ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۶/۱۲/۲۱

ماهیاوه‌ و پیر ئه‌لیاسی مۆریاسی

ئه‌و كۆى شیندروی، ئه‌و كۆى شیندروی
بارگاى شام وسته‌ن، ئه‌و كۆى شیندروی
سه‌هاك خونكاره‌ن، بێ شكه‌ن یه‌وى
جه‌ (ماهیاوه‌) نه‌قدش وه‌ش بیوى
یاران بنیشان ، گیرد وه‌ بوسیوى

ئەم دەقەی [پیر ئه‌لیاسی مۆریاسی]  لە کتێبی پیرۆزی کاکەیی ـ یارسانـ دا تۆمارکراوە ، بە ناوی [سه‌رئه‌نجام/ سر انجام] کە هەموو دەقە پیرۆزەکانی ئاینی کاکەیی لە خۆگرتووە ، هەرچەندە کاکەییەکان بەم دەقە پیرۆزانەیان دەڵێن [ کەڵام ] ... لە توێژینەوەیەکدا بە وردی لە ناوی‌ گوندی مایەوا ـ مایاوا م کۆلیوەتەوە، وەلێ وشەی ـ ماهیاوەـ لەم شێعرەی مۆریاسی دا زۆر زۆر سەرنجی ڕاکێشام .... !!!! ڕای گرتم و وتی منیش لە مایەوا وە نزیکم ، چ وەک وشە و چ وەک گوند کە نزیکم لە زیدی مۆریاسییەوە، واتە گوندی مۆریاس. بەو هیوایەی لە داهاتوو بتوانم ئەمەش بۆ لێکۆڵینەوەکەم دەربارەی ناوی گوندی مایاوا ـ مایەوە زیاد بکەم . لەم بارەیەشەوە ڕای خۆم بخەمە ڕوو ، دیارە مەبەستم دەقی ئەم کەڵامەیە ، ئەگینا باسم لەوە کردوە کە دەشێت ناوی گوندی مایەوا لە ماهـ اوا ـ ماهئاواـ وە هاتبێت ، بە مانای ئاوای مانگ، بە وردی دەربارەی ئەم ڕایە دوواوم، و ڕای خۆشم خستۆتە ڕوو.. 

هێمن مەڵاکەریم بەرزنجی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر