ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۶/۱۲/۲۷

قورئانه‌ ده‌ستخه‌ته‌كه‌ى (حامید ئامه‌دى)

قورئانه‌ ده‌ستخه‌ته‌كه‌ى، گه‌وره‌ خۆشنووسی كورد قورئانه‌ ده‌ستخه‌ته‌كه‌ى

 موسحه‌فى گه‌وره‌ خۆشنووسی كورد، (حامید ئامه‌دى) یه‌كێكه‌ له‌ ناسراوترین و
دیارترین قورئانه‌كان كه‌ له‌ جاهاندا، له‌سه‌رى چاپ ده‌كرێته‌وه‌ و، به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كه‌ له‌ مه‌سحه‌فه‌كه‌ى زاناى ئامه‌دیی و، خوا یاربێت له‌ زنجیره‌ باسی ناودارانى كورد، دا به‌ وردى ژیان نامه‌ و به‌رهه‌مه‌كانى ده‌خه‌مه‌ رِوو. 

هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى 

 كوردستان - سلێمانى - مامه‌ یاره‌


No automatic alt text available.

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر