ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۶/۱۲/۱۶

مۆزەخانەی زانستی پزیشكی

مۆزەخانەی زانستی پزیشكی
ژمارەی ئەو ماڵپەڕانەی تایبەتن بە مۆزەخانەی پزیشكی زۆر زۆرن و،جۆرەها بابەتی
جیاوازنمایش دەكەن وەكو ئامڕازە پزیشكییە كۆنەكان و،وێنەی نەخۆشی و،نوژداری و،زۆر شتی تر ، وەلێ‌ هەندێك ماڵپەڕ یەك بوار لەخۆدەگرێت وەكو  ماڵپەڕی www.imss.org       تایبەت بە پیشاندانی وێنەو ،زانیاری مێژووی تایبەت بە زانستی نەشتەرگەری .وە ماڵپەڕی www.mum.org تایبەتە بە تەندرووستی ئافرەتان و،ماڵپەڕی www.collphyphil.org هەڵدەستێت بە پیشاندانی هەندێك وێنە و،زانیاری پزیشكی گرنگ و،زانیاری پزیشكی لە خۆدەگرێت بۆ بۆ خوێنكارانی كۆلێژە پزیشكییەكان و،خوێندنی باڵا.
ماڵپەڕی http://oldoperatingtheatre.com وwww.thegarret.org.uk َماڵپەڕی دیكەی پڕبایەخی هەمان بوارن .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر