم لەگەڵ نووسەر و لێکۆڵەر و برای گەورەم ، مامۆستا ((عومەر کەریم بەرزنجی)) زیاد دەکەم. چونکە کاری هاوبەش ورد تر و بێ هەڵەتر دەبێت و زوتریش بە پایان دەگات و دەخرێتە بەردەست خوێنەران. ئەگەر خوای گەورە تەندرووستیم باش بکات و لەم ئازار و ژانی پشت یەشەیە ـ فەقەرات ـ قوتارم ببێت ، ئەوا لە بەرنامەی کاری ئیمساڵی 2018 دا ، کار کردنمە بۆ مامۆستا مەلا مەحموودی کزەڵی مۆڕیاسی و چەند دیوانە شێعرێکی کوردیی کە پێموایە کەلێنێک لەکتێبخانەی کوردی پڕ دەکەنەوە. ئێووەش لە نزا و پاڕانەوە بێبەشمان مەکەن. دیارە جگە لە ڕەوانشاد مەلا مەحموودی مۆریاسی ـ کزەڵ ـ ، جەنابی مەلا عومەری مۆریاسی و مەلا عارفی چنگیانی و مەلا تۆفیقی بەرزنجی و مەلا موحەمەدی گێڵەرەیی و زۆر زانا و دانا و عاریف و شاعیر و خاوەن بەرهەمی تر لە ناوچەکەدا هەن کە خزمەتیان نەکراوەو ئەگەر وا بڕووات لە بیر دەچنەوە و ناویشیان کوێر دەبێتەوە، بۆیە بەرنامەی کارمان هەیە بۆ ئەم کەڵە مەڵایانەو زانا گەلێکی تریش. خوای مەزن پشت و پەنا بێت و بتوانین هەر زانا و دانا و عارف و مەلایەک کتێبێکی دەربارە بنووسین و بەمەش ناویان لە مێژووی زانایانی کورد دا بە زیندوو بهێڵینەوە.

هێمن مەلا کەریم بەرزنجی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر