ئایا ده‌ستپه‌رِ رِۆژوو ده‌شكێنێت ؟؟
له گۆڤارى ((خود)) ى ژماره ((16 ى ئابی 2011)) دا،و له‌وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا (( موحه‌مه‌د مه‌لا مه‌حموود))ى(( پێش نوێژى مزگه‌وتى كانێسكان))، به‌پشت به‌ستن به ((مع الناس))ى ((دكتۆر موحه‌مه‌د سه‌عید رِه‌مه‌زان بوتى(بۆتانى))) ى گه‌وره زانا و موفتى كورد، ده‌ڵێت:(به‌ڵێ ده‌ستپه‌ر رِۆژوو ده‌شكێنێت، ئه‌نجامده‌ره‌كه‌شى تاوانبار ده‌بێت، به‌ڵام ئیحتیلامبوون ((خه‌وبینین و شه‌یتانى بوون)) رِۆژوو ناشكێنێت، هه‌روه‌ها له‌شگرانى كارناكاته سه‌ر رِۆژوو با خۆیشى نه‌شوات تاكو ئێواره).
هه‌روه‌ها ((سه‌یید سابق)) له (فقه السنه)) و له باسی ((رِۆژوو))دا، ده‌فه‌رمووێت:(ئه‌وشتانه‌ى رِۆژوو به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه دوو به‌شن:
1-ئه‌وه‌ى به‌تاڵى ده‌كاته‌وه‌و ته‌نها گرتنه‌وه‌ى رِۆژووه‌كه پێویست ده‌كات.
2-ئه‌وه‌ى رِۆژووه‌كه به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌و گرتنه‌وه‌و كه‌فاره‌تیش پێویست ده‌كات).
له شیكردنه‌وه‌ى خاڵى یه‌كه‌م و رِیزبه‌ندى كردنى ئه‌وانه‌ى رِۆژوو به‌تاڵده‌كه‌نه‌وه‌و، ته‌نها گرتنه‌وه‌ى رِۆژووه‌كه پێوویست ده‌كه‌ن ، له خاڵى سێهه‌م دا، له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رمووێت:(ئاوهێنانه‌وه: به‌هۆى ماچ كردنى ژنه‌وه بێت، یا به‌هۆى خۆپێوه‌نووسانییه‌وه، یان ئاوهێنانه‌وه بێت به‌ده‌ست (دیاره مه‌به‌ست لێى:ده‌ستپه‌رِه/هێمن) ، ئه‌وه رِۆژووى پێده‌شكێت و گێرِانه‌وه‌شی پێویسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆى ئاو هاتنه‌وه‌كه سه‌یركردن بێت، یان بیرلێكردنه‌وه‌بێت ، ئه‌وه رِۆژوو ناشكێت و هیچیشى له‌سه‌ر نابێت، وه‌هه‌روه‌ها هاتنه ده‌رى مه‌زى كارناكاته سه‌ر رِۆژوو، زۆربێت یان كه‌م).
به‌ڵام زاناى گه‌وره ((موحه‌مه‌د ناسره‌دین ئه‌لبانى))، كه په‌رِاوێزى بۆ ((فقه السنه)) نووسیوه، بۆچوونى پێچه‌وانه‌یه و، له‌په‌راوێزى ئه‌م باسه‌دا، ده‌فه‌رمووێت:(هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه بڵێین رِۆژوو به‌تاڵً ده‌كه‌نه‌وه، وا ده‌رناكه‌وێت كه‌وه‌ك جیماع دابنرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه سه‌نعانى ده‌ڵێت: (وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌فاره‌ت و رِۆژوو گرتنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه یه كه جیماع بكات، وه ئه‌مه دووره له رِاستییه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك جیماعى نه‌كردبێت، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ى دابنێین كه جیماعى كردبێت)، شه‌وكانیش هه‌ربه‌لاى ئه‌م بۆچوونه‌دا چووه‌و، ئه‌مه‌ش بۆچوونى ئیبنوحه‌زمه، جا سه‌یرى (المحلى 6/175و177و205) بكه.
ئه‌وه‌ى رِێنمونیت ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قیاس كردنى ئاوهێنانه‌وه له‌سه‌ر جیماع كردن قیاسێكه كه جیاوازى هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له‌وانه‌ى كه قیاسیان كردووه به جوتبوونه‌وه، نه‌یان وتووه كه فاره‌تیشى له‌سه‌ره، وه وتوویانه جیماع كردن حوكمه‌كه‌ى توندتره له ئاوهێنانه‌وه، وه ئه‌سڵیش له (ئاوهێنانه‌وه)دا، ئه‌وه‌یه كه كه‌فاره‌تى نییه و، سه‌یرى (المهژب) بكه، له‌گه‌ڵ شه‌رحه‌كه‌ى نه‌وه‌وى دا(6/386).
ئێمه‌ش (ناسره‌دینى ئه‌لبانى/هێمن) هه‌ر واده‌ڵێین،كه ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه رِۆژوو ناشكێنێت، وه جیماعیش حوكمه‌كه‌ى توندتره له ئاوهێنانه‌وه،كه‌واته قیاس ناكرێته سه‌رى ، جاوردبه‌ره‌وه.
رافیعى(6/396) وتویه‌تى:(ئه‌گه‌ر مه‌نى به‌ده‌ست بێته‌وه ئه‌وه رِۆژوو ده‌شكێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئامێرى پیاو بخرێته ناو له‌شی ئافره‌ته‌وه، بێئه‌وه‌ى ئاوى بێته‌وه رِۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، جا ئاوهاتنه‌وه به جۆرێك ئاره‌زووه‌وه نزیكتره له‌وه‌ى رِۆژوو به‌تاڵ بكاته‌وه.
منیش (ئه‌لبانى/هێمن) ده‌ڵێم:(ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه رِاست بوایه ئه‌وا ده‌بوو كه‌فاره‌ت دان له ئاوهێنانه‌وه به‌ده‌ست نزیكتر بوایه له واجبێتى ، كه‌فاره‌ت دا له خستنى ئامێرى پیاو بۆناو له‌شى ئافره‌ت، ئه‌وانیش دان به‌م قسه‌یه‌دا نانێن جاسه‌یرى دژایه‌تى ئه‌م دووقسه‌یه بكه‌ن.)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ته‌ماشاى به‌رهه‌ڵستى ئه‌و كه‌سانه بكه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئاسار كه‌له سه‌له‌فه‌وه هاتووه‌و، ده‌ڵێت:(باوه‌ش پیاكردنى ئافره‌ت ئه‌گه‌ر ئاویش بهێنێته‌وه، رِۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه،جا من هه‌ندێكم له‌م ئاسارانه باسكردووه له (سلسله الاحادیپ الصحیحه)دا،له ژێر حه‌دیسى ژماره(219-221) جا له‌وانه قسه‌ى عائیشه‌یه (رِه‌زاى خواى لێبێت) ده‌رباره‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى پرسیارى لێ‌كرد، پیاو ئه‌گه‌ر به‌رِۆژوو بوو، چی بۆى حه‌ڵاڵه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا بیكات، ئه‌ویش فه‌رمووى: (هه‌موو شتێك دروسته جیماع نه‌بێت).
بۆ زانیارى زیاتر برِوانه (فقه السنه) و، به پێویستى نازانین درێژه‌ى باسه‌كه بهێنین و، ته‌نها به‌كورتى ئاماژه به دوو خاڵه ده‌كه‌ین، كه ئه‌لبانى له كۆتاى باسه‌كه‌دا نووسیویه‌تى.
ئه‌وه‌ى ئاگادارى له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه دوو شته:
1-ئاو هاتنه‌وه به بێ جوتبوون رِۆژوو ناشكێنێت، وه نزیكى كردنى رِۆژووان (مباشره) شتێكى تره و، ئه‌وه‌ى هه‌یه ئێمه ئامۆژگارى رِۆژووه‌وان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هاتوو ئاره‌زووه‌كه‌ى به‌هێزبوو، ئه‌گه‌ر به‌رِۆژووبوو، ئه‌و موباشه‌ره‌یه نه‌كات، نه‌وه‌كو بكه‌وێته حه‌رامه‌وه كه جیماعه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ده‌رگاداخستنه‌یه كه به‌ره‌و حه‌رام ده‌رِوات، كه‌له‌زۆر به‌ڵگه‌كانى شه‌ریعه‌تدا به‌كاردێت، له‌وانه فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ره كه فه‌رموویه‌تى:(هه‌ر كه‌س به‌ده‌ورى سنوورى حه‌رامدا برِوات ،نزیكه بكه‌وێته ناوییه‌وه).له‌وانه‌شه عائیشه مه‌به‌ستى له‌وه بووبێت، كاتێك باسی موباشه‌ره كردنه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌كات، له‌كاتى رِۆژوو ئه‌فه‌رمووێت: كێتان هه‌یه كه به ئه‌ندازه‌ى ئه‌و، ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر خۆیدا هه‌بێت,
2-كاتێك دانه‌ر ((سه‌یید سابق/هێمن)) باسی ئه‌و ئاوهێنانه‌وه‌ى كردووه به ده‌ست، نابێت كه‌سێك نسبه‌تى رِه‌واى بداته پاڵ دانه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دانه‌ر بۆیه باسی كردووه، بۆئه‌وه‌ى رِوونى بكاته‌وه كه ئاو هێنانه‌وه به‌ده‌ست لاى ئه‌و رِۆژوو باتڵ ده‌كاته‌وه.ئه‌مما خودى ئاو هێنانه‌وه به‌ده‌ست باسه‌كه‌ى له شوێنێكى تردا هه‌یه و، دانه‌ر به‌شی كراوه‌ى باسی لێوه كردووه له (كتاب النكاح)دا،و باسی قسه‌ى زانایانى كردووه له‌وباره‌یه‌وه، و باسی جیاوازییه‌كه‌یانى كردووه، هه‌رچه‌نده خوێنه‌ر له‌وێدا رِایه‌كى رِوونى بۆ ده‌رناكه‌وێت، كه دانه‌ر وتبێتى، هه‌روه‌ك دانه‌ر پیشه‌یه‌تى له زۆربه‌ى ئه‌و كێشانه‌دا كه جیاوازى له‌سه‌ر هه‌یه.
بێگومان وه‌ك چۆن ((سه‌یید سابق)) ، وه‌ك ((ئه‌لبانى)) ده‌لًێت:له‌و بوارانه‌ى كه رِاجیایی هه‌یه ، رای زانایانى هێناوه‌و، رایه‌كى رِوون ده‌رناكه‌وێت كه دانه‌ر وتبێتى، دیاره ده‌شێت چه‌ند هۆكارێك هه‌بێت، كه باسیان ناكه‌ین و، ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه رِاى كه‌سیان رِه‌دناكه‌ینه‌وه و، رِاى كه‌سیشیان به به‌هێزتر نازانین.چونكه هه‌ركه‌سه‌یان به‌ڵگه‌ى بۆقسه‌كانى خۆى هه‌یه.خواى گه‌وره‌ش له هه‌موومان زاناتره.
تیبینى: له پاڵ وشه‌كانى (ئێمه‌ش) و (منیش)دا، ناوى (ئه‌لبانی)مان له نێو كه‌وانه‌دا، نووسیوه‌و، ناوى خۆشمان له پاڵى دا، نووسیوه و ئه‌وه‌ته‌نها بۆ رِوونكردنه‌وه‌یه چونكه ناوه‌كان له ده‌قی بابه‌ته‌كه‌دا،نه‌هاتووه، بێگوومان بۆ وشه‌ى (دانه‌ر)یش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر