ڤالانتاین وشاردنه‌وه‌ى زانیارى له‌لایه‌ن زانایانى كورده‌وه
له‌نێوان مه‌لا عومه‌رى چنگیانى و...مه‌لا زه‌رده‌شت دا
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت باسی رِووداوێكى مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى مودده‌رِیس (خودا لێى خۆشببێت) بكه‌م ،كه به‌رِاستى په‌ندو عیبره‌تێكى زۆرى تێدایه ،چ بۆئه‌مرِۆ و،چ بۆ رِۆژانى داهاتووش،بۆیه لێره‌دا وه‌كو خۆى ده‌ى گێرِمه‌وه. وه‌ختى خۆى مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى مودده‌رِیس (به‌رِه‌حمه‌ت بێ) ده‌كه‌وێته گه‌رِان به‌ناو دێیه‌كانى هه‌ورامان
و،شاره‌زووردا و ،ده‌چێته سه‌ردانى خه‌ڵكى لادێیه‌ك و،خه‌ڵكى ئه‌و لادێیه‌ش ده‌م رِاست و،رِیش سپى خۆیان ده‌نێرن تا مامۆستا نه‌سیحه‌تیان بكات ،كاتێك مامه‌ى ده‌م رِاست و رِیش سپى له‌به‌رده‌م مامۆستادا داده‌نیشێت تا مامۆستا نه‌سیحه‌تى بكات و ،ئه‌میش به‌خه‌ڵكى بگه‌یه‌نێ،مامۆستاى رِه‌حمه‌تیش ته‌نها یه‌ك قسه‌ى پێ ده‌فه‌موێت و،له‌و قسه‌یه زیاتر هیچى تر ناڵێت،مامۆستا ده‌فه‌رموێت(كه ده‌ست نوێژ ده‌گرن جوان ده‌موو چاو بشۆن با رِیپۆق به چاوتانه‌وه نه‌مێنێ).ده‌زانن بۆ ته‌نها ئه‌م نه‌سیحه‌ته‌ى فه‌رموو؟!ئاخر خه‌ڵكێك كه ده‌ستنوێژه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده به بێموبالاتى بگرێت چاوه‌كانى رِیپۆقى پێوه‌بمێنێت،ده‌بێت بێیت و هه‌موو وته‌و فه‌رمووده‌كانى (ئیبن ته‌یمى یه و ئیمامى نه‌وه‌وى و ئیمام ئیبن سه‌لاحى شاره‌زوورى وئیبن قه‌یمى جه‌وزى و.....تاد) پێبڵێین تا جێبه‌جێیان بكه‌ن،ئاخر نه‌شیاوه منى كۆلكه مسوڵمان كه تواناى ئه‌نجامدانى نوێژه فه‌رزه‌كان و رِۆژوو ....م نییه،پێم بوترێت ده‌بێت خووه نهێنى(العاده السریه) ئه‌نجام نه‌ده‌یت .چونكه رِاى زۆرینه‌ى زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌كاتى بوونى شه‌هوه‌تى زۆر و نه‌توانین بۆ ژنهێناندا پێویسته به رِۆژوو ببى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى شه‌هوه‌ته‌كه،ئاخر براینه ئه‌وه بۆ رِۆژانێك بوو كه مسوڵمانان ده‌یانتوانى فه‌رزه‌كان وه‌كو خۆى جێبه‌جێبكه‌ن و،كوردواته‌نى مسوڵمانى ته‌واو ورِاسته‌قینه بوون،بۆیه بۆ ئه‌مرِۆى ئێمه شیاوتر بۆ چوونى ئه‌و زانایانه‌یه(رِه‌حمه‌تى خوایان لێبێت) كه ده‌فه‌رموون ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره دروسته و ئاساییه.
بۆ ئه‌وه ئه‌م دوونمونه‌یه‌م هێنایه‌وه تا به براى ئازیزم (مه‌لا زه‌رده‌شت) بڵێم،هه‌ر شته‌و شوێنى خۆى و ،كاتى خۆى و ،فه‌تواو و بۆچونه‌ئاینى یه‌كانیش به‌گوێره‌ى كات و شوێن ده‌گۆرێت و،پێویسته كه ئێمه قسه ده‌كه‌ین بۆچوونه‌كان به‌رِه‌هاى نه‌سه‌پێنینن و،بۆچونى به‌رامبه‌ریش رِه‌ت نه‌كه‌ینه‌وه ،ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بۆچوونى ئێمه ناگونجێت،یان ئێمه وه‌هابیر ناكه‌ینه‌وه،بیرت نه‌چێت مه‌به‌ستم له‌وه‌نییه پشتگیرى له قسه‌كانى مامۆستا‌م (مه‌لا عومه‌رى چنگیانى)بكه‌م،چونكه هیچ ئاگام له قسه‌كانى ئه‌و مامۆستا ئاینییه به‌رِێزه (خودا ته‌مه‌ن درێژى بكات) نییه‌و،نازانم چى فه‌رمووه،وه‌لێ بۆئه‌وه‌ى ئاماژه‌تان پێداوه گوایه مامۆستا مه‌لا عومه‌ر فه‌رموویه‌تى:(زانایان رِاستییه‌كانیان له‌خه‌ڵكى شاردۆته‌وه) ،قسه وسه‌رنجه‌كانى خۆم ده‌رده‌برِم و،هیوادارم ئه‌گه‌ر رِاستییه‌كانم نه‌پێكا هه‌ردوولاتان بمبه‌خشن .چونكه ئه‌وه‌نده‌ى من له‌و قسیه تێبگه‌م مه‌به‌ستى مامۆستا مه‌لا عومه‌ر زانایانى كورده،نه‌ك فه‌قیه و موجته‌هیده ناسراوه‌كانى جیهانى ئیسلام و ،له نێو زانایانى كوردیشدا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى مه‌به‌ستێتى نه‌ك به شێوه‌ى تایبه‌تى .چونكه مامۆستا ئه‌وه ده‌زانێ كه سوكایه‌تى به‌زانایان نه‌شیا و نادروسته‌و تۆڵه‌و عقوبه‌ى خواى له‌دووایه،به‌ڵام بۆ زانایانى كورد قسه‌كه‌ى درووسته،ئه‌ویش بۆ زۆرینه‌ى زانایان ،نه‌ك هه‌موویان، ،با به‌چه‌ند نموونه‌یه‌ك، چه‌ند پرسیارێك بوروژێنم:
• تا ئه‌و كاتاى زاناى گه‌وره‌ى كورد مامۆستا مه‌لا د.مسته‌فا زه‌ڵمى (خودا ته‌مه‌ن درێژى بكات) نه‌ى فه‌رموو ته‌لاق به سێبه‌سێ ناكه‌وێت،واته به‌له‌فزى (سێ به‌سێ ته‌لاقم كه‌وتبێ) هه‌ر سێ ته‌لاقه‌كه ناكه‌وێت،كه‌س هه‌بوو له زانایانى كورد ئه‌و رِاستییه بخاته رِوو،ئایا ئه‌وه شاردنه‌وه‌ى رِاستى نییه،ئایا كه‌م ژن و مێردى كورد له‌لایه‌ن زانایانى كورده‌وه له‌سه‌ر وتنى ئه‌و له‌فزه له‌یه‌كترى جیاكرانه‌وه؟؟!!.
• ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ى ده‌چنه سه‌ر گۆرِى ئه‌م شێخ و،ئه‌و كه‌سایه‌تى ،و لێیان ده‌پارِێنه‌وه‌و،داواى یارمه‌تییان لێده‌كه‌ن و،به‌سه‌دان ساڵه ئه‌م دیارده‌یه به‌رده‌وامه‌و،زانایانیش ئه‌و رِاستییه‌یان شاردۆته‌وه‌و،رِوونیان نه‌كردۆته‌وه كه ئه‌و كاره نادروسته‌و،به گوێى خۆم گوێم له وتاربێژى هه‌ینى مزگه‌ت بووه له‌وه‌ڵامى درووست بوون و دروست نه‌بوونى ئه‌و دیارده‌یه‌دا ،ده‌ى فه‌رموو (قه‌یناكه ئه‌و پیاو چاكانه ده‌بنه وه‌سیله له‌به‌ینى دوعاكه‌ر و خواى گه‌وره‌دا)،ئایا ئه‌مه شاردنه‌وه‌ى راِستى نییه؟؟!!ئایا خواى گه‌وره پێویستى به وه‌سیله هه‌یه تا ده‌نگمان پێى بگات،كه بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ى نه‌خێره.ئایا چه‌ند زاناى ئاینى له مینبه‌ره‌كانه‌وه دژى ئه‌م دیارده‌یه وه‌ستان،به‌تایبه‌ت زانایانى پێش رِاپه‌رِین.
• تاهه‌نووكه له‌هیچ مامۆستایه‌كى ئاینیم نه‌بیستووه كه مژین و لێسانه‌وه‌ى ئه‌ندامى زاوزێى ژن و مێرد له نێوان خۆیاندا ئاساییه و،حه‌رام نییه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى حه‌رامێتى له قورئان و سونه‌ت له‌به‌رده‌ست دا نییه‌و، ته‌نها له یه‌ك مامۆستاى ئاینیم بیستووه(گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم مامۆستاى به‌رِێز د.سیروانى پسپۆرِى بوارى شه‌ریعه بوو) فه‌رمووى ئاساییه و هیچ به‌ڵگه‌ى حه‌رامێتى له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و ،كێش به‌ڵگه‌مان ده‌داتێ خوا پاداشتى بداته‌وه.نازانم باسنه‌كردنى بابه‌تێكى ئاوا كه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یان و بگره سه‌دان حاڵه‌تى ته‌لاقى لێكه‌و تۆته‌وه ،شاردنه‌وه‌ى رِاستییه یان نا؟؟!!.
• مه‌لا زه‌رده‌شت رِۆژێك له رِۆژان له خۆى پرسى كه داپیره‌كانى كورد به‌تایبه‌تى و خه‌ڵكى به شێوه‌یه‌كى گشتى ،سه‌دان ساڵه كاتێك هه‌وره بروسكه ده‌بێ هاوار بۆ (وه‌یسى ماهى ده‌شت) ده‌كه‌ن،و ئه‌مه‌ش شیركه، ئه‌ى مامۆستا‌و زانایانى ئاینى كاریان چییه؟؟ بۆچ ئه‌م شته‌یان به درێژایی سه‌دان ساڵ بۆ بنه‌برِنه‌كراوه.ئه‌ى باس نه‌كردنى شیرك و مه‌ترسییه‌كانى بۆ خه‌ڵك شاردنه‌وه‌ى رِاستى نییه؟؟رِه‌نگه مامۆستا زه‌رده‌شت و هه‌ندێك به رِێزى دیكه بڵێَت :چۆن باسنه‌كراوه؟ئه‌دى ئه‌ى ئه‌گه‌ر باسكراوه‌و گرنگى پێدراوه بوونى ئه‌م هه‌موو دیارده‌یه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى دا یانى چى؟ئه‌دى برام مه‌ترسى ئه‌م دیاردانه زیاتر نییه له‌مه‌ترسى ڤالانتاین و رِۆژى خۆشه‌ویستى؟
• دیارده‌كانى فاڵ و قاوه‌گرتنه‌وه‌و ده‌ست گرتنه‌وه و... له دزێوترین و ناشرینترین دیارده‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌ن و،نه‌ك زانایان هه‌وڵى بنه‌برِكردنیان نه‌داوه ،به‌ڵكو له هه‌ندێك شێوه‌ى ئه‌م دیاردانه‌دا مه‌لاكانمان هاوبه‌شن تێیدا بۆ نموونه نوشته كردن،ژماره‌ى ئه‌و مه‌لایانه‌ى كه نووشته ده‌كه‌ن كه‌منین،یان ژماره‌ى ئه‌و مه‌لایانه‌ى له‌سه‌ر قه‌بران و له ته‌عزییه‌كاندا قرئان ده‌فرۆشن ،ئه‌دى باسنه‌كردنى ئه‌م دیارده‌خراپانه‌و،نه‌خستنه رِووى حه‌رامێتییان بۆ بنه‌برِكردنیان، له رِێى زانایانى ئاینییه‌وه ،شاردنه‌وه‌ى رِاستییه یا نا؟
كورد واته‌نى مشتێك نموونه‌ى خه‌روارێكه‌و،نامه‌وێت نموونه‌ى له‌وه زیاتر بهێنمه‌وه،هیوادارم توانیبێتم رِاستییه كان وه‌ك خۆى بڵێم ولایه‌نگرى هیچ لایه‌ك نه‌كه‌م.ئه‌گه‌رچى رِۆژانێكى ته‌مه‌نى مناڵیم(10-15ساڵى) له حوجره‌ى و مه‌دره‌سه‌ى عومه‌رى كورِى خه‌تابى سه‌له‌فى له مزگه‌وتى ئیمان به‌سه‌ر بردووه ،كه مامۆستا مه‌لا عومه‌ر (خواته‌مه‌ن درێژى بكات) ده‌رسى تێدا ده‌وته‌وه‌و سه‌رپه‌رشتیشى ده‌كرد.وه‌لێ خۆم له‌لایه‌نگرى پاراستووه‌و،بێلایه‌نانه قسه ده‌كه‌م.
هیوادارم كاك زه‌رده‌شت(خواته‌مه‌ن درێژى بكات) و هه‌ر به‌رِێزێكى دیكه كاتێك ده‌نووسێت زمانى ته‌شهیر و،جنێو وقسه‌ى نادروست فه‌رامۆشبكات و،هه‌وڵبدات به زمانێكى زانستى لۆجیكى ناتوندو تیژ بنووسێت و،هه‌میشه‌ش گفتوگۆكانى له‌سه‌ر بنه‌ماى چاكسازى و رِاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بێت،نه‌ك به‌هه‌ڵه‌دا بردنى هه‌ڵه‌كان.چونكه كورد وته‌نى هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ناكرێت.
بۆ ئه‌وه‌ى مه‌لا زه‌رده‌شت پێى وایه مه‌لا عومه‌ر مه‌لا نییه،هه‌ڵه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌و زه‌قه و،ناحه‌قییه‌كى زۆر گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به‌مه‌لایه‌كى كورد،كه مه‌لایه‌كى ئه‌كادیمى زانستییه و،له زانكۆیه‌كى وڵاتى سعودیه‌دا به‌كالۆریۆسى به‌ده‌ست هێناوه‌و،نه مه‌لا زه‌رده‌شت و نه‌كه‌سى دیكه مافى ئه‌وه‌ى نییه مه‌لایه‌تى ئه‌و پیاوه‌بسرِێته‌وه،وه‌لێ بۆ ئه‌وه‌ى كه كادیره یاننا ،ئه‌وه با مامۆستا مه‌لا عومه‌ر خۆى وه‌ڵام بداته‌وه‌و،من كارم پێى نییه‌و،پیشموابێت به‌رپرسى كورد پێویستى به پاساوى مه‌لا عومه‌ر نییه بۆ هیچ كارێكى خۆى و،ئه‌وه‌ى كتێبێكى وه‌ك (ئۆقیانوسێك له تاوان) بخوێنێته‌وه،یان هه‌ندێك رِێپۆرتاژ و هه‌واڵ ورِووداوى رِاسته‌قینه‌ى دیكه له رِووپه‌رِى رِۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا ببینێت ،ئه‌و رِاستییه‌ى بۆ رِوون ده‌بێته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ى مه‌لا زه‌رده‌شت ،كه په‌یوه‌ندییان به بارى رِۆشه‌نبیرى و ئاینى وزانستى خه‌ڵكه‌وه نییه‌و،باسكردنه له ژیانى تایبه‌تى مه‌لا عومه‌رى چنگیانى ،من هیچى له باره‌وه ناڵێم و،ئه‌و حه‌قه به‌خۆم ناده‌م له‌و باره‌یه‌وه تاكه حه‌رفێك چییه بینووسم و،هیوادارم مامۆستا مه‌لا عومه‌ر خۆى وه‌ڵامى ئه‌و شتانه بداته‌وه.
بۆ حه‌رامى و حه‌ڵاڵى ڤالانتاین و قسه كردن له‌باره‌ى خۆشه‌ویستى دڵداریشه‌وه من هیچ ناڵێم و ،بۆ فه‌قیهه‌كانى ئاینى جێده‌هێڵم تاقسه‌ى له‌باره‌وه بكه‌ن و،رِوونى بكه‌نه‌وه،ئه‌گه‌رچى له‌و باره‌یه‌شه‌وه قسه‌ى خۆمم هه‌یه،وه‌لێ فه‌رامۆشین ده‌كه‌م.چونكه له ئاست و پله‌ى زانستى و جۆرى پسپۆرِى منه‌وه دووره.
له‌كۆتایدا به خوێنه‌ر رِاده‌گه‌یه‌نم ،كه به‌هۆى سه‌رقڵیمه‌وه به دانانى چه‌ند كتێبێكى نوێوه *نه‌متوانى به‌وردى وبه‌سه‌رچاوه‌وه قسه‌كانم رِونبكه‌مه‌وه‌و زیاتریش به‌ڵگه‌و نمونه‌بهێنمه‌وه،بۆیه هیوادارم له‌هه‌ڵه و كه‌م و كورتییه‌كانم ببورن.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر