ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۷/۴/۱۲

تایپۆ گرافی


تایپۆ گرافی
بەشێك لە هونەری گرافیك و...كۆلێژێكی سەربەخۆی زانستگە
هێمن مەلا كەریم بەرزنجی 
سەرەتا:
تایپۆگرافیTypography وەك بەشێكی گرنگی گرافیك Graphiccخۆی دەنوێنێ‌ وتوانیویەتی بەهۆی گرنگی و بەرفراوانییە كەیەوە سەربەخۆیی بۆ خۆی دەستەبەربكات ولە چوارچێوەی پاشكۆیەتی گرافیك دا نەمێنێتەوە. چونكە لەزۆربەی بوارەكانی ژیان دا سودی لێوەردەگیرێت و بەكاردێت و ئەوكەسەی بەم كارە هەڵدەستێت ،یان بڵێین تایپۆگۆافەر Typographerپێویستە لەكارەكەی دا خۆی قاڵبكاتەوەو بەشێوەیەكی زانستی تایپۆگرافی بخوێنێت،بۆ ئەوەی بەهۆیەوە جوانترین و سەرنج ڕاكێشترین كاری تایپۆگرافی بكات،كە بەمەش سەرنجی بینەر بەلای بەرهەمەكانی دا ڕادەكێشێ و بەهۆیەوە دەبێتە تایپۆگرافەرێكی سەركەوتوو.

ئەگەرچی هونەری تایپۆگرافی Typography Art بەشێكە لەهونەری گرافیكGraphic Artt ،وەلێ بەهۆی گرنگییەكەیەوە بەشێوەی كۆلێژێكی سەربەخۆ لە زانستگەUniversityكان *دا دەخوێَندرێت وگرنگی تایبەتی پێدەدرێت ،هاوكات لە هەندێ‌ وڵاتیش دا وەك بەشێك لەهونەری گرافیكGraphic Art مامەڵەی لەگەڵ دا دەكرێ و،لە زانستگەكانیشدا تەنها بەشی گرافیك دەخوێندرێت،واتە هەموو بەشەكانی گرافیك لەیەك كۆلێژدا،كە ئەویش كۆلێژی گرافیكە،وەكو لە زانستگەكانی تارانی پایتەختی وڵاتی ئێران دا دەیبینین،بەڵام لەڕاستی دا پێویستە تایپۆگرافی بە شێوەی كۆلێژێكی سەربەخۆبێت،بۆ ئەوەی خوێندكار بتوانێت بەتەواوی خۆی پێبگەیەنێ‌ ومێشكی دابەشنەكات بەسەر بەشە زۆرەكانی گرافیك داو بەمەش لە بواری تایپۆگرافی Typographyدا دەبێتە كەسێكی پسپۆڕ و تایبەتمەند و زۆر سەركەوتوو.
 لەبەرئەوەی بەشەكانی گرافیك زۆرن و ناكرێت مرۆڤ لە یەككاتدا سەرقاڵی خوێندنی هەموویان بێت ،بۆیە لە وڵاتە پێشكەوتووەكان دا هەربەشێكی گرافیك كراوەتە كۆلێژێكی سەربەخۆ و لە زانستگەكان دا دەخوێندرێت، بەڵام بەپێچەوانەوە ،خوێندكار ناتوانێت سەركەوتوو بێت و لەهەربەشێكی گرافیك تۆزێك فێردەبێت و ناتوانێت لەهیچ بەشێكیاندا خۆی قاڵبكاتەوە ،واتە ئەگەر هەموو بەشەكانی گرافیك یەك كۆلێژبن تارادەیەك ئەم گرفتە ڕوودەدات.
 دیارە بۆئەمڕۆی كۆمەڵگەی كوردی و بەگوێرەی ئاستی زانستی زانستگەكانمان ،ناتوانین بیرلەكردنەوەی هەر بەشێكی هونەری گرافیك بكەینەوە بەشێوەی كۆلێژێكی سەربەخۆ ،بەڵام خۆدەتوانین چاو لەوڵاتانی دراوسێ بكەین و لەمرۆوە دەست بەهەوڵ و خۆمادەكردن بكەین بۆ كردنەوەی كۆلێژی گرافیك لە زانستگەكانمان دا،ئەویش بەناردنە دەرەوەی كەسانێك كە هونەرمەندنبن یان حەزبەبواری تەكنەلۆژیا بكەن و دۆستی هونەری گرافیك بن بۆئەوەی لەماوەی دەساڵی داهاتوودا پسپۆڕی ئەم بووارەمان هەبێت ،یان حكومەت بیرلەهێنانی پسپۆڕی بیانی بكاتەوە بۆ دامەزراندنی كۆلێژەكەو دوواتریش كە پسپۆڕی كورد پێگەیشت پێویستمان بەكەس نابێت.
 هەربۆیە هیوادارم خەمخۆرانی بوواری هونەری و حكومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵاو دەزگاكانی بڵاوكردنەوەی سەركاغەز و ئەلكترۆنیش بیرلە لەم بەشەگرنگ و پڕبایەخەی هونەری گرافیك بكەنەوە ، كە بێگومان لەگەڵ زیاتر بەرەو پێشچوونی تەكنەلۆژیای زانیارییەكان و بوواری دیجیتاڵی دا زیاتر جێگەی بایەخ دەبێت و بۆبواری ڕۆژنامەوانی و بڵاوكردنەوە گرنگتردەبێت و پێویستی و گرنگییەكەی زیاتر دەردەكەوێت و،نەبوونی پسپۆڕی ئەم بووارە ئەو گرفتە دروست دەكات كە ئەمڕۆ لە نەخشەسازی ڕۆژنامەو گۆڤار و كتێب و پۆستەر و ڕیكلامەكاندا دەیبینین و دەكەوێتەبەرچاومان و ئەم گرفتە زۆر بەربڵاوەو پسپۆڕانی بواری تەكنەلۆژیا بەئاسانی هەستی پێدەكەن.

گرافیك - Graphic :
وشەی گرافیكGraphicc بەچەند مانایەكی جیاواز بەكاردەهێنرێت،وەكو نووسراو،یان تایبەتی بەنەخشەو وێنەی ئەندازەیی،یان ڕوون وەك وێنەو ،هەندێك جار بەمانای وێنەش بەكاردێت،بەڵام ئەم مانایانە پێناسەی گرافیك نین ،بەڵكومانای وشەیی گرافیكن و،ئەگەر بەپێناسەك گرافیك ئاشنانەكەین،ئەوا ناتوانین بەهۆی ئەم مانا وشەییانەوە مانای تەواوی گرافیك بخەینەبەردەست.
زۆربەی پسپۆڕ و شارەزایانی بوواری گرافیك پێیان وایە كەگرافیكGraphicc پەیوەند كراوە بە وێنەكێشان و نەخشەسازییەوە،بەتایبەت لە نەخشەسازی و دروستكردنی بەرگ و ناوەڕۆكی پەرتووك و گۆڤار و ڕۆژنامەكان دا،یان هەربوارێكی دیكەو،بەمەش دەلێن : نەخشە سازیی گرافیكGraphic Design ،بەو كەسەش كە هەڵدەستێت بەئەنجامدانی كارەكە دەڵێن : نەخشە ساز،یان نەخشەسازی وێنەیی نووسراوGraphic Designer .
هەندێكی دیكە گرافیك بەوەپێناسەدەكەن ،كە ناوە بۆ نەخشەو شێوەی ئەندازەیی Diagramm یان وێنەیەكPhoto، بەتایبەتی یەكێك (نەخشەو شێوەی ئەندازەیی،وێنە) كەلەسەر شاشەی كۆمپیوتەر Computer Screenدەردەكەوێت ،یان لە ڕۆژنامە Newspaperیان لە پەرتووكBook و گۆڤارەكانMagazine دا و زۆرجار بەم هونەرە یان بەرهەمە هونەرییە دەوترێت : هونەرەنیگارییەكانGraphic Art .
گرافیكسGraphicsیش كەبەهونەری نەخشەكاری ناسراوە ،بەشێكی پەیوەندی گرافیكەGraphicc و بەمانای هونەری وێنەی كارەئەندازەییەكان دێت و پسپۆڕانی بووارەكەش بەوە پێناسەی دەكەن كە بریتییەلە : (نەخشە سازییەكان ،وێنەكێشانەكان،وێنەكان،كەبەتایبەتی بەكاردێت لە دروستكردنی بەرگ و ناوەڕۆكی كتێب وگۆڤار و ڕۆژنامەكان دا وبەكارەكەش دەوترێت گرافیكسی كۆمپیوتەرComputer Graphics ،كە تێیدا دەق (نووسین) و گرافیكس بەجیا ئامادە دەكرێت و پاشان دەكرێن بەیەك.
تایپۆگرافی - Typography :
تایپۆگرافیTypographyy هونەرێكە،یان پیشەیەكە و،تەكنیكێكی نەخشەسازی پیتچنینە،گۆڕینی كارەكتەرەكان (پیت و هێماكان) و ڕێكخستنی پیتەكانە.
كارەكتەرەكانCharacterss(پیت و هێماكان) درووستدەكرێن و دەگۆڕێن بەهۆی بەكارهێنانی تەكنیكی وێنەو نەخش و نیگار و ڕوونكەرەوەی جیاواز.
 ڕێكخستنی پیتچنینەكەش ،هەڵبژاردنی جۆر و شێوەی ڕووكاری پیتچنین و حەجمی خاڵەكان و درێژی هێڵەكان و بۆشایی هێڵەكان و بۆشایی پیتەكان دەگرێتەوە.بەمانایەكیتر ڕێكخستنی پیتچنینەكە ڕێكخستنی ئەندازەیی و ئاستی بینینی پیت و هێماكانە و هەڵبژاردنی جۆر و شێوەی فۆنت و ڕەنگ و حەجم و جوانكارییەكانی لەگرنگترین پایەكانی تایپۆگرافی سەركەوتوون،كە دەبێت تایپۆگرافەر ڕەچاویان بكات.
 ڕەنگە ئەم پێناسەیەی سەرەوە زۆر ڕوون نەبێت،لەبەرئەوەی تایبەتە بە پسپۆڕان یان خوێندكارانی ئەم بووارە،بەڵام پێناسەیەكی (دكتۆر تەیسیر كەیلانی) – مان لەبەردەست دایە ،كە بەهۆیەوە زیاتر لەمانای تایپۆگرافی دەگەین .ئەم پسپۆڕەی بواری تەكنەلۆژیا پێی وایە تایپۆگرافی : (بریتییە لە هونەری نەخشەسازی كردنی هێڵەكان و ڕووی پیتەكان و ڕێكخستنی پیتچنینەكەو جێبەجێكردنی.)

ئەو پێناسەیەی (د.كەیلانی) تارادەیەكی زۆر بۆمان ڕوون دەكاتەوە كە تایپۆگرافی Typographyyچییە،وەلێ‌ پسپۆڕانی زانستگەی ئۆكسفۆڕد زیاتر تایپۆگرافیمان پێدەناسێنن و بەوە لێكی دەدەنەوە ،كە تایپۆگرافی هونەرێكە ،یان كارێكە بۆ ئامادەكردنی پەرتووكێك یان گۆڤار و ڕۆژنامەو ڕیكلامەكان، بەتایبەتی نەخشەسازی و چۆنێتی دەركەوتنی نووسینە لەكاتی چاپكردن دا.
 هەتاوەكو سەدەی دیجیتاڵی (ژمارەیی)،یان بڵێین: سەدەی تەكنەلۆژی،جێبەجێكردنی تایپۆگرافی لەلایەن زۆر كەسەوە ئەنجامدەدرا،كە بەشێوەیەكی گشتی ئەم ناوانەی خوارەوەیان هەبوو:

- ڕێكخەری پیتچنین.
- ئامادەكەری پیت (چاپەمەنی).
- تایپۆگرافەر.
- هونەرەكانی گرافیك.
- بەڕێوەبەر و سەرپەرشتی كاری هونەری.
- نووسەر .

 بەڵام لەگەڵ هاتنی سەرەتای سەدەی تەكنەلۆژی دا ،ئەو ناوانە گۆڕان و ئێستا تەنها یەك ناو بۆ ئەوكەسە بەكاردێت كە كاری تایپۆگرافی ئەنجام دەدات،ئەویش: تایپۆگرافەرەTypographer .

پسپۆڕانی زانستگەی ئۆكسفۆرد بەوە تایپۆگرافەرTypographerr پێناسەدەكەن،كە ناوە بۆ كەسێكی كارامەو شارەزاو لێهاتوو لە بوواری تایپۆگرافیTypography دا.
 ئیدی لێرەوە تایپۆگرافی بوو بە ئیشێكی تایبەتی و بەشێك لە هوونەر و بەدیجیتاڵكردنی تایپۆگرافیش بەكاردێت لە دروستكردنی نوێترین ڕووانین و بینینی نەخشەسازەكان و هاتنە بەرچاوی بەكارهێنەرەكان.

لەڕووی پێكهاتنەوە وشەی تایپۆگرافی پێكهاتووە لە وشەكانی،تایپ Typeeكە بەمانای پیت دێت و مەبەست لەو پیت و هێمایانەیە كە شێوەی دەقێكی چاپكراو پێكدەهێنن و هاوكات بەمانای چاپكردن و پیتچنینیش دێت،لەگەڵ وشەی گرافیا Graphiaكەبەمانای نووسین دێت و بەمەش مانای وشەی تایپۆگرافی دەبێت بە نووسینی پیت و هێماكان بەشێوەیەكی هونەری.
ئامانجەكانی تایپۆگرافی:
 لەبەكارهێنانی هاوچەرخ و نوێ‌ دا،جێبەجێكردن و خوێندنی تایپۆگرافی زۆر فراوان بووەو ڕووی نەخشەسازی هەموو پیت و هێماكانی داپۆشیوەو جێبەجێكردنەكانی (بەكارهێنانەكانی) بەشێوەیەكی گشتی ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

- پیت و چاپ ڕێكخستن و نەخشەسازی ڕووی پیتچنین.
- نووسینی دەست و خۆشنووسی .
- نووسین و وێنەو نەخشەی سەردیواری شوێنی گشتی.
- شتی لەسەر هەڵكەنراو و نووسینی پیتەكانی تایبەت بە كۆشك و تەلارەكان(تەلارسازی).
- نەخشەسازی پۆستەر و هەندێك پیت و نووسینی گەورەی تر،وەكو تەختە(لەوحە)ی ئاگاداری.
- پەیوەندییە بازرگانییەكان و پڕوپاگەندە بۆ فرۆشتن.
- بڵاوكردنەوە.
- تایپۆگرافی لۆگۆ.
- جل و بەرگ.
- نیشانەی سەر نەخشەكان.
- وەكو پێكهاتەیەك لە شیعری نوێ‌.
- .....هتد.
 لەكاتی بە دیجیتاڵكردنی یەوە ، تایپۆگرافی زۆرپەرەی سەندووەو لەزۆر بوواردا بەكاردەهێنرێت و تەنها ڕووی كاغەز و دیوار و ڕیكلامەكانی نەگرتۆتەوە ،بەڵكو لەسەر لاپەڕەكانی ئینتەرنێت و ئێڵسیدی LCDو شاشەی مۆبایل و یارییە ڤیدیۆییەكانیشدا دەردەكەوێت.


پەراوێز و سەرچاوەكان:
پەراوێز:
 *بەگوێرەی تێگەیشتنی من لە زمانی كوردی وشەی زانستگە شیاوتر و راِستترە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر وشەی University زمانی ئینگلیزی دا
سەرچاوەكان:
ماڵپەڕەكانی 
-مایكرۆسۆفتwww.microsoft.com
-Internet and Computer Termiology,Dr.taiseer Al-Kilani.
-Oxford website.
er Terminology,Dr.taiseer Al-Kilani.
-Oxford websitee.



No automatic alt text available.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر