ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۶/۱۲/۱۱

چیڕۆک و ئەفسانەکانی بەرزنجە ، بە پایان گەیشت .... !!!!


چیڕۆک و ئەفسانەکانی بەرزنجە ، بە پایان گەیشت .... !!!! 

مێژووی دروست بوونی بەرزنجە سەدان ساڵی تێپەڕ کردووە و ، لەو ماوە زۆرەی
تەمەنی دا ، خاوەنی ژیارێکی گەورە و گرنگ و پڕ بایەخی خۆیەتی ، کە لە نێووی دا چیڕۆک و ئەفسانەگەلێکی زۆر بوونی هەیە و ، بۆتە بەشێک لە ژیاری بەرزەنجە وەک شارۆچکە و ، بەرزنجی وەک عێڵ و عەشیرەت، خۆشبەختانە دایکم ـ نەسرین خانی کچی موحەمەد ساڵح قادر موحەمەد ئەمین بایەزید ی بەرزنجی ـ لە دوو توێی پەڕتووکێکی پڕ بایەخ بە نێوی ـ چیڕۆک و ئەفسانەکانی بەرزنجە ـ هەڵساوە بە تۆمارکردنی چیڕۆک و ئەفسانەکانی بەرزنجە و ، بەندەش ـ هێمن مەلا کەریم بەرزنجی ـ لێمکۆڵیوەتەوە و ساغمکردۆتەوە و دووبارە و بەشێوەیەکی ئەدەبی و بەزمانی نووسینی ئیمڕۆیی دامڕشتۆتەوە. نموونەی ئەم چیڕۆک و ئەفسانانە وەکو [ جنۆکەکان و مانگای پەراسوتەختە ، شەوە، مەلا مەحموی کزەڵ و غەزەبی مەرقەد ، ڕۆیشتنی دیوارەکە، بەردە شێرەکە ، تاوی یەکە ، مەحمووی سەڕەواڵە ، پیر مارف، قورئانەکەی باوکم و مناڵبوون، بەردە ڕەشەکە، خەوەکەی باوە ڕەسوڵی گەورەی بەرزنجی وەڕاست گەڕا، جنۆکەکانی ماڵی حاجی مارف، وەستا میرزا جنۆکە بردیی، تڕەکەی خۆراسان ، کەو و لەتەکەی کەجان ، گونومتکە، خاڵ فاتم، مام عیسایی جۆڵا و ڕسقی حەڕام، شێخ ڕەش و کۆکە ڕەشە، سەلیم شا و قەلەندەر، هێلکە دز، گڵینجانەکە قوتی دا، ........ تا دوای] تێکڕای چیڕۆکەکان بە شێوەیەکی ئەدەبی و بە کوردییەکی ڕەوان داڕێژراون و ، تیایدا سەدان وشەی کوردیی کە لە لێواری لەناوچون دا بوون ، تۆمارکراوە، هاوکات ئەم بەرهەمە کەرەستەیەکی خاوە بۆ لێکۆڵەری مێژووی و کۆمەڵناسی و چیڕۆک و ئەفسانە و ، دەکرێت ئەم بەرهەمە بکرێتە بەردی بناغەی چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەی تر ، کەڵکێکی تری ئەم پەڕتووکە تۆمارکردنی هەموو چیڕۆک و ئەفسانەکانی بەرزنجە و ناوچەکەیە و پاراستنیانە لە لەناوچون و گۆڕینیان لە دەما و دەمەوە بۆ نووسراوو. جێگەی ئاماژەیە ئەم بەرهەمە و کتێبی [ نەسرین خانی بەرزنجی، ژیاننامە ـ بیرەوەری ـ یاداشت] ی دایکم و ، کتێبی [ باوە عەبدولکەریمی بەرزنجی ، ژیاننامە ـ بیرەوەری ـ یاداشت] و [پوختە ی مێژووی بەرزنجە] ی باوکم، چوار پەڕتوکن کە پوختەی مێژووی بەرزنجە بە گشتی و ، مێژووی سەد و بیست و پێنج ساڵەی ڕابردووی بەرزنجەی بەتایبەتی تۆمارکردووە، بەمەش وەک بنەماڵەی ـ شێخولئیسلامی مودەڕیسی بەرزنجی ـ گەورەترین خزمەتمان بە ژیاری بەرزنجە و مێژوو و کەڵتووری بەرزنجە کردووە. خوا گەورە پشت و پەنامان بێت بۆ بەرهەمی زیاتر و بە پێز تر. بۆ خزمەتی بەردەوامی زمان و ئەدەب و کەڵتووڕ و مێژووی نەتەوەکەمان.

 هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
Image may contain: 2 people, including Hemn Mela Karim Barznji, people sitting, tree, grass, outdoor and nature

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر