ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۷/۱/۳۱

مامۆستا مه لا جه‌لالى به رزنجى

كورته‌یه‌ك له‌ سه‌رخه‌بات و ژیانی مامۆستا مه لا جه‌لالى به رزنجى 
" مامۆستا سه ید ڕێ نیشانده رمان 
جێگه وپێگه ی تۆ‌‌‌ ناچێ له ‌بیرمان"

Image may contain: 1 person, beard, night and text


 زبانم ڵاڵه‌ و ووشه‌م ناته‌واوه‌ و خامه‌م شلك وخاوه‌, چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك بتوانم له‌ به‌حری موحیتی پرِ له‌ دوورِ و گه‌وهه‌ر و سه‌ده‌ فی عالم و زانا و دا‌‌‌نشمه‌ند و پێشه‌وا و رِهبه‌ری رِازاوه‌ به‌ خووخده‌ی جوانی مرۆڤایه‌تی ئازیز و خۆشه‌ویستی میلله‌ تی كوردی به‌ش مه‌ینه‌ت، مامۆستای كۆچ كردوومان ( سه‌ ید جه‌لال ) تاقه‌ مرواریه‌ك ده‌ربێنم. چونكه هێز و برِشتی ئه وه م نییه بتوانم له و ده ریا قوڵ و بێبنه دا وه ك غه واسێك بگه‌رِێم و هه وڵی بۆ بده م.
 به ڵام هه رچۆنێك بێت وه ك ئاشقان و شیفته گانی بیروباوه رِ و شاگردانی باره گای وانه ی عیلم و مه عریفه تی ئه و رهبه ره, چومه‌ قه‌راغێكه‌ وه‌ و هه‌رچۆنێك بوو چه‌ندانه‌ سه‌ده‌فێكم هه‌ڵگرته‌وه‌ و بۆنم پێوه‌ كردوو هۆنیمه‌ وه‌ و خۆمم پێرِازانده‌ وه‌, هه‌رچه‌ند قه‌تره‌یه‌كه‌ له‌و ده‌ریایه‌. به‌ڵام ‌‌هه‌ربوون له‌ نه‌بوون باشتره‌، جا دێم و ده‌ڵێم مامۆستا گیان كۆچی تۆ كۆچی عالم و پێشه‌وا و یه‌ك رهبه‌ر نه‌بوو, به‌ڵكو كۆچی عاله‌مێك بوو له‌و عاله‌م و رهبه‌رانه‌ كه‌ پشت و په‌نای كوردی موسولمانی زوڵم لێكراوو ده‌ربه‌ده‌رو لێقه‌وماووه‌ هه‌میشه‌ و هه‌رده‌م چاوی برِیبوه‌ خه‌بات و شۆرشه‌كه‌ی تۆ و، پشتی پێت قایم بوو به‌رهبه‌رو پێشه‌واو تۆڵه‌سێنه‌ر له‌ زاڵمه‌كه‌ی خۆیانییان ده‌زانی، چاوی سوریان بووی, پشتوو په‌نایان بووی, ره‌هبه‌ری خه‌باتی میللی و مه‌زهه‌بیان بووی, تۆیان به‌جێدار و حه‌ق داری رێبازه‌كه‌ی پێشه‌وای نه‌مر, سه‌روه‌ری شه‌هیدانی رێگای ئیسلامه‌تی و كوردایه‌تی كه‌ ئه‌و پێكه‌وه‌ خه‌باتی بۆ كرد. تۆشیان به‌و چاوه‌سه‌یر ده‌كرد تۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وراز و نه‌شیبه‌ت له‌و مه‌یدانه‌دا بریوه‌ تاڵی و سوێری زۆرت له‌پێناو خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌و زاڵم و ‌داگیركه‌رانه‌ی یه‌ك له‌دوا یه‌كی ئه‌و رِه‌ژیمه‌ خوێن مژانه‌ چێشتووه‌ كه‌ قه‌ت له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه‌ له‌بیر ناكرێ. تۆ پشت و په‌نایان بووی هه‌میش تۆ غه‌م خۆریان بووی, ته‌واوی ژیانی خۆت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای جه‌وانی و منداڵی یه‌وه‌ به‌وه‌وه‌ خه‌ریك كردوو رِات هێنا.
 ده‌ورانی سه‌ره‌تای فه‌قێیه‌تیت هه‌ر ئه‌و ده‌م لێوه‌شاوه‌یی رهبه‌ری بوویت. كه‌ بووی به‌ ئه‌ندامی (ژكاف) ‌‌و شێعری كوردایه‌تی و میللیت له‌كۆرِی شاعیرانی گه‌وره‌ی كوردا وه‌ك هه‌ژار و‌هێمن به‌ كۆماری كوردستانت ده‌گوت و هه‌ڵده‌خوێند. چۆن تۆ له‌بیر ده‌كرێت تۆ هه‌ر ئه‌و كاته‌ رِهبه‌رییه‌تت بۆخۆت مسۆگه‌ر كرد كه‌ بێ باكانه‌ خۆت برده‌ رِیزی ئه‌و كه‌له‌شاعیرانه‌وه‌ به‌وانیش و خه‌ڵكیشت سه‌لماند كه‌ هه‌ ر له‌ ئێستاوه‌ خۆم بۆ رێبه‌ری ئه‌و میلله‌ته‌ مه‌زڵوومه‌ داناوه‌, كه‌ له‌ واقیع دا به‌ كرده‌وه‌ش برته‌ سه‌ر, تۆ شایسته‌ی هه‌موو سه‌ناو ته‌عریفێكی تۆ هه‌رچیت بۆ بكا میلله‌ت هێشتا هه‌ركه‌مه‌.
 ده‌مه‌وێ لێره‌وه‌ ئاورِێك له‌ كاتی منداڵی ئه‌و مامۆستا و پێشه‌وایه‌ بده‌مه‌وه‌ و بزانین باوكانی ئه‌وده‌م هه‌ڵسوكه‌وتیان چۆن بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئاینده‌ی رِۆله‌ چاوگه‌شه‌كانیان و ویستویانه‌ چۆن پێشكه‌ش به‌ كۆمه‌ڵگه‌یان كه‌ن ، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌دره‌سه‌ و مه‌كته‌به‌ی ئه‌وانی تێیا پێگه‌یشتووه‌ چۆن بووه‌ و مامۆستاكانییان كێ بوون. دیاره‌ ئه‌و رۆڵه‌ چاو گه‌شانه‌ هه ركه حه وت ساڵیان ته واو ده كرد باوكی به رِێزو میهره بانی بۆ نمو‌ونه وه ك باوكی به رێزی مامۆستای ناوبراو مه رحومی قازی شێخ سالح كه وه ك عورف و عاده تی باوكایه تی واجبێكی ئاینی و ئه خلاقی ده بوو رۆله چاوگه شه كه, رِام كاو گۆش كا به كه لیمه ی شاده و ئیمان. پاشان ورده ورده قورئانی پێ خه تم كاو چه ند نامه و نامیلكه ی پێ فێركاو پێ بخوێنێ ، وه ك ئه حمه دی وعه قیده ی كوردی وئایشوده و سوڵتان جومجومه وسمایل نامه و گوڵستان و بۆستان وسه ره تایه كانی ئه و ده م كه گونجاوی ئه وه بێت بتوانێ برِواته حوجره ی فه قێیان, لای موسته عید كه ئه ورِاسته و خۆ لای مامۆستای موده ریس ده ی خوێند، ئه م به ناوی سوخته بخوێنێ وخزمه تی موسته عیده كه یان چه ند موسته عیدێك بكا.
 سوخته شیان بۆیه پێ گوتووه چونكه زۆر تامه زرۆی ئه و خوێندنه بووه ئه و هه موو زه حمه ته ی قبوڵ كردووه كه ئه و كات رِه سم وابووه مه سه له ن ئه هلی گوند مه لا ش ‌و فه قێشیان به خێو كردووه، كه ده بوو سوخته سێ ژه مه برِوا نان و چێشت له ماڵان وه رگرێ و رِاتبه بكاو بیهێنێته وه بۆ حو‌وجره, جا له به ر خاتری خوێندنه كه ی ئه و بار‌ه گرا نه ی قبوڵ ده كرد. جا ‌هه ر و‌‌‌ه ك ووتم مامۆستا و رێبه ری هه میشه زیند‌و یه كێك ‌بوو له و لاوو سو خته یه كه با وكی به رِێزی ئا وا پێشكه شی خه ڵكو جا میعه‌ی كردوه له رێگه ی ئه و مه دره سه ومه كته به دینیا نه ی ئه و سه ر ده مه دا كه چه ند به رِێزو ‌قه دره‌‌وه جه ما وه ری شا رو گو ند سه یر ی ئه و مه لاو مه دره سه و حو‌و جره و فه قێانه یان كردووه و رِێزی ته واو به خۆیان لێ ‌ناوون و داونێ. فه قێان به شتێكی مووباره ك زانیوه و ته نا نه ت له زۆر هه ڵه و كاریشیان سه ر فه نه زه ریان كردووه . ئه و كات و سه ر ده مه هه ل و مه ر جه كه وا رِه خسابوو مه لاو مه دره سه و ‌‌‌‌‌‌‌حوجره و مزگه وت و ئه هلی علم زۆر جێگه ی رێزو قه در بوون قه دروو قیمه تی زۆریان بۆ قایل بوون. ته نا نه ت له هێندێك شووێن جیاوازی هه بووه له گه ڵ ‌‌هه ندێك شوێنی دیكه.
 بۆ نموونه ئاغاوه تی موكریان رِێزو‌قه درێكی تایبه تیان هه بوو له باقی مه نته قه كانی كوردستان بۆ مه لای موده ریس وفه قێكانیان. هه ر ‌بۆیه ناوچه ی مووكر یان به ناوچه یه كی پرِ له علم و زانست و مه لا و فه قێ ‌‌به ناوبانگ بووه. وه به زۆری فه قێێ ‌‌باش رِ‌‌وویان له وێ كردووه له وێش ئیجازه ییان وه رگرتووه، وه ك ‌بۆكان موهابات وحه ما میان وسه راو زۆرجێگای دیكه. هه ر له م مه دره سه دینیانه وه ره هبه رو پێشه واكانمان پێگه یشتوون و هاتوونه مه یدانی مو باره زه وه، هه ر له شه هید پێشه وا قازی مه حه مه د و ئه وانی پێش ئه وی و ئه مانه ی ئێستێش ما مۆستا شێخ عیزه دین وه ما مۆستای كۆچ كردوو. ئه مانه هه موو پێشه وای شۆرِشی میلله تی كورد بوون و هه ن. مامۆستا شێخ جه لال وه ك پێشه واو رِه‌ ‌‌هبه رێكی شۆرِشگێرِ‌و خه بات گێرِی كۆڵنه ده ر باوه رِ به خۆ تا ماڵ ئاوایی لێ كر‌دین و به جێی هێشتین بیری لێده كرێ و باسی لێ ده كرێ، عالم و ره هه به رێكی به فكروو دوور بین و زیره ك ‌‌و به دین و به وویقاروو ئه مین و شاره زا به زۆر له علومی عه ره بی و ئیسلامی.عه ره بی زانێكی چالاك و فه سیح ‌‌و به لیغ ‌و موسه لت شاره زا به شێعرو شاعیرانی كوردو عه ره ب .شعری به هه موو زاراوه كان هه یه خزمه تی له بواری ئه ده بی كوردیدا زۆره هه ر له شعری كوردیه وه بگره تا ووتارو خووتبه و مقالات و وه گێرانی په رتووكی عه ره بی بۆ كوردی دانانی كتێب به كوردی كه هه موو ئه مانه له مه كته به وئه رشیفی خۆی دا پارێزاوون و هه ن .مامۆستای رِێزدار له عیلمی نه حو، سه رفو،مه نتیقو، به لاغه و ئوسولو كه لاموو حه دیسو ته فسیرو ته جویدو شه رع و مێژووی ئیسلا م و ئه سحاب و (یارانی پێغه مبه ر د. ر.خ‌) له هه موو ئه ما نه دا شاره زاییه كی ته واوی بوو, هه مووشیی ته دریس كردوون و ئیجازه ی فه قێی له سه ر داوون. له هه ر علمێك له و علمانه دا وه له هه ر بوارێك له و بوارانه دا پرسیاری لێكرابێ زۆر شاره زایانه جوابی داوه ته وه و ته ره فی موقابیلی به جوانترین شێوه حالی كردووه و به رێكردووه. زۆربه ئیمان و پارێزه ر بوو زۆر پاكو شه ریف بوو كورد وه ته نی نوری له نێو چاوان ده باری. دیندارو بێ دین فه رقی پێنه ده كرد روخۆش و كراوه بوو هه مووكه س خوا خوای بوو بچته خزمه تیو تاوێك له خزمه تیدا وه مێنێ و گوێگری فه رموده كانی بێت. به رِاستی پیاو نازانێ چۆن باسی خوخده ی ئه م كه سایه تیه به رزو به رێزه بكا سه رتاپای ووجودی سیفاتی جوانی به خشراوی خودایی بوو هه ر له ده نگ خۆشیه وه بگره تا ده گاته هه ڵسوو كه وتی سه باره ت به شه خسییه تی ئیجتیماعی، ده نگ و سه داو ئه لفازو ئاخاوتنێكی بوو له هه رمه جالێكدا تۆ بلێت جۆرێك ته ئسیری له سه ر دلی گوێگران و ده ورو به ری خۆی ده كردو ده بوونه گوێ گری. 
 كه سایه تییه كی ئیجتیماعی كراوه ی ره وشنبیری ئه مرۆیی خه ڵكه كه ی بوو كه وه ك مامۆستاو ره هبه رێكی سه رده میانه به چاوی قه درو ئه رزشی پر به سۆزو شه وقه وه لێی ده رواندراو چاوی لێده كرا. له شان و شه وكه تی شغلوو كاره كه ی خۆی دا له ناوچه كه دا زۆر كه م وێنه بوو نه ك هه ر كه م وێنه بوو به رِاستی وێنه ی نه بوو، گه ر باس له هه لسووكه وتی میهمان په زێریو میهمان نه وازیوو نان خۆشی سفره جوان و رِازاوه یی بۆ میوانه كانی بكه ین كه چۆن به رِوخۆشی و دلفراوانییه وه پێشوازی له میوانه كانی ده كردوو به رِێی ده كردن و بۆ شاو گه دا و‌ه ك یه ك وا بوو، ده رگای كراوه بوو بۆ فه قیرو هه ژار. مامۆستاو رِه هبه ری غه مخۆرو دلسۆزی گه له مه زلومه كه ی هه رله سه ره تای هاتنه وه ی بۆ شاری بانه ی ئه زیزی كه پێگه ی شه خسییه ت و پێناسه ی باوو باپیرانی ‌و خۆشی بوو هه رله سه ر ئه و رێزو هه سته به سۆزه ی كه ئه هلی بانه به شارو دێهاته وه به تایه به ت ئه هلی محه له ی مزگه وته كه ی (مزگه وتی قازی شێخ سالح) . دێته وه بۆ بانه و ئیعتیبارو ئه رزشی به لای ‌جه ماوه ر به باشی رِوون ده بێته وه،به چاوی پرِ ‌‌به ئوومێد لێ ‌ده رِواندرێت هه رچه ند نه یارانی ناحه زانی دژ به خانه واده یان و خۆی كه هه رله كۆنه وه له شا ره كه دا بوون به ربه ره كانی زۆریان له گه ڵدا كردبوون سه ر له نوێ ده رباره ی ئه ویش ده ست پێده كه نه وه به دژایه تییه كی توندو تیژترو چرتر. سه ره رای دژایه تی رِه ژیمیش تا ملكه چی كه ن‌‌و بیهێنه ریزی خۆیان وه وه ك خۆیان بیكه نه ئه لقه له گوێی رِه ژیم به تایه به ت به رێگه ی ته ماعی ماڵ و پاره و پوڵه وه به ڵام پیلان و فێڵ و فتوریان كه ڵك ناداو وه ك بڵقی سه ر ئاوی لێدێت به هۆی پشتیوانی خه ڵكو هیمه ت و شه خسییه تی خۆی كه ئاماده نابێت ده ست له خه بات و به ربه ره كانی رِه ژیم هه ڵگرێ ‌‌‌‌وه ك ئه وان قبوڵی ئه و سه ر شۆرییه بكا، هه ربۆیه ئه وان پاشه كشه یان كرد، له گه ڵ ئه وه شدا ره ژیمی گۆر به گۆری شا له رێگه ی سیخورو جه لاده كانی ساواك و ده زگا ئه منیه كانییه وه خستیانه ژێر فشارو چاوه دێری خۆیان ‌‌و پیلان و كه له ك بازی زۆریان ده ر هه ق كرد.
 به ڵام به لوتفی خوداو پاشان به و شوجاعه ت وله خۆ بوردویه ی كه هه ر له سه ره تاوه كردبوویه یه كێك له خوخده ی خۆیی و ده قی پێوه گرتبوو وه ك سوار چاكی مه یدانی شۆرش و موباره زه, ئه سپی خۆی له ‌ومه یدانه دا تاو داو پێشهه مووان كه وتوو گۆی خۆی تا ئاخر له مه یدان ده ر كردوو به سه ر ئه و هه موو كه ندو كۆسپانه دا سه ر كه وتوو حوجره و مزگه وتوو ماڵی بو به په ناو كۆگه ی بیرو باوه رِی كه سانی شۆرش گێرو خه بات گێر دژ به هه موو سیخورو چڵپاو خۆری رِه ژیمو رِ ه ژیمیش.‌‌ ‌‌‌وه هه روه ها بوو به قه ڵای دانه رِماوی په نا هێنه ران. هه روه ها به و جۆره وه ك قه لغانێكی قایم له موقابیل ئه و هه موو دژانه ی دابه ر به ره كانی سه ختی كردوو سه ر كه وت به سه ریان دا پارێزگاری له هاوبیرانی كرد تا گه یشته ئاوات و ئامانجی خۆی له گه ڵ گه لانی ئێران و گه لی كورد به شۆرش له روخانی شاو, رِه ژیمه كه یی و بو به پێشه واو پێشتازی ئه و شۆرشه له شاری بانه كه له كوردستانا پێش ‌‌هه مو شاره كان كه وتوو بوو به نمو‌ونه و ئولگوو چاو نه ترس پێش جه ماوه ر كه وتوو ده ست كرا به شۆرش ‌ و ته زاهورات و سه فه ر بۆ زۆر له شاره كانی كورد نشین ،وه ك سه رده شت و سه قزو سنه و مه ریوان و كامیه رانو قروه وزۆر شاری دیكه كه پێویست ناكات ناویان به رم چونكه نه واری ووتارو سوخه ن رانییه كانی هه رماوه كه به ده نگه پر حه ماسه و به جۆشو خرۆشه كه ی بۆ جه ماوه ری ئه و شارانه ی گوتووه و كه س ناتوانێ ئینكاری بكات, كه تا هه ڵاتنی شای گۆرِ به گۆرِ, چه ند مانگ دوای ئه وه سه رانی شۆرِشی كوردستان لای ماڵی ئه و ره هبه ره پێلاوی غه ریبیو دوری و ده ربه ده ریان كرده وه و حه سانه وه, كه چی هه ردوا ماوه یه ك دژی ئه و وه ستان وده ستیان كرد به پیلان و شه ر له گه ڵ خه بات و ئینكاری بونیان ده كردو ده یان گووت له كوێوه هاتوی، به لێ مامۆستای ئاڵا به ده ستی واقعی گه لی كورد وازی نه هێنا تا ئه و كاته ی فه رمانی ده ستوری قه لاچۆی گه ڵی مه زلومی كورد جه لادی زه مان و ها تنه سه ركاری به هۆی شۆرشێ هه موو گه لانی ئێران به گه لی كوردیشه وه (خومه ینی) له خواو قورِئان وسونه ت ورِه وشتی پێغه مبه ر ‌ ‌بێ ئاگاو دور له هه موو مافی مرۆفیش ‌هێرشی ئه رته ش و پاسداران بۆ سه ر ته واوی ناوچه ی كورد نشین كوشتن وبرِینی گه لی كوردو شۆرشگێرِانی مامۆستای ئاڵا به ده ست خۆیی و ماڵ و منداڵ وخه بات گێرانی سازمانی خه بات زۆر له هه وادارانیش هه موو ئه مانه به ماڵ و خێزانه وه ئاواره ی په نا به ناچاری بۆلای جه لادێكی كه ی گه لی كورد بوون وبوون به په ناهینده یه كی چه كداری سیاسی وه ك باقی ئه حزابه كانی ئێرانی به كوردو غه یره كورده وه .
 مامۆستا تا ئێستا هه ریه ك غه می بوو ئه ویش رِزگاری گه لی كورد، ئێستا برای ئه زیز, غه مه كه ی ئه وه نده له سه ر فراوانو گه وره بووه كه هه موو كه س مێشكی پێوه ده ته قێ ئاخه ر شه رِی دوو حوكومه ت له و كاته دا ئه وان ئاواره له به ینی دوو ئاگر دا خۆ رِێگای دێهات و شارانی ئێراقیان نه بوو ده بوو هه ر له ناو جه نگه ڵ وشاخه كانی كوردستانی عێراق دا بنوو ژیانی كوله مه رگی به رنه سه ر, ئه مه هه روا به قسه خۆشه بۆ ئه و جۆره كه سایه تییانه به تایه به ت كه شا هید و نازری ئه و هه موو زوڵم وسته مه ی جه لادی خوێن مژی گه لانی عێراق به گشتی و گه لی كورد, به تایه به ت ده رد له سه ر ده رد غه م له سه ر غه م بۆی زیادو كه له كه بوو. 
 هه رله داگرتنی دێهات ورِاپێچی خه ڵكه كه ی بۆ ئوردووگا زۆره ملییه كانی تا ده گاته كیمیا بارانی هه ڵه بجه ی شه هید و له ناوچونی ٥٠٠٠ له دانیشتوانی و وێران كردنی ته واوی ژێرخانی ئابوری كوردستان و مه حروم بونی له كانزاو نه وت و داهاتی وولاته كه یان به تێكرا كه فیرعه ونی زه مان سه ددامی ناپا ك كردی به میلله تی كوردو ووڵاته كه ی, به جۆرێك كه خیلافی هه موو مافه ئاینیو مرۆیه كان بوو ته نانه ت شه یتانیش ده ستی لێ به ده مه وه ده گرت چ جای مرۆف، به ڵام له گه ڵ ئه وه ش دا مامۆستای دڵسۆز له كوردستانی عێراق خزمه تێكی گه وره ی به شۆرِشی گه لی كوردی عێراقیش كرد به م جۆره كه به هۆی په ناهینده یی وه ك حیزبێكی موعارزه ی سیاسی ئێرانی لای رِه ژیم كه توانی زۆر له هه وادارو پێشمه رگه ی ئه و شۆرِشگێرانه رِزگار كا وه هه روه ها زۆر شتی كه ش كه پێویست به گوتن ناكا.
 به م جۆره مامۆستاو رهبه ری كۆلنه ده ر شاهیدی دوو شتی زۆر گرینگ بوو له كۆتایی ژیانی دا ئه ویش به له به ین بردنی سه دامی زاڵم وفیرعه ونی زه مان رِزگاری به شێكی گرینگی خاك ‌‌و گه لی كوردی عێراق كه شتێكی زۆر گرینگ وبه كه ڵكو ده ستكه وتێكی پرِ به هاو قیمه ت و دڵخۆشكه ر بۆ هه مووان وه گڵۆپێكی سه وز بوو بۆ باقی رِزگاری به شه كانی دیش. مامۆستا و ره هبه ری كۆچ كردوومان زۆر دڵخۆش و ئاینده نیگه ر بوو پێی و به پێگه یه كی گرینگی ده زانی بۆ یارمه تی خه باتگێرِان وشۆرِشگێرِانی پارچه كانی دیكه ی كوردستان. به ڵام زۆر به داخه وه ئه و فیرعه ون و دیكتاتۆرو زاڵم و جه لاده ی ئه و, ئه و هه موو خه باته ی له پێناو روخان وله به ین چونییا كردوو ئاواره ش ‌‌‌‌‌‌بوو له سه ری ئه و بوو به شاهیدو نازری مه رگی ئه موو وه ك به رزه كی بانان بۆی ده رچوو دووباره زۆر به داخه وه. له كۆتاییدا ماوه ته وه به س ئه وه بلێم ئێمه ی غه م خۆران و عاشقان ورِێرِه وانی خه بات و شۆرشه كه ی پر به دڵ و سۆزه وه وه پارێن له خوای ره ئووف و ره حیم كه به ره ئووف و ره حیمی خۆی جه زای ئه ‌وكۆششو قوربانیو ئه زیه تو ئازاره ی كه ئه و چێشتی له رێێ خه بات بۆ ئازادی گه له كه ی تا ئاخرین له حزه ی ژیانی بداته وه و خراپه كانی بۆ بگێرِێ به چاكه و رِۆحی پاكو رِه وانی له رِیزی ئه نبییاو شۆهه داو سالحا ‌ن له فیرده وسی ئه به دیدا شادو جێگیر كا.
 وه هه روها ئه م داواكاریه شمان هه یه له ئه زیزان وخۆشه ویستانی ئه و پێشه وایه ئه وانه ی ئاڵاو درِوشمی خه باته پیرۆزه كه ی پێ سپاردوون به ئه مینداری خۆیی و به جه ماوه ری كوردستانی رۆژهه لات مه عه ره فی كردوون سكرتێری به رێز كوری خۆشه ویستی كاك بابه شێخ و ته واوی هاوه لانی و پێشمه رگه قاره مانه كان رێگای خه بات وكۆشش و شۆرشه كه ی ئه و رێبه ره كورد په روه ره به رنه ده ن و به و رِێبازو نه خشه ی ئه و پێ‌دارِۆی وبۆی كێشابوون به سنگی فراوان و پرِ له ئومێدی باو‌ه رِبه خۆ, بۆ به ربه ره كانی و به رهه ڵست ورِزگاری گه ڵ و نیشتیمانه كه مان, له چنگاڵی پرِ ئێش و ئازاری ئه و تاغوتو نامه ردو نامرۆڤانه كه ده بینین به كوشتن و برِین وگرتن و زیندانی وئه شكنجه ی ئازادی خوازانی ته واوی گه لی ئێرانه وه ئه م جاره فارسی نه ژادو ته واوی كه مایه سیه كانیشه وه له سه روی هه موویانه وه گه لی كورد به خسوس ئازادی خوازه كان وشۆرِشگێرِه كانی, به وه شه وه نه وه ستاوه به درێژایی ساڵ كه وتۆته تۆپ بارانی كوردستانی عێراق و ئه و هه موو كوشت و كوشتارو بریندارو گوند وێران كردن و رِه زو باخ و جه نگه ڵ و مه زرا و كانی ئاو هه موی به سوتان و وێران بوون ‌ و له به ین چوون دان وته واوی ئه و خه ڵكه بێچا ره موسوڵمانه ی ئاواره و ماڵ وێران و ده ربه ده ر كردن, و ته نانه ت له مانگی رِه مه زانی پیرۆزدا پرِترو چرِتر تۆپ بارانی ده كاو هیچ رِه حمیان پێ ناكات, داخۆ ئه و كاره نامرۆڤ و درِندانه یه كه ئه م رِه ژیمه له خوا بێخه به ره ده ستی داوه تێ سه باره ت به گه لی كورد به تایه به ت لای كام بیرو باوه رِو ئازادی خوازو ماف په روه رێك رِه واو قبووڵه و له گه ڵ ئه و ناوه ی له خۆی ناوه دێته وه ( جمهوری به ناو ئیسلامی). جا هه روه ك گوتم به قۆل و بازوی پرِ هیمه تو ته وانا له گه ڵ باقی برا حیزبیه كانی رۆژهه ڵات به تایه به ت ئه وانه ی لافی حه ق داری گه لی كوردو مافه كه ی هه ر به خۆیان رِه وا ده بین و خۆیان به حیزبی موختار ده زانن كردویانه ته شعاری رِۆژانه ی خۆیان و رێ به كه سی كه ناده ن، هه ست به و مه سئو لیه ته گرینگه ی سه رشانی خۆیان ناكه ن له به رخۆ به زلزانی كێ به ركێ ی ریئاسه ت له تو په ت بوون ئه رژشیان لای گه له كه یان له ده ست داوه ئیقراریشی پێناكه ن تێكرِا ئه و كێ به ر كێیه ی ناو خۆ به لاوه نێن وده ستی هاوكاری و برایه تی وته بایی یه كتر توند بگووشن وخه باتی شۆرِشگێرِانه و كوردانه بۆ رِزگاری گه له كه یان له چنگاڵ و ده می ئه و له خوا بێخه به ره ئه ژدیهای حه و ت سه ره رِزگار كه ن و ئاواتی ته واوی گه لی كوردو گه لانی ئێرانیش ‌بێننه دی به ئومێدی ئه و برایه تی و خه باتی تێكرایی و رِزگاریه ش له و جه لاده یه, هیمه ت له ئێوه و گه لانی ئێران و پشت به خوای ته واناو لابه ری تاغوت. سڵاو له گیانی رِابه ری كۆچ كردومان وته واوی شه هیدانی رِێگه ی رِزگاری گه له كه مان، بژی كوردو كوردستان به رِێبه ری خه بات گێرِانی رِۆژهه لات, برِۆن بۆ پێشه وه دووباره سڵاو.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر