ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۶/۱۲/۱۰

بۆ ـ باوکم ـ

بۆ ـ باوکم ـ
قەرزاری تۆم، ئەی بابە گیان
مەشخەڵی ڕێگەی تێکۆشان.
فێرت کردین، هەوڵ و وچان
بۆ دین، بۆ ژین، بۆ کوردستان.

ــــــــــ
قەرزاری تۆم، پیری پیران
سەرقافڵەی ڕابون و ئیمان.
فێرت کردین، خوا پەرستی
کۆڵنەدانیش لە نوشوستی.
ــــــــــ
قەرزاری تۆم، شێخی شێخان
سیواک بەدەست،تفەنگ لە شان.
ئێمەت کردە، دۆستی قورئان
لەسەر سونەت، ببڕین ژیان.
ـــــــــ
قەرزاری تۆم، مامۆستای ژین
تا ژین مابێ، ڕێی تۆ ئەگرین.
ڕێگەی سونەت، ڕێگەی قورئان
ڕێگەی عیلم و، ڕێگەی عیرفان.
 هێمن مەلا کەریم بەرزنجی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر