ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۰/۱۲/۱۹

كردنەوەی وشەی نهێنی.......

كردنەوەی وشەی نهێنی Password  كتیبی ئەلكترۆنی و
فایلی PDF  بە ئاسانترین شێوە

هێمن مەلا كەریم بەرزنجی


دەتوانرێت فایلی پی دی ئێف بپارێزرێت بەهۆی وشەی نهێنی (پاسۆرد) یە وە، بە چەندین ڕێگەی جیاواز، هەندێك لەو پاسۆردانە، دەتوانرێت پیشان بدرێت و، بخوێنرێتەوە بە ئاسانترین شێوە، بۆیە بەكورتی باسی ئەوكارە دەكەین، كە بەشێوەی ئۆن لاین و بەهۆی ئینتەرنێتەوە ئەنجام دەدرێت:
1- ماڵپەڕی كردنەوەی پی دی ئێف بكەرەوە، كە ئەمەی خوارەوە ناونیشانەكەیەتی:
www.unlock-pdf.com
2-  كلیك لەسەر دووگمەی گەڕان Browse  بكە و، پاشان ئەو فایلە دیاری بكە، كەدەتەوێ‌ بیكەیتەوە.

3- كلیك لەناو چوار گۆشە بچوكەكەی بەردەم ئەم دێڕە نووسینەی خوارەوە بكە.
I agree to the Terms of Service below

4- كلیك لەسەر دووگمەی Unlock File بكە و، دووای كردنەوەی فایلەكە، بگەرەكە (Browser  ) بە شێوەیەكی خۆیی (ئۆتۆ ماتیكی) فایلێكی كراوە داونلۆود دەكات.

ئەم ماڵپەڕە زۆر زۆر بەكاردێت بۆ ئەو مەبەستە ......

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر