ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۶/۱۲/۱۶

یاسایەكی نوێ‌ دژی خیانەتی هاوسەری


یاسایەكی نوێ‌ دژی خیانەتی هاوسەری
لە یاسەیەكی نامۆدا،كە یەكێكە لە جۆرەكانی بەرەنگاربوونەوەی خیانەتی هاوسەرێتی ،پەرلەمانی (كەمبۆدی) یاسایەكی نوێی ڕاگەیاند ،كە بە گوێرەی ئەم یاسایە ،چ  پیاو
و،چ ئافرەت ،بە ساڵێك زیندانی حوكمدەدرێت ئەگەر شكایەتكار توانی بەبەڵگە بیسەلمێنێ‌ كە هاوسەرەكەی خیانەتی لێكردووە ،ئەم یاسا نوێ‌ یەی وڵاتی (كەمبۆدیا) ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بۆ تەوە و،كەسانی دژ بەم یاسایە پێیان وایە كە ئەمە بەرنامە ڕێژییەكە و،دەست لە كارو،باری تاكەكان وەر دەدات،وڕێكخراوەكانی ئافرەتانیش وتیان كە ئەم یاسایە گرفتی ناو خێزان زیاد دەكات  بە زیندانی كردنی یە ك ساڵ لە ژن و،مێرد و،بەرهەمی باشی نابێت .
وەلێ‌ سەرۆكی پەرلەمانی (كەمبۆدی ) دانی بەوەدانا كە ئەم یاسایە یارمەتی وڵات دەدات و،لەفەساد دەیپارێزێ‌ بەتایبەتی بۆ بەرپرسە باڵاكان كە لەگەڵ هاوڕێ و،سكرتێرەو،كەسە نزیكەكانیان سێكس دەكەن بەهۆی پێدانی پارەی زیادەوە و،بەمەش پارەیەكی زۆر بە فیڕۆ دەچێت.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزتجى  

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر