ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۰/۱۲/۱۸

ئەنەڵ سێكس و ...


ئەنەڵ سێكس و ...سێكسی هاوڕەگەز
هێمن مەلا كەریم بەرزنجی
 
- 1 -
سەرەتا
- 2 -
ئەنەڵ سێكس
- 3 -
سێكسی هاوڕەگەز
- 4 -
نەخۆشییە سێكسییەكان
- 5 -
كۆتایی









- 1 -
سەرەتا
تا هەنووكە سێكس وەك پرۆسەیەكی زایەندی بۆ بەردەوامبوونی ژیان و،درێژەپێدانی مرۆڤایەتی دەبینین و،خزاندوومانەتە نێو چواردیواری تابۆوەو ،كورتمانكردۆتەوە بۆ پنتێكی دیاری كراو ،كە زاوزێ یە و،بەدەر لەوە بەحەرام و،لادان ناوی دەبەین و،نزیك بوونەوە لە كایە ڕۆشنبیرییە سێكسییەكان بەنادروست و،حەرام دەزانین ،ئەگەرچی بوارەكان زانستیش بن.
سێكس بە دوو ئەندامی مورادیفی یەكتر دەبینین ،كە ئەندامی زاوزێی نێر (زەكەر ) و مێ (زێ‌ ) یە،وەلێ‌ نابێت ئەوەشمان لەیادبچێت كەهەر زیادەڕەوییەك مەترسیدارەو،دەبێت دەرئەنجامەكانی بخرێتە ڕوو .چونكە بەزانینی كاریگەری خراپی دیاردەكان كەمدەبنەوە،ئەگەر بنەبڕیش نەكرێن ، وەلێ‌ نەگونجاوە لامان وابێت سێكس بوارێكە بۆ پیشاندانی توانای مرۆڤ لەبەردەم حاڵتەدەرونییەكاندا و،چەند سێكس بێنرخ و،قێزەون ببینین ئەوەندە ڕەوشتمان بەرزترە.
تاهەنووكە وادەزانین هەوڵدان بۆ بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری سێكسی ،هەوڵدانە بۆ بڵاوكردنەوەی بەد ڕەوشتی و،هاندانی لاوانە بۆ لادان و،كردەی دژە داب و،نەریت ،هەوڵدانە بۆ بونیاتنانی كۆمەڵگەیەكی شەهوانی ،كە ئەمەش پێچەوانەی ڕاستییە و،لە وڵاتێكی وەكو ئێران ،یان میسڕدا ،لە قۆناغی سەرەتاییەوە خوێندنی زانیاری سێكسی هەیە ،هەتاوەكو مناڵەكان ئایندەی ژیانی خۆیان بناسن و،لە هەڵەكانی نێو كۆمەڵگە دوور بكەونەوە و ،لەگەڵ ئەوەشدا لە چەپاندنی سێكسی بەتایبەت لایەنی دەروونی دووریان دەخەنەوە.




- 2 -
ئەنەڵ سێكس
مەبەست لەزاراوەی ئینگلیزی Anal Sex )) ئەنجامدانی كاری سێكسییە بە دووا (كۆم)  لەڕووی كردەییەوە ،وەلێ‌ مانای ئەم زاراوەیە لە زمانی كوردیدا (سێكسی كۆم)-ە،كە ئەگەر لەمانا كوردییەكەیەوە لێی بڕوانین بەهەڵەدا دەچین .چونكە نێربازیش سێكسی كۆمە،كەچی لەزمانی ئینگلیزیدا (Sex gay)بۆ دانراوە ،وەك لەسێكسی هاوڕەگەزدا باسی دەكەین و،لێرەدا مەبەستمان ئەنجامدانی كرداری جووتبوونە بۆ بەتاڵكردنەوەی هەستی سێكسی و،ئەنجامدانی كاری سێكسی لەڕێگەی كۆمەوە لەگەڵ مێینەدا. لێرەدا هەوڵمانداوە ،پێناسەیەك بۆ سێكسی كۆم بكەین و ئەوەندەی مەبەستمان بووە  بەخوێنەری بناسێنین ،و لەڕوی زاراوەناسی و زمانەوانی  یەوە لێكی بدەینەوە ،ئەوەندە مەبەستمان نەبووە لایەنی مێژووی و كردەیی و زۆری و كەمی و ........ كردارەكە باس بكەین،چونكە لەڕاستی دا ئەم بابەتە هەڵدەگرێت كەچەندین كتیبی لەبارەوە بنووسرێت،وەكو لە دونیای دەرەوەو خۆر ئاوادا دەیبینین،بۆ نموونە دەكرێت هەریەكێك لەم بەشانە بكرێتە كتیبێكی سەربەخۆ:(ڕەگ و ڕیشەی سێكسی كۆم،سێكسی كۆم لە ڕوانگەی ئاینە ئاسمانییەكانەوە،سێكسی كۆم لە نێوان خۆر هەڵات و خۆر ئاوادا،ئایا سێكسی كۆم لە نێو كۆمەڵگە خۆر هەڵاتییەكان دا بوونی هەیە؟؟،زیانەكانی سێكسی كۆم،باری دەروونی ئەو كەسانەی سێكسی كۆم ئەنجام دەدەن،زیانەكانی دووای وازهێنان،بۆچی گەنجان پەنا بۆ  سێكسی كۆم دەبەن؟؟،كاریگەری فلیمە سێكسییەكان لە سەر لاوان ...وەك هۆكارێكی كاراكەری سێكسی كۆم،ئایا مێینە چێژ لە سێكسی كۆم وەردەگرێت،........،ئەمە و سەدان بابەتی دیكە،جێگەی ئەوەن بكرێنە كتیبی سەربەخۆ و لەبارەیانەوە بنووسرێت).
بەهەر حاڵ،لەم جۆرەی سێكسدا، (كۆم ) لەجێگەی زێ‌ (قوز)بەكاردەهێنرێت بۆ ئەنجامدانی سێكس ،ئەگەرچی هەندێك لە شارەزایانی سێكس لایان وایە سێكس كردن تەنها لەڕێگەی زێوە دەبێت و،بەمەش تەنها ئەم كردەیە بەسێكس دەزانن و،سێكسی كۆم ڕەد دەكەنەو ،بەسێكسی نابینن ،وەلێ‌ هیچ دەرئەنجامێكی خراپی ئەوتۆش دیاری ناكەن هەتاوەكو ئەم كردارە ئەنجامنەدرێت و،ببێتە ڕێگر لە ئەنجامدانی ،ئەمەش بەهۆی ناكۆكی بیربۆچوونی زانایانەوەیە لەم بووارەدا،بەتایبەتی بیربۆچوونی ئاینی ئەنجامدەرانی توێژینەوەكان ،چونكە لای هەندێك ئاین كەمتر سنور و حەرامێتی هەیە و لای هەندێك ئاینی دیكە زیاتر،ئەمە جگە لەهەندێك ئایەتی قورئانی پیرۆز و،فەرموودەی پێغەمبەرمان محمد (د.خ) كە(وەك لە پێشەكی دا ئاماژەم پێدا) هیچ لەمبارەیەوەو،لە بواری دینییەوە ناڵێم .چونكە ئەوە كاری من نییە ئەوەندەی كاری فەقیهەكانی دینە .
بێگوومان خەڵكانێك هەن بۆ چوونیان پێچەوانەیە،بەتایبەت دەرهێنەرانی فلیمە سێكسییەكان و ،لاوانی ڕۆژئاوا ،كە سێكسی كۆم بەفەنتازیای سێكس ناودەبەن و،لایان وایە بەهیچ شێوەیەك نابێتەلادان و،بەشێك دەبێت لەخۆشی و،لەزەت وەرگرتن لە كرداری سێكس بەتێكڕای ،نەك سێكسی تەواو بێت و،بەتەنیا ئەنجامبدرێت ،وەلێ‌ كاتێك ئەم دیاردەیە لە كۆمەڵگەی كوردیدا باسدەكرێت بە شتێكی قێزەون و،خراپ ناوزەد دەكرێت ،ئەگەرچی لە ڕاستیدا بوونی هەیەو ،دەگەڕێتەوە بۆ هۆكارێكی سەرەكی كە دابەزینی ناوەندی ژن هێنانە ،كە سروشتی ترین و،باشترین ڕێگەی خۆتێركردنی مرۆڤەكانە ،كەبەمەش ڕۆژ بەڕۆژ ناوەندی سێكسی كۆم ڕوولە زیادبوون دەكات و،ڕێژەكەی بەرزدەبێتەوە .چونكە بەم كارە (سێكسی دوواوە) هەردوو ڕەگەز لە ڕووی سێكسی دەروونی خۆیان تێردەكەن و،جووتبوون ئەنجامدەدەن بێئەوەی هیچ گرفتێك بۆ كچە دروست ببێت ، دیارە مەبەستمان لەگرفت مانەوەی كچەیە بە كچێنی و،بەمەش هیچ گۆڕانێك لە زێ‌ و،پەردەی كچێنیدا ڕوونادات ، كەبەخاڵی سەرەكی ڕوو سوری دەژمێردرێت و،دەبێت لە شەوی بووكێنی دا پەردەی كچێنی بدڕێت و،ببێتە ژن و،دڵۆپە خوێنەكانی داوێن پاكی ببینرێن  و،ئیدی سێكسی كۆم (Anal Sex) ،یان سێكسی دەم (mouth Sex ) یان سێكسی مەمك (Breast Sex) و....،ئەنجامداوە یان نا ، پێوەی دیارنییە و، یان : ڕاستترە بڵێین بەتەواوی و،بەزۆری پێوەی دیارنییە ،بەجۆرێك كە زۆر بەئاسانی هەستی پێبكرێت .چونكە هێمایەكی زۆر زەق و ئاشكرانییە بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە،بەڵام لە سێكسی پێشەوە(زێ‌) دا بە ئاسانی هەستی پێدەكرێت.چونكە پەردەی كچێنی لادەچێت و دەبێت بە (ژن)، وەلێ‌ ئەمە بەمانای ئەوەنییە كە مرۆڤی ئەنجامدەری ئەو جۆرە سێكسانە تووشی ئالوودە بوون ،یان لادان نابن دووای هاووسەر گیری ،یان بەردەوامبوون لەسەر كارەكەیان ،كەئەمەش ڕێژەییە و،سەد لە سەد نییە.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ بۆ چوونی هەندێك لە پسپۆڕانی بوواری سێكس دەبینین پێ لەسەر ئەوە دادەگرن ،كە لە نێوان دوو هاوسەردا هیچ كردارێك لادانی سێكسی نییە لە جیهانی گەورەو ،فراوانی سێكس دا ،كەواتە ئەنەڵ سێكس بە گوێرەی ئەم قسەیە بەلادانی سێكسی ناژمێردرێت .
ئەگەرچی ڕەنگە پێناسەی لادانی سێكسی كەمێك لەنگی بخاتە بۆ چوونی بەلادان نەزانینی ئەنەڵ سێكسەوە .چونكە بە گوێرەی ئەم پێناسەیە لادانی سێكسی هەموو ئەو كردارانە دەگرێتەوە ،كە دەبنە جێگرەوەی كرداری جووتبوون و،بۆ چێژ وەرگرتنی كاتی ئەنجامدەدرێت و،سێكسی بنچینەی كە لە ڕێگەی جووتبوونی زێ‌ –وە ئەنجامدەدرێت، وەلا دەنرێت و،ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە كارانە بە جۆرێك ئالوودە دەبن پێی لەكاتی هاوسەرگرتندا ناتوانن چێژی تەواو لە سێكسی بنچینەی ببینن و،بەمەش ناچاردەبن پەیوەندی سێكسی كۆم بەشێوەی لابەلا و،دوورلە ژیانی هاوسەری درێژە پێبدەن ،دیارە ئەم قسەیە ڕێژەییە و،مەرج نییە لە هەموو ئالوودە بوویەكی  سێكسی كۆمدا بەو شێوەیە بێت .چونكە مرۆڤ بەوە ناسراوە كەلەگەڵ ئەوەی تووشی هەڵەو لادان دەبێت ،دەشتوانێت بەسەر هەموو هەڵەو ،لادانەكاندا زاڵ ببێت ،ئەگەر خۆی خوازیاری ببێت .ئەمە جگەلەوەی زۆرێك لەزانایان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئافرەت هیچ چێژێك لەم جۆرەی سێكس نابینێت و،تەنها بەكاریگەری میدیا و خوێندنەوەی بابەت لەم بارەیەوە ئەو كارە ئەنجام دەدەن و،لاسای فلیمە سێكسییەكان دەكەنەوە،كە بۆمەبەستی بازرگانی و پارەپەیاكردن ئەو جۆرەكارانە دەكەن و بەهۆی ئەو بڕە پارەیەی وەری دەگرن گوێ‌ بەهیچ شتێك نادەن و ،لە ڕاستیشدا هیچ سودێكی نییە،چونكە وەك دەزانرێت كۆم تەنها تایبەتە بە پیسایی كردن و،زۆرێك لە زانایانی دیكەی ئەم بووارە دەڵێن كە ڕەنگە ئەم كردارە ببێت هۆی شلبوونی گوشەری كۆم و بەمەش ئیتر ئەو مێینەیە ناتوانێت پیسایی ڕابگرێت و،دەشبێتە هۆكاری ئینتیهابات وئازار و ناڕەحەتیش بۆ هەردوو ڕەگەز بەگشتی و ئافرەت بەتایبەتی،كەواتە لە كۆتای قسەكاندا دەگەینە ئەو ڕاستییەی كە كارێكی ناپەسەند و ناجۆر و نادروستەو،پێویستە ئەنجام نەدرێت،بەڵام وەك ئاماژەمان پێدا بەهۆی بوونی فلیمە سێكسییە بیانییەكان و ڕۆژنامە و گۆڤارەكان و سایتەكانی ئەو بووارە ،ئەم كارە لە وڵاتانی خۆر هەڵاتیشدا بوونی هەیە و،بەهۆی لاسایكردنەوەی خۆرئاواییەكانەوە ئەنجام دەدرێت و ،هۆكارێكی زۆر گرنگی دیكە بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە كەمبوونەوەی هاوسەر گیری و زۆر بوونی كچ و كوڕی بەتەمەن و بیركردنەوە و هەڵسوكەوتی نەوەی نوێیە،وەلێ‌ هیوا دارین زانینی زیانەكانی ئەم كردارە ببێتە ڕێگر لە ئەنجامدانی و لاوانی كورد خۆیانی لێبەدوور بگرن.چونكە كارێكی قێزەونە و ،لە مرۆڤ بوون دوورمان دەخاتەوە و،لە ڕووی ئاینیشەوە گومان لە حەرامبوونی ئەو كارە نییە.ئەگەرچی لەو بوارەوە هیچ ناڵێین.


-    3 -
سێكسی هاو ڕەگەز
لێرەدا باسی دوو جۆر سێكس دەكەین ،كە ئەوانیش سێكسی مێیە لەگەڵ مێیەكی تردا ،وە سێكسی نێر لە گەڵ نێر (نێربازی – Sex Gay)و،بێهیچ گوومان و،دوو دڵییەك ئەم دوو جۆرەی سێكیكردن بەلادان ناودەبرێت .چونكە ئەم دوو جۆرە جێگرەوەی سێكسی بنچینەی دەبێت و،سێكسی نێر و،مێ‌ و ،جووتبوون ی تەواو لە ڕێگەی زێ‌ – وە فەرامۆش دەكرێت و،ئەنجامدەرانی ئەم كارە مەترسی ئەوەی لێدەكرێت نەتوانن چێژی تەواو لە سێكس كردن ببینن لە كاتی ژیانی هاوسەرێتیدا و،لەسەر هەمان لادان بەردەوامبن و،بۆ خۆتێركردن پەنادەبەنە بەر سێكسی لابەلاو،بەدزی هاوسەرەكانیانەوە  ئەم كارە ئەنجامدەدەن (ڕێژەییە).ئەمە جگە لەوەی مەترسی ساردی سێكسی ڕاستەقینەیان لێدەكرێت True Frigidity.چونكە بە بۆچوونی زانایان  ئافرەت دەتوانێت چێژی سێكسی تەواو و،زۆر لە سێكسی هاو ڕەگەز ببینێت و،دوورنییە بەهۆیەوە بگاتە ئۆرگازم ،بەڵام ڕەنگە نەتوانێت پەیوەندی تەواو لەگەڵ نێردا ببەستێ‌ (ڕێژەییە) و،بچێتە ژیانی هاوسەرێتییەوە بی هیچ گرفتێك و،هەوڵدان بۆ خۆتێركردن بە ڕێگەی پێش هاوسەر گرتنی ،ئەگەرچی نەگوونجاوە لەهەموو ساردییەكی سێكسی دا گوومانی سێكسی هاوڕەگەزی بەرلە شوو كردنی لێبكرێت .چونكە خەمۆكی و،نەزۆكی و،شەرم و،خەتەنكردن و زۆر هۆكاری دیكەش دەبنە مایەی ساردی سێكسی .
ئەم جۆرەی لادانی نێوان مێینەكان بەزۆری بەهۆی خشاندنەوە دەبێت ،جاخشاندنی زێ‌ – ی هەردوو مێینەكە بێت لەیەكتری ، بەسود وەرگرتن لە فیلمە سێكسییەكان ،كە هەنووكە لە كوردستاندا زۆر بڵاوە ، كە بەهۆی سەتەلایت و،سیدی و،ئینتەرنێت و،مۆبایلەوە بەردەستیان دەكەوێت و، شێوازی سێكسكردنەكەی لێوە فێردەبن ، دیارە لەمبارەدا تەنها بە لێخشاندنەوە ناوەستێت و،دەستگەمەی تەواوەتی قیتكەو ،كۆم و،مەمكەكان ڕوودەدات ،ئەمە جگە لەماچ و،دەمخستنە ناو دەم و،بۆ یەكتر مژین ،كە لەمكاتەدا تەواو دەوروژێن و،ڕەنگە بیر لە دەستدرێژی كردنە سەر كوڕی مناڵی تەمەن (6 – 10 ) ساڵ بكەنەوە ،یان داوا لە كوڕی هاوتەمەنی خۆیان بكەن تالەگەڵیان ڕاببوێرن و،كەف و،كوڵیان دابمركێننەوە ،دیار ئەمە ئەگەر توانییان و،كەوتە بەردەستیان  بە ئاسنترین شێوە ، وەلێ‌ ئەگەر نەیانتوانی ئەم كارە بكەن پەنادەبەنە بەر دەست و،پەنجەی خۆیان ،یان ئامێری ناوماڵ ، یان هەندێك میوەو شتی تر ،كە ڕەنگە دووچاری گرفتیان بكات وەك ڕووشان و برینداربوونی لچەكان كەزۆر ناسكن ،یان برینداربوونی  كۆم كەئەمیش ناسكە ،و ئەگەر بكەونە هەڵەی گەورەوەو لەو كاتەدا بەسەر خۆیاندا زاڵنەبن ئەوا دوورنییە پەردەی كچێنی خۆیان لەدەست بدەن ،یان توووشی خوێن بەربوون ببن،یان ئازار و ناڕەحەتی بۆ خۆیان دروست بكەن بۆیە پێویستە مێینە بەهیچ جۆرێك بیر لەم كارە ناجۆر و نادروستە نەكاتەوەو زیان بەخۆی نەگەیەنێت و هەوڵبدات لەو شتانەش دوور بكەوێتەوە كە لەم بارەیەوە كاریگەر دەبن لەسەری وەكو (فیلمە سێكسییەكان،ڕۆژنامە و گۆڤار و كتیبە نا زانستییەكان،سایتە سێكسییەكانی ئینتەرنێت،وێنەی ڕووت،فلیمەكانی نێو مۆبایلەكان ،هاوڕێیەتی نەكردنی ئەو كەسانەی ئەم كردارە ئەنجام دەدەن و خۆ دوورخستنەوە لێیان و .........).
بەڵام لە نێربازیدا جووتبوونی تەواو لە ڕێگەی كۆمی یەكترییەوە ڕوودەدات و،بەمەش جگە لە خۆیان كەس پریشكی بەرناكەوێت ،مەبەستمان ئەوەیە كەسی تر جگە لە ئەنجام دەران دەست درێژی سێكسی ناكرێتەسەر ، وەك دەزانرێ‌ خۆشیان زیانی ئەوە دەكەن كە بەم كارەقێزەونە  فێردەبن و،بەردەوام دەبن لەسەری تەنانەت دووای ژنهێنانیشیان (ڕێژە ییە)،ئەمە جگەلەوەی هەمیشە كۆمەڵگە ڕقی لێیان دەبێت و بەچاوێكی سوكەوە تەماشایان دەكات و بەلادەر و خراپەكار ناودەهێنرێن،كەلە ڕاستی وایە و لادەرن،بەڵام پێویستە لەلایەنی دەرونییەوە هاوكاری بكرێت و هەوڵبدرێت واز لەو كارە بهێنن بۆئەوەی زیان بەخۆیان و بەكۆمەڵگەش نەگەیەنن و لە كۆمەڵگە دانەبڕێن. وەلێ‌ ئەم بەشەی سێكسی هاوڕەگەز لە كوردستاندا كەمترە، وەك لە سێكسی مێ‌ لەگەڵ مێ‌ دا ،یان نێرلەگەڵ مێ‌ لە ڕێگەی كۆمەوە .
لەبەر ئەوەی زۆر جار ڕێدەكەوێت مێیەك لەگەڵ چەند مێیەكی هاوڕێی سێكس دەكات و،نێرینەش بەهەمان شێوە ،یان نێرێك لەگەڵ چەند مێیەك جووت دەبێت و،لە ڕێگەی كۆمەوە سێكس دەكەن ،بۆیە لەمبارانەدا مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سێكسی زیاد دەكات ،لەبەرئەوەی كارای گواستنەوە زۆر دەبێت ،كە ئایندەی كۆمەڵگەی كوردی دەخاتە مەترسییەوە ،هەرلەبەر ئەم هۆكارە خاڵی چوارەمی نووسینەكەمان تەرخان دەكەین بۆ نەخۆشییە سێكسییەكان بۆ ئەوەی وشیاری بدەینە ئەو كەسانەی ئەم جۆرەكارانە دەكەن و،بەو هیوایەی ببێتە هۆی دووركەوتنەوە لە كردارە سێكسییە لابەلاكان ،یان لانی كەم ببێتە هۆی كەمكردنەوە و،خۆپارێزی لێیان و ڕێگری تەواوەتی،بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی كوردی بەرەو هەڵدێر و داڕووخان نەبرێت و،گرفتیش بۆ خێزانەكان دروست نەبێت و،هاوسەگیری كە پیرۆزترن پرۆسەی ژیانە فەرامۆش نەكرێت و،خێزان بەرەو هەڵوەشانەوە نەچێت.

- 4 -
نەخۆشییە سێكسییەكان
هەرچەندە  ژمارەیەكی زۆر نەخۆشیمان هەیە كە بەهۆی كرداری سێسەوە دەگوێزرێتەوە ، دیارە مەبەستمان سێكسی لابەلایە ، نەك سێكسی مارەكراو ،سروشتی . چونكە لەمبارەدا ئافرەتێك ،یان چەند ئافرەتێك ،بەگوێرەی دینی پیرۆزی ئیسلام ،كە دینی زۆربەی خەڵكی كوردستانە دەبێتە موڵكی پیاوێك و،جگە لەوپیاوە هیچ پیاوێكی دیكە لەگەڵیان جوتنابێت و،سێكسناكات ، مەگەر ئەو پیاوەبمرێت ئافرەتەكان شوو بكەنەوە ،كە ئەمەش نوێكردنەوەی هاوسەرگیرییە بۆ خۆپارێزی لە لادان و، سێكسی لابەلا ، وەلێ‌ لەسێكسی لابەلادا موڵكداری لە لایەن پیاوەوە نابێت  و، لە پێناو بڕێك پارەدا ، یان ئەنجامدانی كارێكدا ،یان دامركاندنەوەی كەفو كوڵی سێكسی و تامەزرۆی بێت ،یان هەر هۆكارێكی دی ،سێكس دەكەن و،چەندین پیاو دەگۆڕن ،كەئەمەش گرفتی سەرەكی و،هۆكاری بنەڕەتییە كە چانسی بڵاوبوونەوەو ، گواستنەوەی نەخۆشییەكانی وەك : ( ئێیدز – فەرەنگی – سوزەنەك – كیلامیدیا – بەكتریای دۆنۆڤان Donovan – مشەخۆری ترای كۆمۆناس Triehomoniasis- .............. )زیاد دەكات ،ئەمەجگە لە هەوكردنی كۆئەندامی زازێ‌ ی ئافرەت كە بەهۆی كورتی یور ترایەوە زۆر زوو ڕوودەدات ، و ڕەنگە لە جۆرێك بێت كە ئینتهاب و، هەوكردنەكە بگوێزێتەوە بۆ پیاو .
وەلێ‌ لەبەر نەبوونی یان كەمی ئەو نەحۆشییانە تەنها باسلە باوترین و،بەربڵاوترینیان دەكەین ،ئەگەرچی ئێیدز باوترین و،ترسناكترینیانە ، بەڵام بەهۆی كەم بڵاوییەوە لە كوردستان و،عێراق تەنها ئاماژەم بەناوەكەی داوە ، وەلێ‌ باس لە فەڕەنگی دەكەین ،كە دووای ئێیدز بەد ترین نەخۆشی سێكسییە كە بەكتریای تریپانیما تووشمان دەكات و ،ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت ژیان دەخاتە مەترسییەوە و، ڕەنگە مرۆڤ بەمەرگ بناسێنێت.
نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە پاش ماوەیەكی كەم دەردەكەوێت ،كە لە سەرەتادا دەنكۆڵەی ڕەقی سورباو (هەندێك جار ) لەسەر چوك  پەیدا دەبێت و،لەماوەیەكی زوودا دەبێتە برین و،قوڵدەبێتەوە ، كە پاش دوو تا سێ مانگ نامێنێت و ، هیچ ئازارێكیشی نییە ، بەڵام شێوەی جیگە زیپكەیەك جێدەهێڵێت ، ئەمە جگە لەوەی كولبوونێك لە سەر ئەندامی نێرینە لە چوكدا و،لچەكان و،قیتكە لە قوزی مێینەدا ڕوودەدات ، تووشبوانی ئەم نەخۆشییەو سوزەنەكیش بە پەنسلین و،سۆڵفامید چارەسەر دەكرێت و،تا زووتر عیلاج بكرێت باشترە و ،ئەمەلی چاكبوونەوەی زووتریان دەبێت بۆیە پێویستە تووشبوان خۆیان فەرامۆش نەكەن.
ئەگەرچی نەخۆشی سفلیس (فەڕەنگی ) لە دووای (ئێیدز) بەترسناكترین نەخۆشی دەژمێردرێت ، وەلێ‌ سوزەنەك (سەیەلان ) لە ڕووی بڵاووبوونەوە زیاتر مەترسیدارە .چونكە ( 15 – 20 % ) ی ئافرەتانی تووشبوو نیشانەكانی لەسەر دیاردەكەوێت  ،كە بریتییەلە : ( سوربوونەوەی دەرچەی زێ‌ – لەگەڵ هاتنە دەرەوەی شلەیەكی سەوز باو لە زێ‌ وە – هەروەها تووشبوو ئازارێكی كەمی دەبێت ، ئەمە جگە لەوەی تووشی سووتانەوەو ،زۆر تەنگە تاو بوون دەبێت ) بە پێچەوانەی پیاوەوە كە لەماوەی ( 10 ) ڕۆژدا نیشانەكانی لەسەر دەردەكەوێت كە بریتییە لە : ( هاتنە دەرەوەی شلەیەكی وەك كێم لە میزەڕۆیەوە -  تووشبوو زۆر تەنگە تاو دەبێت و،ئازاریشی دەبێت )ئەمە ئەگەر تووشبوو عیلاج بەكارنەهێنێت بۆ ماوەیەكی زۆر ئەوا لێی پیس دەكات و، تووشی : ( لەرزوتا – دڵتێكەڵاتن – ڕشانەوە – قەبزی و،زیادبوونی لێدانی دڵ ) ی دەكات .
وەلێ‌ بەزۆری ئەوە گرفت دروست دەكات ،كە زۆر جار ڕێدەكەوێت تووشبوو هیچ نیشانەیەكی لەسەر دەرناكەوێت ،ئەمەش چانسی گواستنەوەی زیاد دەكات و،خەڵكانێكی زۆر توش دەبن.

- 5 -
كۆتایی
ڕەنگە هەموومان ئەو قسەیەمان بیستبێ‌ ،كە سێكس ئارامبەخشەو ،زۆر كەس لەپەستی و،خەوزڕان و،گرژی دەروونی  ڕزگاردەكات ، وەلێ‌ نابێت ئەو قسەیەی (جیدفری میلەری ) مامۆستای بواری سایكۆلۆژی زانكۆی لەندەنمان لە بیربچێت ،كەلای وایە : ( هەركردارێكی مرۆڤ كە زیادە ڕەوی تێدابكرێت ، لە شێعرەوە تا سەیارە خێراكان ،ڕەگ و ڕیشەی لە پێشبڕكێی سێكسی دایە .) . چونكە سێكسیش وەك هەر شتێكی دیكە سنوری دیاری كراوی خۆی هەیە ،  نەك تەنهالای مرۆڤ بەڵكو لەناو دنیای ئاژەڵانیشدا سنوردارە ،ئەوەتا جووتبوون بەلای ( شەمپانز) ییەكی (مێ‌ ) ینەوە تەنیا لەو كاتەدا دەبێت كە پاشەڵێكی پەمەی ڕەنگی هەبێت و ، بەدەر لەوكاتە هەرگیز بیر لە ڕاكێشانی سەرنجی (شەمپانزییەكی نێرینە ) ناكاتەوە .چونكە ئەگەر وابكات ئەو نێرینەیە ئەتۆقێت ،ئەگەرچی جیاوازیش لە نێوان سێكسی مرۆ و ،ئاژەڵدا هەیە ، لەبەرئەوەی مرۆڤ تاكە زیندەوەرە كە سێكس بەهەردوو مەبەستی زاوزێ‌ و چێژ وەرگرتن ئەنجامدەدات ،بە پێچەوانەی ئاژەڵەوە كە تا ڕادەیەكی زۆر تەنیا بۆ مەبەستی زاوزێ‌ سێكس دەكەن .وەلێ‌ لەكۆتای دا هیواخوازین كە جگەلە هاوسەرگیری بە ڕێگەی یاسایی و شەرعی هیچ جۆرە سێكسێك لە نێوان گەنجان دا درووست نەبێت و،كێشەو گرفتی لەو جۆرە لەنێو كۆمەڵگەی كوردی دا زیاد نەكات و بەرەو نەمان و كەمبوونەوە بچێت و،لاوان تەنها بیرلە هاوسەرگیری شەرعی بكەنەوەو،تەنها كردارە سێكسییە سروشتییە شەرعی و یاساییەكان ئەنجام بدەن،بۆ ئەوەی خۆیان و كۆمەڵگەش لە داكەوتن و لادان و خراپە و خراپەكاری و نەخۆشی و دەردوو بەڵا و نەهامەتی بپارێزن و،كۆمەڵگەیەكی تەندروستمان هەبێت و،مرڤایەتی بەشێوە سروشتییەكەی لەبەردەوامی دا بێت و خێزانەكان لێك هەڵنەوەشێنەوە ،وەكو لەهەندێك لە وڵاتانی ئەوروپا و خۆر ئاوادا دەبینرێت و،ئێستاش ئەو وڵاتانە لە حاڵەتی پەشیمانی دان و بەردەوام هەوڵدەدەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتە سێكسییە ناجۆر و نادروستانەی كەدروست بووە،بەتایبەت هەرسێ جۆری لادانەكە(كۆم-نێرو نێر-مێ و مێ)چونكە هەندێك نەتەوە بەرەو لەناو چوون دەبات،جا ئەو لەناو چوونەش  بەهۆی نەبوونی هاوسەرگیرییەوە بێت،یان بەهۆی زۆری ئەو نەخۆشییانەی كە بەهۆی ئەم لادانانەوە دروست دەبێت،هیچ جیاوازییەكی نییە.

ئەم بابەتە بڵاو كراوەتەوە لە :
1-    ڕۆژنامەی جەماوەر ،2003،خولی یەكەم.
2-    ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێت .


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر