گه‌وره هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى كورد: حه‌سه‌ن فه‌لاح به‌رزنجى
حه‌سه‌ن فه‌لاح (شه‌مسه‌دین عه‌بدولقادر) سلێمانی١٩١٠ - ١٩٧٦ بەغدا
حه‌سه‌ن فه‌لاح-ی هونه‌رمه‌ند كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ناوی (شه‌مسه‌دین عه‌بدولقادر)ه ساڵی (١٩١٠٠) له‌سلێمانی هاتۆته دنیاوه‌و ساڵی (١٩٧٥) له‌به‌غداد كۆچی دواییكردووه، ئه‌و له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی (التاخی) ژماره (١٣١٤)دا له‌ته‌ك مامۆستا (جه‌مال ره‌شید) كه رێكه‌وتی (٢٣/٤/١٩٧٣) بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌ها ده‌رباره‌ی خۆی ده‌دوێت:
باپیرم (شێخ سه‌لام) له‌شێخه‌كانی به‌رزنجه بوو، پاشماوه‌كانی تا ئێستاش (واته تا ساڵی ١٩٧٣٣) له‌سلێمانی ماوه، باوكم له‌پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا قازی به‌غداد بووه‌و پاشان بووه به‌قازی كه‌ربه‌لاو دیوانیه، ئه‌و كاته ته‌مه‌نم هه‌شت ساڵ تێنه‌په‌ڕی بوو قوتابی بووم له‌پۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایی، هه‌ر له‌مناڵیمه‌وه نیگاركێشان یه‌كه‌م خولیای خۆ خه‌ریك كردنم بوو.
پاش ئه‌وه‌ی ئینگلیز شاری (سه‌ماوه)ی گرت، خێزانه‌كه‌مان (سه‌ماوه)ی به‌جێهێشت و به‌پانزه رۆژ به‌وڵاخ هاتینه‌وه بۆ سلێمانی، باوكم به‌پیاوه‌تی ناسرابوو له‌نێوان خێڵه عه‌ره‌به‌كانی باشووردا، زۆر پارێزگاری لێده‌كردن و دژی ئینگلیزه‌كان هانی ده‌دان، ئه‌وه‌نده رێزی هه‌بوو له‌لایان، كاتێك هاتینه‌وه بۆ سلێمانی، بیست و پێنج سواری عه‌ره‌بیان له‌گه‌ڵ ناردین تا سلێمانی.
باوكم رۆشنبیر بوو، زانیاری له (ئه‌سته‌نبول) خوێند بوو، چوار براو دوو خوشكم هه‌یه، یه‌كێ له‌خوشكه‌كانم به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بووه له‌سلێمانی، پاش داگیركردنی سلێمانی له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه، یه‌كێ له‌براكانم بووه سه‌ركرده له‌سوپاكه‌ی (شێخ مه‌حمودی حه‌فید)دا‌و پاشان بوو به (مودیر ناحیه)، به‌ڵام ئێستا هیچیان نه‌ماون، ته‌نیا (سه‌عدده‌دین) نه‌بێت كه خانه‌نشینه له‌سلێمانی.
له‌سلێمانی چوومه‌وه قوتابخانه بۆ ته‌واوكردنی رێگاكه‌م، به‌ڵام باری ترس و ناخۆشی جه‌نگ و فڕۆكه‌كانی ئینگلیزی داگیركه‌رو ده‌نگوباسی هاتنی روس، نه‌یانهێشت خوێندن ته‌واوبكه‌م، روس و تورك له‌شیوه‌كه‌ڵ له‌شارباژێڕی سلێمانی شه‌ڕیان بوو، نزیكه‌ی په‌نجا سه‌ربازی روسیان گرت. شێخ مه‌حمود به‌مه‌به‌ستی جیهاد شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، جگه له‌وه‌ی شێخ به‌شدارییه‌كی ته‌واوی شه‌ڕی (شوعه‌یبه)ی كرد دژی ئینگلیزه‌كان، دوای ئه‌مانه‌ش گرانی هات.
كه كه‌ركوك كه‌وته ده‌ست ئینگلیز باوكم مرد پاشان دایكیشم مرد، كاتێك كه شێخ گیرا، من و براكه‌م چووین بۆ موسڵ له‌وێ چومه قوتابخانه‌ی (الصنائع) سێ ساڵ تیامامه‌وه‌و میكانیكم خوێند ئێستا مامۆستا‌م تیایدا، پاشان بووم به‌فیته‌ری ئۆتۆمبێل لای ئینگلیزه‌كان و لێیانه‌وه فێری ئینگلیزی بووم، ئه‌و كاته ته‌مه‌نم بیست و دوو ساڵ ده‌بوو له‌كاتی ده‌ست به‌تاڵیدا نیگارم ده‌كێشا. پاش ئه‌وه بووم به‌شۆفێر له‌فه‌رمانگه‌ی ئیشغالی كه‌ركوك له‌نێوان هه‌ولێرو كه‌ركوك، پێشده‌رچوونی دیناری عیراقی به‌ساڵێك له‌كارگه‌ی نه‌وت ئیشمده‌كرد، دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌كاتی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر مه‌كینه قورسه‌كان كارمده‌كرد.
كاتێ ته‌مه‌نم گه‌یشته سی ساڵ له‌كه‌ركوك ژنم هێناو ژنه‌كه‌م له‌كورده‌كانی موسڵ بوو و چوار كوڕ‌و چوار كچم هه‌یه.
دوای كوده‌تاكه‌ی (ره‌شید عالی گه‌یلانی) وێنه‌م بۆ گۆڤاری (ئه‌لكشكول) ده‌كێشا كه خاوه‌نه‌كه‌ی ناوی (حه‌مادی ئه‌لزاهی) بوو، ده‌هات بۆلام بۆ ئه‌وه‌ی كاریكاتۆری (هیتله‌رو نوری سه‌عید)ی بۆ بكه‌م. له‌ساڵی (١٩٤١) له‌ترسی ئینگلیزه‌كان له‌كه‌ركوكه‌وه رامكرد بۆ سوریا، چونكه له‌لایه‌نگرانی (ره‌شید عالی گه‌یلانی) بووم. له‌وێ سێ مانگ شۆفێری تراكتۆر بووم پاشان بووم به‌قاچاخچی له‌نێوان سوریا‌و موسڵدا، چونكه (وه‌صی) وه‌ری نه‌گرتمه‌وه تا بگه‌ڕێمه‌وه‌و بچمه‌وه سه‌ر ئیشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی خۆم.
پاشان گه‌ڕامه‌وه كوردستان و ماوه‌یه‌ك له (داری كه‌لی) مامه‌وه، ئینجا چووم بۆ ئێران، چونكه ئینگلیزه‌كان نه‌یان ده‌ویستم، له‌ئێران بووم به‌شۆفێری روسه‌كان له‌نێوان (ته‌ورێز)و (خوڕه‌م شه‌هر)دا، هه‌تا به‌رلین داگیركرا، ئه‌و سه‌رده‌مه وێنه‌م زۆر ده‌كێشا... شه‌ڕی (سیواستبول)م دروستكرد، حه‌زمده‌كرد سوپای سۆڤیه‌تی سه‌ركه‌وێت، ئه‌وانیش زۆر هانیانده‌دام له‌ئیشه هونه‌رییه‌كانمدا، له‌وێ فێری زوبانی روسی بووم و به‌ته‌باشیری ره‌نگاوڕه‌نگ له‌سه‌ر چادرو سه‌یاره‌و سه‌ر دیواری چایخانه‌و چێشتخانه‌كانی (جلقا) كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری سۆڤێت له‌نزیك رووباری (ئاراز) زۆرم نیگاركێشا، كه تیایدا هانی سوپای سۆڤێتیمده‌داو سه‌ركه‌وتنه‌كانیانم وێنه ده‌كرد، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن كه من له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه نه پاره‌م وه‌رده‌گرت و نه كۆمۆنیستیش بووم.
پاش جه‌نگی جیهانی (جه‌نگی جیهانی دووه‌م)، دوو ساڵێك له‌تاران مامه‌وه، له‌ژووری ئوتێلێكدا ده‌ژیام و وێنه‌م گه‌وره ده‌كردو وێنه‌ی پڕوپاگه‌نده‌م ده‌كێشا، به‌خه‌ته خۆشه‌كه‌م شتم ده‌نووسی، هه‌روه‌ها دیمه‌نی سروشتیم دروستده‌كردو له‌چایخانه میللیه‌كاندا به‌پێی داخوازی خۆیان بابه‌تی (رۆسته‌م و زۆراب و ئیمامی عه‌لی و شیرین و فه‌رهاد)م بۆ دروستده‌كردن.
له‌وێ هه‌ستم به‌نامۆیی ده‌كرد، هه‌موو رۆژێك ده‌چووم بۆ دوكانێك كه باڵنده‌و گوڵی ده‌فرۆشت، بۆ چه‌ند ساتێك ده‌وه‌ستام و به‌رده‌وام سه‌یرم ده‌كرد، رۆژێك خاوه‌ن دوكانه‌كه، كه گومانی لێ په‌یداكرد بووم، وتی تۆ كێیت و چیت ده‌وێت؟
منیش هیچ خۆم تێك نه‌داو وتم: ئاغا من نیگاركێشم و دڵم به‌م دیمه‌نه جوانانه روونده‌بێته‌وه، جوانی ئه‌و باڵندانه‌ی ده‌خوێنن و جوانی ئه‌م گوڵانه‌ی هه‌میشه پێده‌كه‌نن.
كچێكی نیگاركێش كه له‌ڕوسیا نیگاركێشانی خوێندبوو، ویستی شووم پێ بكات، به‌ڵام من رازی نه‌بووم، چونكه من له‌كوردستان ژنم هێنابوو.
پاش ئه‌وه‌ی كه‌سوكارم هه‌واڵیان دامێ كه لێم خۆشبوون، له‌ڕێی شاخه‌كانه‌وه گه‌ڕامه‌وه كوردستان، ئه‌و كاته له‌سلێمانی گۆرانیبێژی كورد (ره‌شۆل) له‌گه‌ڕه‌كی (سه‌رشه‌قام) چایخانه‌یه‌كی هه‌بوو، نیگارم له‌سه‌ر هه‌موو دیواره‌كانی چایخانه‌كه‌ی بۆ كێشا، رۆژی به‌دوو دینار، مامۆستا (ره‌شۆل) به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ناساندم كه حه‌زیان له‌نیگاره‌كانم ده‌كرد، جگه له‌چایخانه‌كه‌ی ره‌شۆل، چایخانه‌كه‌ی (حاجی ساڵحی وه‌ستا بسته) (چایخانه‌ی ئه‌وقافی ئێستا) دیواره‌كانی ماڵی (ئیبراهیمی مسته‌فا ئاغا)و (فه‌قێ ره‌شیدی قه‌شان)م نیگاركێشا. دوای ئه‌مه له‌سه‌ر دیواره‌كانی (چایخانه‌ی مه‌وله‌وی) كه هی كاك (ئه‌حمه‌د عه‌لی) بوو هه‌ندێك وێنه‌ی ره‌نگینم كێشا كه تا ئێستا (مه‌به‌ست تا ساڵی ١٩٧٣) ئه‌و نیگارانه له‌سه‌ر دیواره‌كان ماوه.
هه‌ر ئه‌و كاتانه له‌گه‌ڵ مامۆستا (ره‌فیق چالاك) له‌شانۆگه‌ری (گوڵی خوێناوی)دا كارمده‌كردو دیكۆره‌كانم بۆ كردن و دوایش له‌گه‌ڵیان چووم بۆ هه‌ولێر، له‌به‌ر كاری دیكۆرو مكیاج، ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر به‌مه یارمه‌تیانده‌دام. له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (ره‌فیق چالاك)دا به‌شداری شانۆگه‌ریی و نواندنم كرد ناوم بوو به (حه‌سه‌ن فه‌لاح) ئه‌گینا ناوی راستی خۆم (شه‌مسه‌دین عه‌بدولقادر)ه.
له‌ساڵی (١٩٤٨٨)دا بۆ ئیشكردن چووم بۆ (كوه‌یت)، له‌شاره‌وانی ئه‌وێ كاری خۆشنووسی و بۆیاغچێتی و شۆفێریم ده‌كرد، كه‌سوكاره‌كه‌شم له‌گه‌ڵما بوون، له‌وێ تابلۆكانی (شه‌ڕی یه‌رموك و سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و ده‌ركه‌وتنی ئیسلام)م كێشا، هه‌روه‌ها (وێنه‌ی كه‌سێتی)م بۆ (شێخ سوباح سالم ئه‌لسوباح) دروستكرد كه ئه‌و كاته به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس بوو. تا ساڵی (١٩٥٥) له‌وێ مامه‌وه.
حه‌سه‌ن فه‌لاح له‌ساڵی١٩٦٠٠)وه له‌به‌غداد نیشته‌جێ بووه‌و وه‌ك شۆفێرێك له‌لای (موحسین ئه‌دیب) رۆژی به ٦٠٠) فلس كاریكردووه، چوار تابلۆی له‌ئوتێلی (الهلال الكبیر) له‌به‌غداد دروستكردووه كه تا ساڵانی هه‌شتا مابوون. به‌ره‌نجامی ده‌ربه‌ده‌ربوون و كاركردنی له‌چه‌ند پیشه‌ی جیاوازدا چه‌ندان زوبانی زانیوه وه‌ك روسی و ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و فارسی و هیندی و عه‌ره‌بی و توركی. ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌روا به‌رده‌وام بوو، تا له‌ساڵی (1976)دا له‌به‌غداد (له گه‌ڕه‌كی سابونچی مه‌یدان) ماڵئاوایی له‌جیهانی هونه‌رو له‌كوردستان كردووه.
(ئازاد شه‌وقی) هونه‌رمه‌ند ده‌رباری ئه‌م هونه‌رمه‌نده وتویه‌تی: سلێمانی قه‌رزاری ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌یه‌یه كه به‌نرخێكی زۆر هه‌رزان جوانترین نیگاری له‌سه‌ر دیواری چایخانه‌كانی بۆ كێشاوه.
خۆی له‌دوا ساڵانی ته‌مه‌نیدا ده‌ڵێت: زۆر به‌دڵی خۆم وێنه‌ی جووتیار‌و كرێكار‌و سروشتی دڵڕفێنی كوردستان‌م كێشاوه.
مامۆستا (جه‌مال ره‌شید) له‌ساڵی (١٩٧٣٣)دا له‌به‌غداد چاوی به (حه‌سه‌ن فه‌لاح) كه‌وتووه‌و ده‌رباری ئه‌و له (رۆشنبیری نوێ)ی رێكه‌وتی (١/١/١٩٧٤)دا ده‌ڵێت: خواست و خۆشیه‌ك كه له‌لای (حه‌سه‌ن فه‌للاح) هه‌بێت خوێندنه‌وه‌و خه‌ون بینینیه‌تی بۆ دواڕۆژ ... خه‌ون بینین لای ئه‌و، نیگاركێشانی حه‌قیقه‌تێكه كه روودانی مومكین بێت ...كاتێك لێت ده‌پرسی بۆ نیگاری ئه‌م ته‌راكتۆرو ئۆتۆمبێلانه له‌لادێكانی كوردستاندا ده‌كێشیت، كه له‌واقیعدا شتی وه‌ها نییه!؟ زۆر گه‌شبینانه وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه‌و ده‌یوت: من كوردستانی دواڕۆژم خۆشده‌وێت.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر