هەموو شتێك لە بارەی سینەماوە
www.filmmaking.net
لە ناسراوترین و سەرەتایترین ماڵپەڕەكانە بۆ
تازە دەستپێكاران و وەڵامی زۆربەی ئەو پرسیارانەی لامان دروست دەبێ دەداتەوەو
هاوكات پیشاندانی هۆكارەكانی دروستكردنی فیلم و وتاری تایبەت بەبواری سینەماو
وتاری تایبەت لەسەر دەرهێنەرە جیهانیەكان لەخۆی دەگرێت.
www.documentaryfilms.net
لەم ماڵپەڕە جوان و پڕبایەخەدا چەندین فیلمی
بەڵگەنامەیی و دۆكیۆمێنتاری جێی بۆتەوەو هاوكات چەندین بابەت و لێكۆڵینەوەو وتاری
زانستی تایبەت بەبواری دەرهێنان و فیلم سازی لەخۆ دەگرێت.
www.dga.org
چاوپێكەوتن و گفتوگۆی تۆماركراوی
دەرهێنەرەكان بەشی گرنگ و پڕبایەخی ئەم ماڵپەڕەیە كە سودی تەواوی لێ وەردەگیرێت
بۆ كەسانێك كە بیانەوێت لەم بوارەدا تایبەتمەندێتی وەرگرن، گرنگترین ئەو
دەرهێنەرانەش ئەمانەن: (انج لی- ورون هاورد- وجون كابینتر- جیمس ایفوری).
لەم ماڵپەڕەدا هەركام لە بوارەكانی(سیناریۆ،
دەرهێنان، هونەری وێنەگرتن، مونتاژ) جێگەی بایەخەو گرنگی پێدراوە.
www.actioncutprint.com
ئەم ماڵپەڕە تایبەتە بەهەموو دەرهێنەرەكان،
وە پێشكەشكردنی ئامۆژگاری بنچینەیی لەسەر دەرهێنانی سینەمایی و تەلەفیزۆن.
www.catharton.com
ئەم ماڵپەڕە تایبەتە بەو كەسانەی
لەسەرەتادان، وەهاوكات هەڵدەستێت بەپێشكەشكردنی لێكۆڵینەوە لەسەر هونەرمەندان و
دەرهێنەران و سیناریۆنووسان.
www.nyfa.com
لەم ماڵپەڕەدا گرنگی زۆر بەبواری فیلم سازی
دراوە لەوانەش سیناریۆو دەرهێنان و هونەری وێنەگرتن و مونتاج و زۆر لایەنی دیكە.
www.filmmaking.com
ماڵپەڕێكی تایبەتە بەبواری دەرهێنانی
سینەمایی و لەنێویدا زانیاری تایبەت لەسەر پەیمانگاو زانستگە(زانكۆ) تایبەتیەكانی
بواری سینەما دەستدەكەوێت، ئەمە جگە لە ئەرشیفی وفیلم كە بەشێكی دیكەو گرنگی ئەم
ماڵپەڕەیە.
www.learner.org
هەمو ئەو بوارانەی پەیوەندییان بەسینەماوە
هەیە هەرلە دەرهێنانەوە تا نوسینی سیناریۆو بەرهەمهێنان و نواندن و مۆنتاژ و زۆر
سەرچاوەو ناونیشانی ماڵپەڕی دیكەش لەخۆی دەگرێ.
www.imperica.com/sofia
خاڵە بنچینەییەكانی چۆنێتی هەڵس و كەوتكردن
لەگەڵا كامێراو تایبەتمەندییەكانی وێنەگرتن و روناكی و دەرهێنان و پێكهاتەكانی
كادرو جوڵەو ڕووبەرو خوێندنی ئەكادیمی و زانستی بۆ فیلم لە خۆدەگرێت ئەمە سەرەڕای
بۆچون و ئامۆژگارییەكانی چەندین دەرهێنەری گەورەو ناسراوی جیهانی ئەم بوارە.
هێمن مەلا كەریم بەرزنجی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر