ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت
له‌نێوان گرفتى ده‌روونى وكێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى دا
بێگومان ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت رِۆژ له دوواى رِۆژ رِووله‌زیادبوون ده‌كات و،ژماره‌ى وڵاتانى به‌شدار بووش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌و،واى لێهاتووه له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا ئینته‌رنێت بۆته به‌شێك له پێكهاته‌ى هه‌ر ماڵێك و،له‌م باره‌شدا وه‌ك هه‌ر
داهێنراوێكى تر لایه‌نى باش و،لایه‌نى خراپى ده‌بێت و،باشییه‌كه‌ى به‌گوێره‌ى ئاستى رِۆشنبیرى به‌كارهێنه‌ر و كه‌لتور و وڵاتى به‌كارهێنه‌ر دیاریی ده‌كرێت،خراپییه‌كه‌شى به‌هه‌مان شێوه.به‌ڵام خراپییه‌ك له‌هه‌ردوو جۆرى به‌كارهێنه‌ردا دروست ده‌بێت،چ له به‌كارهێنه‌رى رِۆشنبیر وپه‌روه‌رده‌ى كه‌لتورى كراوه‌وپێشكه‌وتوودا بێت، یان له به‌كارهێنه‌رى نارِۆشنبیر و په‌روه‌رده‌ى كه‌لتوری داخراو دوواكه‌توودا،ئه‌وخراپییه‌یش به (ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت،ادمان الانترنیت) ناسراوه.
داهێنراوێكى تر لایه‌نى باش و،لایه‌نى خراپى ده‌بێت و،باشییه‌كه‌ى به‌گوێره‌ى ئاستى رِۆشنبیرى به‌كارهێنه‌ر و كه‌لتور و وڵاتى به‌كارهێنه‌ر دیاریی ده‌كرێت،خراپییه‌كه‌شى به‌هه‌مان شێوه.به‌ڵام خراپییه‌ك له‌هه‌ردوو جۆرى به‌كارهێنه‌ردا دروست ده‌بێت،چ له به‌كارهێنه‌رى رِۆشنبیر وپه‌روه‌رده‌ى كه‌لتورى كراوه‌وپێشكه‌وتوودا بێت، یان له به‌كارهێنه‌رى نارِۆشنبیر و په‌روه‌رده‌ى كه‌لتوری داخراو دوواكه‌توودا،ئه‌وخراپییه‌یش به (ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت،ادمان الانترنیت) ناسراوه.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كانى (كیمبرلى یونج) ى مامۆستاى زانكۆ له (بووارى ده‌رونى) ى زانستگه‌ى (بیتسبرج) ى (برادفۆرد) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتووه كه (6%) ى به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت تووشى (ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت) هاتوون.
بێگوومان بۆ پێناسه‌كردنى (ئالووده بوون به ئینته‌رنێت) بۆچونى زۆر جیاواز هه‌یه له‌نێوان زانایان دا ،وه‌لێ زۆربه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك و ته‌بان كه ئالووده‌بوو رِۆژ به‌رِۆژ ماوه‌ى به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت زیاد ده‌كات ،به جۆرێك كه ئالووده‌بوومان هه‌یه زیاتر له 36 كاتژمێر ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنێت ،ئالووده بووه‌كانیش وه‌ك ئالووده‌بووانى ماده بێهۆشكه‌ره‌كان جیاوازن و له پله‌ى نایه‌كسان دان،و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و به‌گوێره‌ى سه‌رئه‌نجامى زۆربه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و به‌شانه‌ى كه به‌كارهێنه‌رى ئینته‌رنێت ئالووده ده‌كه‌ن ،ئه‌م بووارانه‌ى لاى خواره‌وه‌ن كه به كورتى باسیان ده‌كه‌ین و،ده‌توانین بڵێن هه‌مان ئه‌و بوارانه به‌شێكى به‌كارهێنه‌رى كوردیشیان تووشى ئالووده بوون،یان نیمچه ئالووده بوون كردووه،ئه‌و بوارانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1. ژووره‌كانى چاتChat Rooms: مه‌به‌ست له گفتوگۆى نێوان كه‌سه‌كانى به‌شدار بووى تۆرِه‌كانى ئینته‌رنێته له ژووره جیاواز و ماڵپه‌رِه جیاوازه‌كانى چاتینگ دا،جا بۆ مه‌به‌ستى په‌یداكردنى هاورِێى نوێ بێت،یان بۆ كات به‌رِێكردن و گاڵته‌و خۆشى بێت،ئه‌م خاڵه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى زۆر به‌ر بڵاو له‌ناو به‌كارهێنه‌رى كورد دا به‌دى ده‌كرێت و،له رِاستى دا جێگه‌ى مه‌ترسى و مایه‌ى نیگه‌رانى یه،ئه‌گه‌ر زیاده رِه‌وى تێدابكرێت .كه بێگومان زیاده‌رِه‌وییه‌كى زۆرى تێدا ده‌كرێت و به‌كارهێنه‌رمان هه‌یه جگه‌له‌م به‌شه‌ى ئینته‌رنێت سود له هیچ به‌شێكى دیكه وه‌رناگرێت و،زیاتر له (5 )كاتژمێریش به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌و بێمه‌ودا چات ده‌كات.كه‌ئه‌مه‌ش مێشك ماندوو ده‌كات وله‌زۆر ئه‌رك و فرمانى پێویستى رِۆژانه‌ش دوورى ده‌خاته‌وه‌و،كاتێكى زۆریشى لێبه‌فیرِۆ ده‌چێت.
2. ماڵپه‌رِه سێكسییه‌كانSexual Websites:ئه‌م ماڵپه‌رِانه وێنه‌ى زۆر جوان و سه‌رنج رِاكێشى سێكسی و،پۆرنۆگرافى بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و،واله گه‌نجه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان ده‌كه‌ن ئالووده‌ى بن و،زوو زوو سه‌ردانى بكه‌ن و،له‌نێوان خۆیان دا ناونیشانى ماڵپه‌رِه‌سێكسییه‌كان و به‌سته‌ره نوێكان ده‌گۆرِنه‌وه‌و،بۆ یه‌كترى باسده‌كه‌ن و،به‌دیارییه‌وه خووه‌نهێنى (ده‌ستپه‌رِ) ئه‌نجام ده‌ده‌ن و،ئه‌گه‌ر هه‌لیان بۆ رِێكبكه‌وێت هه‌وڵى ئه‌نجامدانى سێكسى ته‌واویش ده‌ده‌ن،یان لانى كه‌م به‌هۆیه‌وه فێرى ئه‌وجۆرانه‌ى سێكس ده‌بن كه‌گرفتیان بۆ دروست ناكات و به‌بێترس ئه‌نجامى ده‌ده‌ن وه‌كو: (سێكسى مێ له‌گه‌ڵ مێ،سێكسی نێر له‌گه‌ڵ مێ له‌رِێگه‌ى كۆمه‌وه،سێكسی نێر و نێر)بێگومان ئه‌م خاڵه‌شیان له‌نێو به‌كارهێنه‌رانى تازه‌پێگه‌یشتووى كوران و كچانى كورد دا تارِاده‌یه‌ك،ئه‌گه‌ر چى كه‌میش بێت،به‌دى ده‌كرێت.
3. یارى ئینته‌رنێتىInternet Game،له‌نێو ئه‌و مناڵه كوردانه‌ى له‌خوار (12) ساڵییه‌وه‌ن و ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن،شتێكى به‌رچاوه‌و،هاتاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى له‌بارى ئاساى ده‌رده‌چێت،واته (1-2) كاتژێر له‌رِۆژێك دا ،هیچ گرفتێكى نییه، به‌ڵام له‌وه زیاتر گرفتى جه‌سته‌ى و ده‌روونى و،كار و فرمانى رِۆژانه‌شى لێده‌كه‌وێته‌وه.
4. گفت‌و وگۆ و رِه‌خنه‌ى نێو یانه‌و كۆمه‌ڵه‌كانClubs.
5. كرده‌یی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت.
ئالووده‌بووانى ئینته‌رنێت به‌وه ده‌ناسرێن،كه په‌یوه‌ندییه‌كى سۆزدارى توند و به‌هێزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت و،هاورِێ ئینته‌رنێتییه‌كانیان دا و،ده‌یكه‌نه هۆكارێك بۆ هه‌ڵاتن و رِاكردن له واقیعى ژیان و پرِكردنه‌وه‌ى كه‌م و كورِییه ده‌رونییه‌كان و،به‌گوێره‌ى زۆربه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى سه‌ر ئالووده بووان ده‌ركه‌وتووه،كه زۆربه‌ى مرۆڤه خه‌مۆكه‌كان و، Bipolar Disorder كه‌سایه‌تى یه قه‌له‌قه‌كان توشى ده‌بن ،یان ئه‌و مرۆڤانه‌ى گومانیان له‌تواناى خۆیان هه‌یه كه سه‌ركه‌وتووبن له زۆرینه‌ى بواره‌كانى ژیان دا.
نیشانه‌كانى ئالووده‌بوون
به‌گوێره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌گونجێت مرۆڤى ئالووده بوو توشى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى ببێت وگرفتى بۆ دروست ببێت بۆ كاروباره‌كانى ژیانى،چونكه یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئالووده بوون به ئینته‌رنێت به‌هۆى ماوه‌ى زۆر ى به‌كارهێنانى ئینته‌رنێته‌وه ده‌بێت،بۆ هه‌ڵاتن له گرفته تایبه‌تییه‌كانى سودى لێوه‌رده‌گرێت و له ئه‌نجامیشدا رِووبه‌رِووى جۆره‌ها گرفتى نوێ ده‌بێته‌وه ،كه به‌گوێره‌ى سروشتى مرۆڤ كێشه‌كان ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه‌ن :
1. كێشه ته‌ندروستییه‌كان: ئالووده‌بوو له خه‌وتن و له پشودان دوور ده‌كه‌وێًته‌وه،به‌هۆى ورده ورده زیادكردنى كاتى به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت،كه ئه‌مه‌ش واده‌كات كاته‌كانى شه‌و بۆ خه‌وتن و پشودان كه‌مببنه‌وه،به‌جۆرێك هه‌یانه شه‌وانه نانوون،مه‌گه‌ر یه‌ك كاتژمێرنه‌بێت،هه‌تاوه‌كو كاتى كاركردن یان ده‌وامه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌رده‌وام ده‌بن و،ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات له‌كاره‌كانیان و ده‌وامیان دا ته‌مبه‌ڵ و وه‌رِس بن ونه‌توانن به باشى كاره‌كانیان به‌رِێوه ببه‌ن،ئه‌مه جگه‌له‌وه ى سیسته‌مى به‌رگریشیان لاواز ده‌بێت به‌جۆرێك كه‌به‌ئاسانى تووشى نه‌خۆشى ده‌بن و،به‌هۆى دانیشتنیان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌به‌رامبه‌ر ئینته‌رنێت دا ،مێشك و چاویان ماندوو ده‌بێت و،وایان لێدێت زیاتر ئاماده‌بن بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشى :Carpal Turrnel Syndrome .
2. كێشه‌ى خێزانى: لانى كه‌م ئالووده‌بووان توشى گرفتى نه‌بوونى كات ده‌بن له‌نێوخێزانه‌كانیان دا و،فه‌رامۆشكردنى ئه‌ركى خێزانى و،ناوماڵیش كێشه‌ى دیكه‌ى ده‌بێت و،زۆرجاریش په‌یوه‌ندى نێوان كچ و كورِه‌كان زیاد ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندى سێكسی و،یه‌كتر بینین و،ئه‌مه‌ش به‌خیانه‌تى هاوسه‌رى ناوزه‌د ده‌بێت بۆ خاوه‌ن هاوسه‌ره‌كان و،رِه‌نگه گرفتى جیابوونه‌وه‌ى لێبكه‌وێته‌وه.
3. كێشه‌ى ئه‌كادیمى: له‌زۆربه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان دا ده‌ركه‌وتووه كه زۆربه‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت ،بۆ كار و پیشه‌كه‌یان ئینته‌رنێت به‌كارناهێنن،بۆ نموونه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى USA Today ى ساڵى 1997 ئه‌م رِاستییه دووپات ده‌كاته‌وه ،كه به‌گوێره‌ى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه و،به بۆچوونى زۆربه‌ى مامۆستایانى به‌شدار بوو،مناڵان وتازه‌پێگه‌یشتوان و به‌شێكى گه‌نجانى به‌كارهێنه‌رى ئینته‌رنێت ئه‌وه‌ندى به گفتوگۆChat و ماڵپه‌رِه‌سێكسییه‌كانSex Websites خه‌ریكن وبه‌شه‌كانى دیكه‌ى ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن،نیوو ئه‌وه‌نده به‌كارهێنانى ئینته‌رنێتیان په‌یوه‌ندى به رِاپۆرتى زانستى و لێكۆڵینه‌وه ى ئه‌كادیمى و پرۆگرامى خوێندنه‌كه‌یانه‌وه نییه.
4. كێشه‌كانى بووارى كاركردن: به‌هۆى بوونى ئینته‌رنێت له شوێن كارى زۆربه‌ى كاركه‌ران دا،هه‌ندێك كارى كرێكاره‌كان له‌ده‌ست ده‌چێت و،ئه‌گه‌ر ئه‌م كرێكارانه له ئالووده‌بووانبن ئه‌وا گرفته‌كان زیاتر ده‌بن.
5. لادان له داب و نه‌ریت و كه‌لتوور:به‌هۆى بینینى زۆر و به‌رده‌وامى ماڵپه‌رِه سێكسی و پۆرنۆگرافى و،رِیكلامى جلوبه‌رگ و،مه‌ینۆشى و،فاڵ و،قومار و،به‌شداربوون له ژووره جنێو ئامێزه‌كانى ده‌نگ و رِه‌نگ و زۆرشتى دیكه،ده‌بێته هۆى دووركه‌وتنه‌وه له كه‌لتور و داب و نه‌ریت و،خوگرى و ئه‌نجامدانى هه‌ندێك كرده‌وه‌و كار كه‌له‌گه‌ڵ كلتورى كوردیدا نه‌گونجێت.
چاره‌سه‌ر كردن
به‌بۆچوونى (پرۆفیسۆر دكتۆر یونغ) ى پسپۆرِ و شاره‌زاى بواره‌كه ،ده‌بێت كه‌سی ئالووده بوو به ئینته‌رنێت هه‌وڵبدات ده‌ست به‌سه‌ر كاته‌كانى خۆیدا بگرێت ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌توندى ئالووده بوو بوو ئه‌وا ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر كاته‌كانى خۆیدا بگرێت ، بۆیه پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ى بۆ جێبه‌جێبكرێت:
1. كارى پێچه‌وانه‌یی: ئالووده بوو به‌لاى خه‌ودا ناچێت و،خه‌وناچێته چاوانى،بۆیه پێویسته كارى پێچه‌وانه‌ى بۆ بكرێت و،بگێرِدرێته‌وه بۆ بارى ئاسایی ژیان بۆ ئه‌وه‌ى خه‌وى لێبكه‌وێت ،وه بۆ هه‌موو گرفته‌كانى دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه .
2. رِێگرى ده‌ره‌كى : مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌كه سوود له رِێگره ده‌ره‌كییه‌كان وه‌ربگیرێت بۆ وازهێنانى وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت له كاتى ئێش و كاردا وئامابوونى له‌كاتى خۆیدا بۆ سه‌ر ئیش و كار و ده‌وامه‌كه‌ى.
3. دیارى كردنى كاتى به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت : داوا له ئالووده‌بوو بكرێت كه كاتى به‌كارهێنانى ئێنته‌رنێت رِێكبخات و،كه‌مى بكاته‌وه،بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پێشتر له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك دا چل (40) سه‌عات ئینته‌رنێتى به‌كارهێنابێت،هه‌نووكه كه‌مى بكاته‌وه بۆ بیست (20) كاتژمێر له هه‌فته‌یه‌ك دا و،پاش چه‌ند هه‌فه‌ته‌یه‌ك كه‌متریشى بكاته‌وه.
4. به‌كارنه‌هێنانى ژووره‌كانى چات: هه‌ندێك له توشبوان ونه‌خۆشانى ئالووده‌بوو په‌یوه‌ست نابن به‌كات و،ماوه‌ى به‌كارهێنانه‌وه ،به‌ڵكو په‌یوه‌ند ده‌بن به‌خه‌ڵكانى به‌رامبه‌ره‌وه‌و،تائه‌وان له‌سه‌ر هێڵبن ئه‌میش هه‌ر له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێت و،به‌مه‌ش به‌رده‌وام چات ده‌كات چونكه زۆر كه‌م ده‌گونجێت ژووره‌كانى چات چۆڵببن،بۆیه پێویسته رِێگرى له توشبوان بكرێت له به‌ركارهێنانى ژووره‌كانى چات،یان لانى كه‌م كاتى چاتكردنیان بۆ دیارى بكرێت.
5. ئاماده‌كردنى كارتێكى گووشار له‌پێناو هێنانه‌وه هۆشى نه‌خۆش: پێویسته داوا له‌نه‌خۆش بكه‌ین پێنج كێشه‌ى گه‌وره‌ى خۆى بنووسێت له‌سه‌ر هۆكارى به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت،كه‌واى لێكردووه ئالووده‌ببێت،هه‌تاوه‌كو چاره‌سه‌ركردنیان ئاسان بێت و،دكتۆر ى ده‌روونى یان چاره‌ساز و درونناس ئه‌و پێنج كێشه‌یه وه‌كو كارتێكى گوشار به‌كاربهێنێت بۆ به‌هۆشهێنانه‌وه‌ى نه‌خۆش.
6. دووباره كاته‌كانى دابه‌شبكرێته‌وه: داوا له ئالووده‌بوو بكرێت به‌گوێره‌ى كار و چالاكییه‌كانى پێشترى كاته‌كانى دابه‌ش بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ورده ورده تێبگات و بزانێت كه‌چى له‌ده‌ست داوه به‌هۆى ئالووده‌بوونه‌وه.
7. چاره‌سه‌رى خێزانى: پێویسته له‌بارى ئالووده‌بوون دا هه‌موو خێزانى ئالووده‌بووه‌كه گرنگى به كه‌سه ئالووده بووه‌كه بده‌ن و،هه‌وڵبده‌ن هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن كه بۆته‌هۆى ئه‌م گرفت و نه‌خۆشییه.
رِه‌نگه له ئه‌مرِۆى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا ئالووده‌بوومان نه‌بێت،به‌ڵام نیمچه ئالووده‌بوومان زۆره‌و،ئه‌مانه‌ش به‌ره‌و ئالووده‌بوون ده‌رِۆن،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بێرِه‌چاو كردنى كات ،گفتوگۆى ئینته‌رنێتى و ماڵپه‌رِه‌سێكسییه‌كان به‌كارده‌هێنن،كه‌ئه‌مه‌ش له ئاینده‌دا مه‌ترسى گه‌وره دروست ده‌كات بۆ سه‌ر تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیش،ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌نووكه گرفتى كۆمه‌ڵایه‌تى زۆریان دروست كردووه،وه‌كو بڵاوبوونه‌وه‌ى سێكسى نادروست و،زۆرشتى دیكه‌ش وه‌كو له خاڵه‌كاندا به‌كورتى ئاماژه‌مان پێدان.
ئه‌گه‌رچى ناكرێت لا له‌لایه‌نه خراپه‌كانى ئینته‌رنێت و هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیاكان نه‌كه‌ینه‌وه،وه‌لێ‌ً نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیربچێت كه فێربوونى ئینته‌رنێت و به‌كارهێنان و شاره‌زابوون تێیدا پێویستییه‌كى هه‌نووكه‌ى ژیانه و،كارئاسانى زۆرمان بۆده‌كات و،رِێگه‌ى دوورمان بۆنزیك ده‌كاته‌وه،و سه‌چاوه‌ى سه‌رجه‌م لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌كانمانه،به‌م نووسینه‌ى به‌رده‌ستیشته‌وه، كه‌واته سوودى زۆر زۆر زیاتره له زیانه‌كانى ، بۆیه پێویسته هه‌میشه ئه‌و رِاستییه‌مان له پێش چاوبێت،نه‌ك به‌خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته ،یان بابه‌تێكى هاوشێوه،یان وتار و لێكۆڵینه‌وه‌و كتێب له‌م باره‌یه‌وه،ببینه رِێگر له‌به‌رده‌م مناڵ و تازه‌پێگه‌یشتووان و گه‌نجان دا،به‌ڵكو پێویسته ئاگاداریان بین و نه‌هێڵین به خراپ سود له‌م ته‌كنه‌لۆژیا گرنگ و پرِبایه‌خه وه‌ربگرن و،كات و سه‌رمایه‌و ته‌ندروستى خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
ادمان باللانترنت.
New Psychiatric Disease
Other Source
www.fosta.net
www.elaph.com
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر