Menu Test

Welcome

بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی د.هێمن شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی
مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی | پسپۆڕیی وردیی زیرەکی دەستکرد | نووسەر و لێکۆڵەر

Matquee

بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی د.هێمن شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی ✦ توێژینەوەی زانستی ✦ بابەتی فێرکاریی زیرەکی دەستکرد ✦ فێرکاری بوارە تەکنەلۆژییەکانی تر ✦ شێعر و ئەدەب ✦ مێژووی بەرزنجه و کوردستان

۱۳۹۰/۱۲/۱۵

هاك لە ڕێگەی بەرنامەوە ...كردنەوەی وشەی نهێنی مۆبایل




هاك لە ڕێگەی بەرنامەوە


یەكێك لەو رێگایانەی دەتوانین بەهۆیەوە كرداری هاك ئەنجامبدەین، هاك كردنە لە ڕێگە ی بەرنامە ئامادەكانی بواری هاكینەوە، كە ڕێگەیەكی تارادەیەك سادە و، ساكاری بوارەكەیە، بۆیە لێرەدا بەكورتی باسی چەند نمونەیەك دەكەین:

كردنەوەی وشەی نهێنی مۆبایل
Unlock Cell Phone
ئەگەر مۆبایلەكەت لۆك كرابێت، ئەوا بەڕێگەیەكی سادە دەتوانیت بیكەیتەوە، كە ئەم كارە بەهۆی بەرنامەیەكی بێ بەرامبەرەوە Free Software  ئەنجام دەدەین بۆ ئامێرەكانی نۆكیا، سیمنس، ڤیتڵ Vitel ، ماكسڵ Maxel، پاناسۆنیك، ئێڵ جی، AEG، سامسۆنگ و مۆتۆرۆلا، ناوی ئەم بەرنامەیە (World Unlock Code Calculator v4.4.)ــــــــــە.
تەنها IMEI ، دداغڵ بكە و، كلیك لەسەر دووگمەی Calculate  بكە، دەبینیت ئەو كۆدانەت پیشان دەدات، كە دەتوانی بەهۆیەوە مۆبایلەكەت بكەیتەوە.




IMEI چییە ؟
بریتییە لە (International Mobile Equipment Identity) كە لەكۆدێكی 15 یان 17 دانەیی (ڕەقەمی) پێك هاتووەو، دووبارە نابێتەوە Unique  لە جیهاندا و، بەكاردێت بۆ ناسینەوەی وێستگەی مۆبایلەكان ، بۆ تۆڕەكانی GSM  و UMTS .
چۆن IMEI  ئامێرەكەمان بدۆزینەوە ؟
لەزۆربەی مۆبایلەكان دا، بەهۆی لێدانی ئەم كۆدەی خوارەوە ، دەتوانین IMEI  مۆبایلەكەمان بدۆزینەوە:
*# 06 #.
وەزۆر جار لەسەر پلێتێك، ئەم IMEI یە نووسراوە، لەسەر پلێتێك و لەژێرپاترییەكەدا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر