ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۷/۴/۱۲

شه‌وكانى و مه‌دخه‌لى ده‌رباره‌ى ئیمام ......

شه‌وكانى و مه‌دخه‌لى ده‌رباره‌ى ئیمام مه‌لا ئیبراهیمى گۆرانى شاره‌زوورى :
شه‌وكانى له‌ به‌درولتالیع 11/11 دا، ده‌رباره‌ى گه‌وره‌ زاناى كورد مه‌لا ئیبراهیمى گۆرانى شاره‌زوورى ده‌نوسێت (( الشافعى، الامام الكبير المجتهد )).
 هه‌روه‌ها ئه‌بو موحه‌مه‌د ره‌بیع هادى عمير مه‌دخه‌لى له‌ كتیبه‌كه‌ى دا به‌ناوى ((تذكير النابهين بسير اسلافهم حفاظ الحديث السابقين و اللاحقين))، له‌ لاپه‌ره‌ ((212-213)) ژیاننامه‌ى زاناى گۆرانى تۆماركردووه‌ وه‌كو كه‌سایه‌تى ژماره‌ ((87))، و ده‌نووسێت : ((الشافعى، الامام الكبیر المجتهد)). 
 وه‌ك ده‌بینین شه‌وكانى و مه‌دخه‌لى هه‌مان بۆچونیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌ڵه‌ مه‌لایه‌كى كورد، كه‌ پێش چوار سه‌د ساڵ، گه‌وره‌ زانا بووه‌ ..... 
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى 
 كوردستان - سلێمانى

No automatic alt text available.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر