ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۶/۱۲/۲۹

رِاڤه‌ و وشه‌دان بۆ قورئان ... سوره‌ى فاتیحه‌

رِاڤه‌ و وشه‌دان
بۆ قورئان
چه‌ند ساتێك له‌ خزمه‌تى قورئانى پرِ به‌خشش، راڤه‌ و شیكردنه‌وه‌یه‌كى كورتى سوره‌ى فاتیحه‌
1) بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ : به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان، خودایه‌ كه‌ كانگاى لێخۆشبوون و سۆز و به‌زه‌ییه‌. 
 

دوو موفه‌سیرى گه‌وره‌ى كورد: دینه‌وه‌رىه كان

دوو موفه‌سیرى گه‌وره‌ى كورد:
ئیبنولقوته‌یبه‌ى دینه‌وه‌رى و .... ئه‌بو حه‌نیفه‌ى دینه‌وه‌رى 
 ته‌فسیرى غه‌یب قورئان له‌ نووسینى زاناى گه‌وره‌ى كورد (ئه‌بوو موحه‌مه‌د عه‌بدولڵا كورى موسلیم كورى قوته‌یبه‌ى دینه‌وه‌رى) یه‌ كه‌ له‌ 276ك، مردووه‌، ده‌ستخه‌تى ئه‌م ته‌فسیره‌ له‌ چه‌ندین ولات پارێزراوه‌ و، هاوكات چاپ و بلاوكراوه‌ته‌وه‌.

گه‌وره‌ زاناى كورد (ئه‌بوو حه‌نیفه‌ى دینه‌وه‌رى)

گه‌وره‌ زاناى كورد (ئه‌بوو حه‌نیفه‌ى دینه‌وه‌رى)

یه‌كه‌م زاناى رِووه‌كى كه‌ ئاماژه‌ى به‌ تێكه‌ڵكردن داوه‌ له‌ رووه‌كه‌كان دا 
 ئه‌حمه‌د كورى داودى ده‌ینه‌وه‌رى حه‌نه‌فى ناسراو به‌ ئه‌بی عه‌بدوللاى كورى عه‌لى عه‌شاب، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ساڵى له‌ دایك بوونى دیار نییه‌، ئه‌بوو حه‌نیفه‌ له‌ دینه‌وه‌ر له‌ دایك بووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان كرماشان و هه‌مه‌دانه‌وه‌، و دینه‌وه‌ر پایته‌ختى ئه‌ماره‌تى حه‌سنه‌وه‌یهى به‌رزه‌كانى (به‌رزیكانى) بووه‌ و، هه‌مه‌دان له‌ رابردوودا پایته‌ختى میدیا بووه‌.

فلیمێكى به‌ڵگه‌نامه‌یی : ....... ئیسماعیل كورِى ره‌زازى جه‌زیرى




ده‌ستخه‌تى كتیبى ( 12 وه‌ڵام بۆ 12 پرسیار له‌ دووانزه‌ عیلم دا)

ده‌ستخه‌تى كتیبى ( 12 وه‌ڵام بۆ 12 پرسیار له‌ دووانزه‌ عیلم دا) ى گه‌وره‌ زاناى كورد (عه‌بدولنه‌بى كورِى ئه‌بی به‌كرى كوردى)
 ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ له‌ زانكۆى هارڤارد پارێزراوه‌ و، ئه‌مه‌ش گرنگى دانى زانكۆكانى دوونیا رِوون ده‌كاته‌وه‌ به‌ به‌رهه‌م و ده‌ستخه‌ت و دانراوى زانایان. 
 

۱۳۹۶/۱۲/۲۸

پیرمیكایلی دەودانی بەرزنجی

پیرمیكایلی دەودانی كوڕی شێخ موسێ ی بەرزنجی
(سەدەی هەشتەمی كۆچی )
 بەپێی پەرتووكی (سەرئەنجام)،كە یەكێكە لە پەرتووك و،سەرچاوە پیرۆزەكانی ئاین،و رێ و رِچه‌ى كاكەیی یه‌،پیر میكایڵی دەودانی كوڕی عەلامە شێخ موسێ ی بەرزنجی كوڕی بابا عەلی به‌رزنجى یه‌ و،ئامۆزای سوڵتان ئیسحاقی كاكەیی بەرزنجی یە.

۱۳۹۶/۱۲/۲۷

قورئانه‌ ده‌ستخه‌ته‌كه‌ى (حامید ئامه‌دى)

قورئانه‌ ده‌ستخه‌ته‌كه‌ى، گه‌وره‌ خۆشنووسی كورد قورئانه‌ ده‌ستخه‌ته‌كه‌ى

 موسحه‌فى گه‌وره‌ خۆشنووسی كورد، (حامید ئامه‌دى) یه‌كێكه‌ له‌ ناسراوترین و

قورئانه‌ ده‌ستخه‌ته‌كه‌ى موحه‌مه‌د ئیزمیریی

قورئانه‌ ده‌ستخه‌ته‌كه‌ى گه‌وره‌ زاناى كورد (موحه‌مه‌د كورِى مسته‌فاى ئیزمیریی) كه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ى هونه‌رى (واڵته‌رز) پارێزراوه‌، له‌ (بالتى مۆر) له‌ (ویلایه‌ته‌

مامۆستا عێزەدین حوسەینی به رزنجى

کورتەیەک لە سەر ژیانی مامۆستا شێخ عێزەدین حوسەینی به رزنجى
مامۆستا بەهاری ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی واتە ١٩٢١١ی زایینی لە شاری بانە لە لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لەدایکبووە. 

كتێبى (مه‌ولودى به‌رزه‌نجى)، چاپی 1912ز

كتێبى (مه‌ولودى به‌رزه‌نجى)، چاپی 1912ز
 ئه‌م دانراوه‌ له‌ نووسینى مامۆستا مه‌لا (جه‌عفه‌رى به‌رزه‌نجى كورِى حه‌سه‌ن به‌رزه‌نجى كورى عه‌بدولكه‌ریم به‌رزه‌نجى) یه‌ كه‌ موفتى مه‌دینه‌ى مونه‌وه‌ره‌ بووه‌، هاوكات ئیمام و خه‌تیب و موده‌ریسی مزگه‌وتى نه‌به‌وى بووه‌، و هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ ناسیش بووه‌ .

به‌رزه‌نجى له‌ تونس

یه‌كه‌م چاپكراوى زانایانى به‌رزه‌نجى له‌ تونس 
له‌ ساڵى (1881ز)، (12988ك)، كه‌ له‌م ساڵه‌دا (تونس) له‌ ژێر پارێزگارى (فه‌ره‌نسا)دا بوو، چاپخانه‌ى فه‌رمى تونس، چه‌ند كتیبێكى چاپ و بڵاوكرده‌وه‌ و، یه‌كێك

نامەی عەشق

نامەی عەشق
هێمن مەلا كەریم بەرزنجی
ئیتر نامەت بۆ نانووسم ...
ئیتر هەواڵت ناپرســـم .
ئیـتر ناڵێـم ئـازیـزەكەم
خۆشم ئەوێی هەموو كەسم .

۱۳۹۶/۱۲/۲۵

شاخی کوڕە کاژاوو

شاخی کوڕە کاژاوو، شاخه‌ سه‌ركه‌شه‌كه‌ى به‌رزنجه‌ و ده‌ور و به‌رى و باره‌گا و لانكه‌ى پێشمه‌رگه‌.... 
هێندە سەخت و ناخۆش و ئیزعاجە، وەسیەت بۆ هەمووان و حەفتا نەوەم دەکەم ، کە ڕووی تێنەکەن ، هاهاهاهاهاهاها ...

بۆ --- هه‌ڵه‌بجه‌ ----


بۆ --- هه‌ڵه‌بجه‌ ----
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م،
وا سی ساڵه‌ برینى جه‌سته‌ى شه‌كه‌تت
خوێنى لێدێت ....
فواره‌ى خه‌م ، له‌ زامى تۆ دێته‌ خوارێ.
ئه‌شكى خوێنبن ،
له‌ چاوى قوربانیانى رزگاربووى تۆ قه‌تیسماوه‌
هه‌رگیز هه‌رگیز وشك ناكات و
به‌ وێنه‌ى شه‌سته‌ بارانێ، دا ئه‌بارێ.

باوە عەلی بەرزنجی

باوە عەلی بەرزنجی ، بە سوپایەکی دەهەزار کەسییەوە، پەلاماری لالشی دا و شەڕی ئێزیدییەکانی کرد. توانی زیانێکی زۆر لە ئێزەدییەکان بدات و ژمارەیەکی زۆریان لێبکوژێت. 

پشده‌ر: سه‌دان ساڵه‌ قورئانیكی‌ ده‌ست نوس پارێزراوه‌

ئیسماعیل جه‌زیرى


زاناى گه‌وره‌ى كورد: ئیسماعیل كورِى ره‌زازى جه‌زیرى (جه‌زرى) 561 - 706 ك
 زۆربه‌ى ده‌ستخه‌ته‌كانى ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌ى كورد له‌ مۆزه‌خانه‌ و ده‌ستخه‌ت خانه‌كانى

۱۳۹۶/۱۲/۲۳

كاكه‌ برا به‌رزنجى

شه‌هیدى فه‌رمانده‌ و سه‌ركرده‌ : كاكه‌ برا به‌رزنجى
شه‌هید کاکه‌برا به‌رزنجی جوامێرو شۆڕه‌سواری مه‌یدانی خه‌باتو کوردایه‌تیه‌. کاکه‌برا له‌ساڵی 19577 له‌ ناحیه‌ی به‌رزنجه‌ ناوچه‌ی شارباژێڕ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردپه‌روه‌ر جاوی به‌دنیایه‌کی پڕ له‌ کێشمه‌کێشی ژیانو جه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵهێنا.
گه‌ر خێرا به‌ ژیانی کاکه‌برا گوزه‌ر بکه‌ین.



زه‌رده‌ گڵ یان زه‌رده‌گڵه‌ى (به‌رزه‌نجه‌)

زه‌رده‌ گڵ یان زه‌رده‌گڵه‌ى (به‌رزه‌نجه‌) له‌ كه‌ڵامێكى یارسان دا ::
داوود ده‌لـیـلـــــه‌، داوود ده‌لـیــلـــــه‌
پیر مــوســـی وه‌زیر، داوود ده‌لـیـلـه‌
بنیامیـن مـورشیـد، ده‌لیل وه‌كیـــله‌

السياحة الدينية في السليمانية - برزنجة

السياحة الدينية في السليمانية - برزنجة

 السياحة الدينية أصبحت في يومنا هذا جزءاً هاماً من مجمل الحركة السياحية والجذب السياحي الذي تنشده السليمانية هي واحدة من تلك الأساسيات لمقومات السياحه الدينية التي أشرنا إليها، فقد كتب الكثير عن تاريخ مدينة السليمانية ولكن ما أثبتتها التنقيبات الأثرية حتى الأن هناك ما يدل على وجود الحياة منذ الألف الثالث قبل الميلاد وكانت

علي البرزنجي

علي البرزنجي 
(1133-1197)هـ = (1720-1780 م) 
 علي بن حسن المدني الشافعي الشهير بالبرزنج: فاضل، عالم، ناظم، ناثر من أعيان المدينة المنورة، ولد بالمدينة المنورة سنة 1133هـ ، واخذ بها عن أخيه جعفر البرزنجي، والشيخ عطا، والشهاب احمد الأشبولي وغيرهم.

جعفر البرزنجي

جعفر البرزنجي 
(000-1177)هـ =(000- 1764م) 
 جعفر بن حسن بن عبد الكريم بن محمد بن الرسول البرزنجي (زين العابدين) المدني، الشافعي: فقيه، أديب. فاضل. من أهل المدينة المنورة. مفتي الشافعية بالمدينة النبوية.

جعفر البرزنجي

جعفر البرزنجي 
(1250-1317)هـ =(1834-1899م) 
 جعفر بن إسماعيل بن زين العابدين بن محمد البرزنجي : فقيه، قاض من أعيان المدينة المنورة. له اشتغال بالتاريخ والأدب، كان يحسن مع العربية التركية والفارسية

احمد البرزنجي


احمد البرزنجي
000ـ1337هـ = (000-1919م) 
 احمد بن إسماعيل بن زين العابدين بن محمد بن زين الدين بن جعفر بن حسن بن عبد

حه‌سه‌ن فه‌لاح به‌رزنجى

گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى كورد: حه‌سه‌ن فه‌لاح به‌رزنجى
حه‌سه‌ن فه‌لاح (شه‌مسه‌دین عه‌بدولقادر)‌ سلێمانی١٩١٠ - ١٩٧٦ بەغدا
حه‌سه‌ن فه‌لاح-ی‌ هونه‌رمه‌ند كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا ناوی‌ (شه‌مسه‌دین عه‌بدولقادر)ه‌ ساڵی‌ (١٩١٠٠) له‌سلێمانی‌ هاتۆته‌ دنیاوه‌و ساڵی‌ (١٩٧٥) له‌به‌غداد كۆچی‌ دواییكردووه‌، ئه‌و له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ (التاخی‌) ژماره‌ (١٣١٤)دا له‌ته‌ك مامۆستا (جه‌مال ره‌شید) كه‌ رێكه‌وتی‌ (٢٣/٤/١٩٧٣) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌ها ده‌رباره‌ی‌ خۆی‌ ده‌دوێت:

شارۆچكه‌ى به‌رزنجه‌ و ... شه‌هید جه‌مال تاهیر

شارۆچكه‌ى به‌رزنجه‌ و ... شه‌هید جه‌مال تاهیر 
ئه‌ندامى دێرینى سه‌ركردایه‌تى شه‌هید جه‌مال تاهیر له‌ 19433 له‌ شارۆچكه‌ى به‌رزنجه‌ له‌دایكبووه‌ و خوێندنى سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندى و په‌یمانگاى پێگه‌یاندنى

پێناسی ژن و قورئان

پێناسی ژن و قورئان
نووسینى:: پرۆفیسۆر دكتۆر نیعمه‌ت حافز به‌رزنجى 

۱۳۹۶/۱۲/۲۱

سه‌دان زاناى كوردى گومناو ..... !!!!

سه‌دان زاناى كوردى گومناو ..... !!!!
 تا زیاتر بخوێنیته‌وه‌، تا زیاتر بنووسیت، تا زیاتر بگه‌رِێیت، رێت له‌ زۆر سه‌رچاوه‌ و ده‌ستخه‌تى نایاب و ناوازه‌ ده‌كه‌وێت، كه‌ ئه‌م سه‌رچاوه‌ و ده‌ستخه‌تانه‌ ده‌بنه‌

مه‌حوى به‌رزنجى گه‌وره‌ شاعیرى كورد

مه‌حوى به‌رزنجى گه‌وره‌ شاعیرى كورد
 مه‌حوى، كه‌ به‌یه‌كێك له‌ كه‌له‌ شاعیرانى كورد ناسراوه‌، له‌ بنه‌ماله‌ى مه‌لازاده‌ و، خانه‌دان و، زانیارانى به‌رزنجه‌ یه‌، له‌ لقی بنه‌ماڵه‌ی میره‌ سووره‌یی به‌رزنجى .

مه‌رگى نووسه‌ر


مه‌رگى نووسه‌ر 
 ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ رۆژنامه‌ى -جه‌ماوه‌ر - دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ ماڵپه‌ره‌كاندا، وه‌لێ به‌ داخه‌وه‌ وه‌بیرم نییه‌ چ سالێك ...... !!

مامۆستا مه‌لا عەبدول لەتیف واژەیی به‌رزه‌نجى

گه‌وره‌ زاناى كورد و ، رابه‌رى رابوون و ئیمان ، شه‌هیدى سه‌ركرده‌ 
مامۆستا مه‌لا شیخ عەبدول لەتیف واژەیی به‌رزه‌نجى 
 مامۆستا مه‌لا شێخ عه‌بدول لتیفى واژه‌ى به‌رزه‌نجى ، یه‌كێك بوو له‌ كه‌ڵه‌زانایانى كورد، كه‌ مه‌لایه‌كى دوانزه‌ عیلم بوو، هاوكات ئه‌كادیمى بوو، هه‌ڵگرى به‌كالۆریۆس و

كۆنترین چاپكراوى مه‌لا مارفى نۆدێى به‌رزه‌نجى


كۆنترین چاپكراوى مامۆستا مه‌لا شیخ مارفى نۆدێى به‌رزه‌نجى و كاك ئه‌حمه‌دى كورِیی
دوواى دامه‌زراندنى چاپخانه‌ى ویلایه‌ له‌ شارى (موسڵ) له‌ ساڵى 18755ز، له‌ لایه‌ن (ئه‌حمه‌د پاشا)ى والى موسڵ، كه‌ ئامێر و پێداویستییه‌كانى له‌ ئه‌ستانه‌وه‌ بۆ هێنا، ده‌ستى به‌ چاپكردنى بڵاوكراوه‌ حكومییه‌كان و فه‌رمییه‌كان كرد و، هاوكات له‌گه‌لیشی دا، چه‌ندان كتیبى چاپ و بڵاوكرده‌وه‌.

نارى گه‌وره‌ شاعیر


نارى گه‌وره‌ شاعیر 
مه‌لا كاكه‌ حه‌مه‌ى بیلوو ناودار به‌ نارى كه‌ ساڵى 1874ز له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵى

ماهیاوه‌ و پیر ئه‌لیاسی مۆریاسی

ئه‌و كۆى شیندروی، ئه‌و كۆى شیندروی
بارگاى شام وسته‌ن، ئه‌و كۆى شیندروی
سه‌هاك خونكاره‌ن، بێ شكه‌ن یه‌وى
جه‌ (ماهیاوه‌) نه‌قدش وه‌ش بیوى
یاران بنیشان ، گیرد وه‌ بوسیوى

رِازى دڵ

رِازى دڵ
ئیتر نامه‌ت بۆ نانێرم ...
ته‌له‌ فۆنیشت بۆ ناكه‌م .
تۆ كه‌سێكى شایسته‌ نیت ...
 بۆیه‌ ئیتر بیرت ناكه‌م .

یه‌كه‌مین گۆڤارى ئه‌لیكترۆنى كوردى

یه‌كه‌مین گۆڤارى ئه‌لیكترۆنى به‌ ناوى ((گۆڤارى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى كوردى)) - 2006
Kurdish Information Technology Magazine 

نەجمەدین بەرزەنجی


یەکەمین ساڵوەگەری کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو "شێخ سەیید نەجمەدین بەرزەنجی" وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری بڵاو دەکەمەوە، له ڕاستەوە: خوالێخۆشبوو شێخ سەیید

به‌سمه‌له‌

به‌سمه‌له‌
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
 ب: به‌. وه‌. پشت به‌ستن به‌. لێره‌دا بۆ پشت به‌ ستنه‌ به‌ناوى خواى گه‌وره‌. چونكه‌ مه‌به‌ستى درووست لێره‌دا، داواكردنى یارمه‌تى و رێنوێنییه‌ له‌ خواى گه‌وره‌، هه‌روه‌ها

الكامل فی شرح الشامل للعوامل


الكامل فی شرح الشامل للعوامل 

نظم العلامه‌ (الشیخ المعروف النودهی)
 ئه‌م كتیبه‌، راڤه‌و لێكدانه‌وه‌ و په‌راوێز نووسی مامۆستا ((مه‌لا موحه‌مه‌دى كورِى

ئاڵکە کۆستە ... !!!

ئاڵکە کۆستە ... !!!
گۆڕی پیاو چاکێکی بە نێو بانگ بوو، بە گۆڕی وەلی و پیاوی خوا ناوی دەهێنرا، پیر و شێخێکی تکاکار بوو لای خوا بۆ ئەوکەسانەی ڕوویان تێدەکرد، بەڵام نەماندەزانی

ماڵئاوا هه‌رمێ گوڵاوى

له‌ ساڵیادى ماڵئاوایی كه‌ڵه‌ زاناى كورد : (( كاكه‌ حه‌مه‌ى مه‌لا كه‌ریمى موده‌ریس)) دا
ماڵئاوا هه‌رمێ گوڵاوى
ماڵئاوا كاكه‌ حه‌مه‌ى زمان و ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ و مێژووى نه‌ته‌وه‌كه‌م .
رۆحت شادبێت به‌ به‌هه‌شت

عه‌با پۆشی و هونه‌رى بازار گه‌ریی

عه‌با پۆشی و هونه‌رى بازار گه‌ریی 
 راستى ماوه‌یه‌ك بوو سه‌رنجى عه‌با پۆشه‌كانم ده‌دا و، چه‌ند شتێك لام جێگه‌ى سه‌رنج بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى عه‌با بپۆشیت و ماكیاجێكى زۆر ورد و سه‌رنج راكێش و جووان

۱۳۹۶/۱۲/۲۰

وێنا سازى و ماناسازى و زه‌مه‌ن

وێنا سازى و ماناسازى و زه‌مه‌ن

له‌ كورته‌ شێعرێكى حه‌سه‌ن نازدار دا

هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى

به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م

ژنه‌که‌
ته‌مه‌نێک ژیاو
نه‌یزانی چ بووه‌،
هێنده‌ نه‌بێت نووسی
ژیان هێنده‌ی خواردنه‌وه‌ی
قاوه‌یه‌که‌ به‌ پێووه‌....

۱۳۹۶/۱۲/۱۶

ئایا ده‌ستپه‌رِ رِۆژوو ده‌شكێنێت ؟؟

ئایا ده‌ستپه‌رِ رِۆژوو ده‌شكێنێت ؟؟
له‌ گۆڤارى ((خود)) ى ژماره‌ ((16 ى ئابی 2011)) دا،و له‌وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا (( موحه‌مه‌د مه‌لا مه‌حموود))ى(( پێش نوێژى مزگه‌وتى كانێسكان))، به‌پشت به‌ستن به‌ ((مع الناس))ى ((دكتۆر موحه‌مه‌د سه‌عید رِه‌مه‌زان بوتى(بۆتانى))) ى گه‌وره‌ زانا و موفتى كورد، ده‌ڵێت:(به‌ڵێ‌ ده‌ستپه‌ر رِۆژوو ده‌شكێنێت، ئه‌نجامده‌ره‌كه‌شى تاوانبار ده‌بێت، به‌ڵام ئیحتیلامبوون ((خه‌وبینین و شه‌یتانى بوون)) رِۆژوو ناشكێنێت، هه‌روه‌ها له‌شگرانى كارناكاته‌ سه‌ر رِۆژوو با خۆیشى نه‌شوات تاكو ئێواره‌).

خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا كۆمه‌ڵگه‌ وێرانده‌كات

خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا كۆمه‌ڵگه‌ وێرانده‌كات

ماوه‌یه‌كه‌ لێره‌ و له‌وێ‌ له‌باره‌ى خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا قسه‌ده‌كرێت و،به‌هۆى ده‌رئه‌نجامه‌ خراپه‌كانى خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ رِه‌گه‌یاندنه‌كان هاتوونه‌ته‌

پیسبوونى ژینگه‌ى كوردستان

پیسبوونى ژینگه‌ى كوردستان
ئه‌گه‌ر چاو بخشێنین به‌هه‌ریه‌كێك له‌ توێژینه‌وه‌ جیهانییه‌كاندا،كه‌ له‌باره‌ى پیسبوونى ژینگه‌وه‌ نووسراون و به‌وردى  بیخوێنینه‌وه‌و به‌راوردى بكه‌ین له‌گه‌ڵ ژینه‌گه‌ى

تایپۆ گرافی

تایپۆ گرافی
به‌شێك له‌ هونه‌رى گرافیك و...كۆلێژێكى سه‌ربه‌خۆی زانستگه‌

سه‌ره‌تا:
تایپۆگرافیTypography وه‌ك به‌شێكى گرنگى گرافیك Graphicخۆى ده‌نوێنێ‌ وتوانیویه‌تى به‌هۆى گرنگى و به‌رفراوانییه‌ كه‌یه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیی بۆ خۆى ده‌سته‌به‌ربكات وله‌ چوارچێوه‌ى پاشكۆیه‌تى گرافیك دا نه‌مێنێته‌وه‌. چونكه‌ له‌زۆربه‌ى بواره‌كانى ژیان دا سودى لێوه‌رده‌گیرێت و به‌كاردێت و ئه‌وكه‌سه‌ى به‌م كاره‌ هه‌ڵده‌ستێت ،یان بڵێین تایپۆگۆافه‌ر Typographerپێویسته‌ له‌كاره‌كه‌ى دا خۆى قاڵبكاته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كى زانستى تایپۆگرافى بخوێنێت،بۆ ئه‌وه‌ى به‌هۆیه‌وه‌ جوانترین و سه‌رنج رِاكێشترین كارى تایپۆگرافى بكات،كه‌ به‌مه‌ش سه‌رنجى بینه‌ر به‌لاى به‌رهه‌مه‌كانى دا رِاده‌كێشێ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌بێته‌ تایپۆگرافه‌رێكى سه‌ركه‌وتوو.

ڤالانتاین وشاردنه‌وه‌ى زانیارى له‌لایه‌ن زانایانى كورده‌وه‌

ڤالانتاین وشاردنه‌وه‌ى زانیارى له‌لایه‌ن زانایانى كورده‌وه‌
له‌نێوان مه‌لا عومه‌رى چنگیانى و...مه‌لا زه‌رده‌شت دا

سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت باسی رِووداوێكى مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى مودده‌رِیس (خودا لێى خۆشببێت) بكه‌م ،كه‌ به‌رِاستى په‌ندو عیبره‌تێكى زۆرى تێدایه‌ ،چ بۆئه‌مرِۆ و،چ بۆ رِۆژانى داهاتووش،بۆیه‌ لێره‌دا وه‌كو خۆى ده‌ى گێرِمه‌وه‌. وه‌ختى خۆى مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى مودده‌رِیس (به‌رِه‌حمه‌ت بێ) ده‌كه‌وێته‌ گه‌رِان به‌ناو دێیه‌كانى هه‌ورامان

ئالووده‌بوون به‌ ئینته‌رنێت

ئالووده‌بوون به‌ ئینته‌رنێت 
له‌نێوان گرفتى ده‌روونى وكێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى دا

بێگومان ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت رِۆژ له‌ دوواى رِۆژ رِووله‌زیادبوون ده‌كات و،ژماره‌ى وڵاتانى به‌شدار بووش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌و،واى لێهاتووه‌ له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا ئینته‌رنێت بۆته‌ به‌شێك له‌ پێكهاته‌ى هه‌ر ماڵێك و،له‌م باره‌شدا وه‌ك هه‌ر

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ده‌رهێنه‌رى سینه‌مایى داهێنه‌ر

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ده‌رهێنه‌رى سینه‌مایى داهێنه‌ر
1) زانین و رۆشنبیرى ته‌واو به‌رامبه‌ر هه‌موو گۆرِان و رِووداوه‌كان، به‌پێشكه‌وتنى رِامیارى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگاو دنیا به‌گشتى.
2) هه‌بونى زانیارى له‌باره‌ى هونه‌ره‌كانى دیكه‌وه‌ وه‌ك نه‌قاشى و وێنه‌گرى

هەموو شتێك لە بارەی سینەماوە



هەموو شتێك لە بارەی سینەماوە
www.filmmaking.net
لە ناسراوترین و سەرەتایترین ماڵپەڕەكانە بۆ تازە دەستپێكاران و وەڵامی زۆربەی ئەو پرسیارانەی لامان دروست دەبێ دەداتەوەو هاوكات پیشاندانی هۆكارەكانی دروستكردنی فیلم و وتاری تایبەت بەبواری سینەماو وتاری تایبەت لەسەر دەرهێنەرە جیهانیەكان لەخۆی دەگرێت.

هونەری كاریكاتێری عەرەبی


هونەری كاریكاتێری عەرەبی

هونەری كاریكاتێر،یەكێكە لە هونەرە دیارەكانی بواری ڕۆژنامەگەری جیهانی و،عەرەبی بەگشتی و،میسڕی بەتایبەتی،كە گرنگی تەواو بەم بوارە ی هونەر دەدات و،ئەم گرنگی پێدانەش دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەهەمی زاینی.

ماڵپه‌رِى تایبه‌ت به‌ سه‌ته‌لایت

این خلاصه دردسترس نیست. برای مشاهده پست لطفاً اینجا کلیک کنید .

لادانى هه‌رزه‌كاران و... ئیغراى ڤیدیۆ كلیپه‌كان

لادانى هه‌رزه‌كاران و... ئیغراى ڤیدیۆ كلیپه‌كان
به‌شى (issues sexual) ى ماڵپه‌رِى (fosta) رِاپۆرتێكى له‌سه‌ر ئیغرا بلاَو كرده‌وه‌ ،كه‌ باس له‌ توێژینه‌وه‌كان ده‌كات له‌ باره‌ى به‌رنامه‌و ،ڤیدیۆ كلیپ و، رِیكلامه‌كانى پرِله‌

زانكۆ و...داهێنان


زانكۆ و...داهێنان
زانكۆیی سلێمانی وەك نموونە
ئێمە لێرە دا كارمان بەوە نییە ،كە بۆچی زانكۆی سلێمانی دامەزراوە و،بەهەوڵ و تێكۆشانی كێ‌ بووە؟؟چونكەئەوە زیاتر دەكەوێتە لایەنی مێژووییەوە و،ئێمەش لێرەدا مەبەستمان نییە باس لە مێژوو بكەین،وەلێ‌ ئاماژەیەكی كورت بە هەندێك زانیاری دەكەین بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونی خوێنەر.

پزیشكی ئیسلامی


پزیشكی ئیسلامی
ماڵپەڕی پزیشكی ئیسلامی ژمارەیەكی زۆر ڕاستی زانستی و،پزیشكی لە خۆدەگرێت لە كۆرپەلە تا گەورەبوونی مرۆڤ و،خواردن و،خواردنەوەو،چارەسەر بە ڕووەكی پزیشكی و،پزیشكی نەبەوی .
www.islamicmedicine.org

یاسایەكی نوێ‌ دژی خیانەتی هاوسەری


یاسایەكی نوێ‌ دژی خیانەتی هاوسەری
لە یاسەیەكی نامۆدا،كە یەكێكە لە جۆرەكانی بەرەنگاربوونەوەی خیانەتی هاوسەرێتی ،پەرلەمانی (كەمبۆدی) یاسایەكی نوێی ڕاگەیاند ،كە بە گوێرەی ئەم یاسایە ،چ  پیاو

نەخۆشی ڕۆماتیزمە


نەخۆشی ڕۆماتیزمە
ئەم ماڵپەڕە تایبەتە بە تەندروستی ئێسك و،جومگەكان و،ڕۆماتیزمە و،بەزمانی عەرەبی

مۆزەخانەی زانستی پزیشكی

مۆزەخانەی زانستی پزیشكی
ژمارەی ئەو ماڵپەڕانەی تایبەتن بە مۆزەخانەی پزیشكی زۆر زۆرن و،جۆرەها بابەتی

شیری حوشتر لە ڤیاگرا بەهێزترە


شیری حوشتر لە ڤیاگرا بەهێزترە
شیری حوشتر بە ڤیاگرای بیابان ناسراوەو،ئەم ڕاستییەش بە وەسفێكی تایبەتی لە

تەندرووستی

تەندرووستی
ئەم ماڵپەڕە سەرچاوەیەكە بۆ زیادكردنی زانیاری پزیشكی هەر تاكێك بەشێوەیەكی

دكتۆری ئینتەرنێت


دكتۆری ئینتەرنێت
ماڵپەڕێكی تایبەتمەندە بۆ خستنەڕووی نوێترین لێكۆڵینەوە و،زانیاری تەندروستی،كە

پەیمانگەو ... زانستگە (زانكۆ ) بۆ خوێندنی ئەندازیاری كۆمپیوتەر


پەیمانگەو ... زانستگە (زانكۆ ) بۆ خوێندنی ئەندازیاری كۆمپیوتەر


بەریتانیا

Herior-watt University-
Email: ELeceng@eps.hw.ac.uk

ده‌ستخه‌تى كه‌شفولئه‌سرار

نموونه‌ى ده‌ستخه‌تى كه‌شفولئه‌سرارى زاناى پایه‌به‌رز، مه‌لا ئه‌حمه‌دى گۆرانى شاره‌زوورى 

۱۳۹۶/۱۲/۱۳

ماڵئاوایی

ماڵئاوایی
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى 
من پێت ده‌ڵێم ماڵئاوابێ
قه‌یـــنا بادڵـم ته‌نیـابێ .
برِۆ و هه‌رگیز مه‌یه‌ره‌وه‌
خۆ ئه‌ویندارى وانابێ .

به‌زایع چوو له‌ "ما لایعنى" یا وه‌قتم هه‌موو، یه‌عنى

به‌زایع چوو له‌ "ما لایعنى" یا وه‌قتم هه‌موو، یه‌عنى
ده‌بێ وه‌فتێ له‌ "بولوه‌قت"ێ بخــوازم تـا تیــا بـمرم.

۱۳۹۶/۱۲/۱۰

ئيتر ..... !!!!!

Image may contain: text

جوانترین و نایابترین ده‌ستخه‌تى مه‌ولودنامه‌ى به‌رزه‌نجى

جوانترین و نایابترین ده‌ستخه‌تى مه‌ولودنامه‌ى به‌رزه‌نجى 
 گه‌وره‌ زاناى كورد، مامۆستا مه‌لا (جه‌عفه‌ر كورِى مه‌لا حه‌سه‌نى به‌رزه‌نجى كورى مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى به‌رزه‌نجى ناسراوو به‌ –مه‌زڵووم-)، نووسه‌رى

نیگا


نیگا
------------------------------------------
بە نیگای ئەو گرفتارە دڵی شێت
هەزاران دڵ بە قوربانی نیگای بێت !

به‌رزنجى یه‌كان له‌ ده‌ستخه‌تێكى حاجى كاك ئه‌حمه‌د دا ....!!!!

به‌رزنجى یه‌كان له‌ ده‌ستخه‌تێكى حاجى كاك ئه‌حمه‌د دا ....!!!!
 یه‌كێك له‌ ده‌ستخه‌ته‌ بچوكه‌كانى حاجى كاك ئه‌حمه‌دى به‌رزنجى تایبه‌ته‌ به‌ باسی

عەشق

عەشق
كە من هێندە تۆم خۆشەوێ
دەتۆش تۆزێ‌ منت بوێ‌

فۆتۆشۆپ گەلەری

پەڕتووکی [فۆتۆشۆپ گەلەری]، نووسینی [هێمن مەلا کەریم بەرزنجی] یە و،

ئەوین و گریان

ئەوین و گریان
-1-
لەو ڕۆژەوەی نیگای چاوم
ئاوێزانــــی چاوت بــــــــووە .

بۆ ـ باوکم ـ

بۆ ـ باوکم ـ
قەرزاری تۆم، ئەی بابە گیان
مەشخەڵی ڕێگەی تێکۆشان.
فێرت کردین، هەوڵ و وچان
بۆ دین، بۆ ژین، بۆ کوردستان.

فۆتۆشۆپ سی ئێس، فۆتۆشۆپی هەشت و نۆ

پەڕتووکی [ فۆتۆشۆپ سی ئێس، فۆتۆشۆپی هەشت و نۆ]، نووسینی [هێمن مەلا

مه‌لا ئه‌حمه‌د كورِى ئیسماعیل

يه‌كێك له‌ ده‌ستخه‌ته‌كانى (زاناى پایه‌به‌رز و، راڤه‌كارى قورئانى پرِ به‌خشش،(مه‌لا

گه‌ر ئه‌تزانى ............؟؟

گه‌ر ئه‌تزانى ............؟؟
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
گه‌ر ئه‌تزانى له‌پێناوتا 
چه‌نه‌ ئازارم چه‌شتووه‌ .

مزگه‌وت ، ناو و وشه‌یه‌كى ئاڤێستایی یان پاڵه‌وى یه‌ ...... ؟؟


مزگه‌وت ، ناو و وشه‌یه‌كى ئاڤێستایی یان پاڵه‌وى یه‌ ...... ؟؟

لێره‌ و له‌وێ، ماوه‌ى مانگێك ده‌بێت ، ده‌بینم و ده‌بیستم و ده‌خوێنمه‌وه‌ كه‌ بنه‌چه‌ى وشه‌ و ناووى  ((مزگه‌وت)) ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ وشه‌یه‌كى ئاوێستایی یاخود پاڵه‌وى و هه‌ندێكیش ده‌یبه‌نه‌وه‌ بۆ وشه‌گه‌لى گۆرانى ((ماچۆ)) و له‌گه‌ڵ ئاینى كاكه‌یی گرێى ده‌ده‌ن. بۆیه‌

دڵەی تەنیام

دڵەی تەنیام
1
ڕۆژانێكی زۆر ... گیان دڵەی تەنیام
ئەی ناڵاند بۆتۆ ،ئێستاكەش هەروام .
جاران بۆدوریت دڵم پڕغەمبوو !!
نەمزانی چلۆن تۆفریوتدام .

دڵم تەنگە

دڵم تەنگە
ماوەیەكە دڵم تەنگە و ...
هەرچەند دەكەم، نازانم بۆ !!
لەدووری دوو چاوی جوانتە
یان بۆ عەشقێكی سەرە ڕۆ .

به‌رنامه‌ سازیی و ئه‌ندازیارى به‌رنامه‌

- ئه‌گه‌ر پسپۆرِى به‌رنامه‌ سازیی Programmer و ئه‌ندازیارى به‌رنامه‌ Software Engineer، گۆراوه‌كان Variables و، نیشانه‌كان Operators

ئه‌و كتیبه‌ى سه‌دان فێرخواز و خوێنه‌ر داواى له‌ چاپدانه‌وه‌ى ده‌كه‌ن

ئه‌و كتیبه‌ى سه‌دان فێرخواز و خوێنه‌ر داواى له‌ چاپدانه‌وه‌ى ده‌كه‌ن
ئه‌م كتیبه‌ پێكهاتووه‌ له‌ دوو به‌رگ و هه‌ر به‌رگه‌ى 350 لاپه‌ره‌ى ئه‌ى چواره‌، به‌ وردى و له‌ 166 به‌شدا باس له‌ تۆره‌كانى كۆمپیوته‌ر گه‌یاندن كراوه‌، به‌رهه‌مێكى

گولى زه‌رد

گولى زه‌ردم، گولى زه‌ردم، گوڵى زه‌رد
كه‌ تۆ نایه‌ى، ئه‌من زه‌ردم، گوڵى زه‌رد.

زانا كورده‌كانى مه‌دینه‌ى مونه‌وه‌ره‌

ئه‌م كتیبه‌ درێژه‌ پێده‌ر یان بلێم درێژكراوه‌ى توێژینه‌وه‌ى ((زانا كورده‌كانى مه‌دینه‌ى