--- كێ ---
ئەرێ کێ ؟
وێستگەی ڕووە و دوا خاڵی ژیان پێدەزانێ ؟
گەرەکمە بچم و...
سواری شەمەندەفەری مەرگ بم.
ئەرێ کێ ؟
وێستگەی ڕووە و دوا خاڵی ژیان پێدەزانێ ؟
گەرەکمە بچم و...
سواری شەمەندەفەری مەرگ بم.
***
ئەرێ کێ ؟
دەتوانێت لەم ژیانە نەفرەتییە ڕزگارم کات
خەریکه تاڵییەکانی ژیان
هێوور هێوور دەمکوژێت
هیچ شتێک لە مردنی لەسەرخۆ بە ئازار تر نییە.
***
دڵنیام ، زۆریش
ئەوە تەنها من نیم ، کە خەریکە هیواش هێواش دەمرم
دەزانم هاوسەفەرم زۆرە، بەڵام ...
ئەوان لەگەڵ برینەکانیاندا ناژین
ئەوان کەس خوێ بە زامەکانیان دا ناکات
ئەوان بە بێ ئاگاییەکی هێواش دەمرن و
منیش ژانی بە ئاگای سوێم پێ دەباتەوە.
هێمن مەلا کەریم بەرزەنجی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر