ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۶/۱۲/۲۱

نارى گه‌وره‌ شاعیر


نارى گه‌وره‌ شاعیر 
مه‌لا كاكه‌ حه‌مه‌ى بیلوو ناودار به‌ نارى كه‌ ساڵى 1874ز له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵى
19444ز مردووه‌، شێعرى لیریكى جوانى به‌ كوردى و فارسی لێبه‌جێماوه‌ و، دۆستى مه‌لیكى كوردستان ، مه‌حمودى حه‌فیدى به‌رزنجى بوو. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تاهیر به‌گى جاف و قانیع به‌ینى خۆشبووه‌ و دۆستایه‌تییان به‌ هێز بووه‌.

Image may contain: 1 person, outdoor

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر