پیسبوونى ژینگه‌ى كوردستان
ئه‌گه‌ر چاو بخشێنین به‌هه‌ریه‌كێك له توێژینه‌وه جیهانییه‌كاندا،كه له‌باره‌ى پیسبوونى ژینگه‌وه نووسراون و به‌وردى بیخوێنینه‌وه‌و به‌راوردى بكه‌ین له‌گه‌ڵ ژینه‌گه‌ى
كوردستان دا،ئه‌وا بۆمان رِوونده‌بێته‌وه كه ژینگه‌ى كوردستان پیسبووه‌و به‌ره‌و پیسبوونى زیاتریش ده‌چێت،به‌مه‌ش گرفتى زۆر بۆ هاوڵاتییان و حكومه‌ت دروست ده‌بێت،و زیانێكى زۆرى ته‌ندروستى و ئابوورى له هاوڵاتیان و حكومه‌ت ده‌كه‌وێت ،بۆیه پێویسته له‌وه دڵنیابین كه پیسبوونى ژینگه‌ى كوردستان یه‌كێكه له گرفته هه‌نوكه‌ییه گرنگه‌كان و پێویسته هه‌ریه‌كه لاى خۆیه‌وه هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى بدات و حكومه‌تیش به‌شداربێت و رِۆڵى سه‌ره‌كیش ببینێت له‌م چاره‌سه‌ر كردنه‌دا.
بۆ ناساندنى پیسبوونى ژینگه زۆر پێناسه‌ى تارِاده‌یه‌ك جیاواز له‌یه‌ك خراونه‌ته رِوو،وه‌لێ هه‌موویان له‌و خاڵه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه كه لایان وایه پیسبوون گۆرِانى كیمیایی یان جۆرییه له پێكهاته‌ى ژینگه‌ى ئاسایی و سرشتى،ئه‌و گۆرِانه‌ش به‌هۆى (ماده‌ى شل،ماده‌ى رِه‌ق،گازى،ڤایرۆس و به‌كتریا و ....تاد) یه‌وه‌یه و ،ده‌بنه هۆى كه‌مبوون یان زیادبوونى پێكهاته سروشتییه‌كانى ژینگه و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پیسبوونى ژینگه چه‌ند جۆرێكى هه‌یه ،كه‌ئه‌مانه‌ن:
1. پیسبوونى هه‌وا Air Pollution.
2. پیسبوون به ژاوه‌ژاو و ده‌نگه‌ده‌نگ Noise Pollution.
3. پیسبوونى ئاو Water Pollution كه پیسبوونى ( رووبار و ده‌ریاو ده‌ریاچه و ......تاد)ده‌گرێته‌وه.
4. پیسبوونى خاك Soil Contamination.
5. پیسبوونى تیشكى Radioactive Pollution.
6. پیسبوونى رِووناكى Light Pollution.
7. پیسبوونى بینینى (ئاستى رِوانین) Visual pollution.
بێگوومان پیسبوونى ژینگه دیارده‌یه‌كى ترسناكه و هۆكار و سه‌رچاوه‌كانى ئه‌م پیسبوونه‌ش زۆرن و، زۆر لایه‌نیش لێى به‌رپرسیارن وگرفتى سه‌ره‌كى ئه‌م پیسبوونانه ئه‌وه‌یه مرۆڤ دووچارى نه‌خۆشى و كێشه‌و نارِه‌حه‌تى ده‌كه‌ن،هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه هه‌مووزانایان ده‌ڵێن پێویسته مرۆڤ له‌هه‌وڵى پاراستنى ژینگه دا بێت به پاكى و،به پاشه رِۆ و پاشماوه (له‌هه‌ر بوارێكدا بێت) ژینگه پیس نه‌كات،چونكه پاشماوه‌و پاشه‌رِۆ یه‌كێكه له‌هۆیه‌كانى پیسبوون و هۆكارى دیكه‌ش زۆرن،بۆنموونه بڵاوكردنه‌وه‌ى دووكه‌ڵ له هه‌وادا یه‌كێتره له‌هۆیه‌كانى پیسبوون.
پیسبوونى هه‌وا گرفتێكى زۆر ترسناكه و پێویسته به‌خێراى و له‌نزیكترین ماوه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت .چونكه ده‌بێته هۆى تووشیبوونى (گرفته‌كانى هه‌ناسه‌دان و رِه‌بۆ و هه‌ستیارى/الحساسیه و زۆر نه‌خۆشی دیكه) و ئه‌م گرفته له كوردستاندا هه‌یه و به‌به‌ر چاومانه‌وه رِۆژانه هه‌واپیس ده‌بێت به‌هۆى دووكه‌ڵى سه‌یاره و دووكه‌ڵى كارگه‌كان و دووكه‌ڵى جگه‌ره‌و دووكه‌ڵى مۆلیده و سوتاندنى پاشماوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى نادروست و هه‌موو دووكه‌ڵانه‌ش هه‌واپیس ده‌كه‌ن.
بێگوومان هه‌موو جۆره‌كانى پیسبوونى ژینگه زیان به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن و هه‌ندێك جار مرۆڤ هیلاك و ئیزعاج ده‌كه‌ن ،وه‌لێ كه‌م تازۆر به‌رِه‌چاوكردنى كۆمه‌ڵێك رِیسا و یاساى تایبه‌تى ستانداردى جیهانى چرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین یان لانى كه‌م پیسبوونه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه،ئه‌گه‌ر نه‌شتوانین بنبرِیان بكه‌ین.
له كۆتایدا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌به‌وه بكه‌م ،كه له‌مه‌و دووا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌وردى و به‌چرِو پرِى باسی جۆره‌كانى پیسبوون و هۆیه‌كانى و چاره‌سه‌ر كردنیان بكه‌ین،ئه‌گه‌ر كات وده‌رفه‌ت رِێگه‌مان پێبدات.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر