ئه‌گه‌ر چاوێك به دانراووى زمانه‌كانى ((عاره‌بی و فارسی و توركى و ئینگلیزى و .....)) بخشێنین، ئه‌وا چه‌ندان زاناى كوردمان ده‌كه‌وێته به‌رچاو، كاتێك سه‌ردانى دهستخهتخانهكانى جیهان به گشتى و وڵاتانى عاره‌بی به‌تایبه‌تى ده‌كه‌ین ئه‌وا ده‌ستخه‌تى سه‌دان زاناى كوردى گومناومان ده‌كه‌وێته به‌رچاوو كه دهستخهتهكانیان په‌ریوه‌ته ئه‌و وڵاتانه و هه‌ندێك جاریش خودى زاناكه رِووى كردۆته ئه‌و وڵاتانه، به‌شی زۆرى ئه‌م زانایانه به زمانى عاره‌بی و فارسی نووسیوویانه و تاكه تاكهشیان به توركى نووسیوویه‌تى، به‌ڵام كه‌م نین ئه‌وانه‌شی كه به كوردى نووسیوویانه.
ژیناوهرى ئه‌م زانایانه له رێگه‌ى ده‌ستخه‌ته‌كانیانه‌وه كارێكى گرنگه، كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ژیاننامه‌ى ئه‌م كه‌ڵه زانایانه‌ى كورد بنووسین ئه‌وا كتیبێكى گه‌وره‌ى زیاتر له 60 به‌رگ ده‌رده‌چێت. ئه‌مه‌ش به ماناى ده‌وڵه‌مه‌ندى مێژووى زانایان و به‌رهه‌میان دێت.
ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات، ده‌ستم به‌م ژیناوهرییه كردووه و تا ته‌مه‌ن به‌رده‌وام بێت، له‌م زنجیره كتیبه و له راڤه‌ى قورئان به‌رده‌وام ده‌بم. به‌و ئاواته‌ى هه‌ردووكیان ته‌واو بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپهرِ - نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر، مامۆستاى زانكۆ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر