تایپۆ گرافی
به‌شێك له هونه‌رى گرافیك و...كۆلێژێكى سه‌ربه‌خۆی زانستگه
سه‌ره‌تا:
تایپۆگرافیTypography وه‌ك به‌شێكى گرنگى گرافیك Graphicخۆى ده‌نوێنێ وتوانیویه‌تى به‌هۆى گرنگى و به‌رفراوانییه كه‌یه‌وه سه‌ربه‌خۆیی بۆ خۆى ده‌سته‌به‌ربكات وله چوارچێوه‌ى پاشكۆیه‌تى گرافیك دا نه‌مێنێته‌وه. چونكه له‌زۆربه‌ى بواره‌كانى ژیان دا سودى لێوه‌رده‌گیرێت و به‌كاردێت و ئه‌وكه‌سه‌ى به‌م كاره هه‌ڵده‌ستێت ،یان بڵێین تایپۆگۆافه‌ر Typographerپێویسته له‌كاره‌كه‌ى دا خۆى قاڵبكاته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كى زانستى تایپۆگرافى بخوێنێت،بۆ ئه‌وه‌ى به‌هۆیه‌وه جوانترین و سه‌رنج رِاكێشترین كارى تایپۆگرافى بكات،كه به‌مه‌ش سه‌رنجى بینه‌ر به‌لاى به‌رهه‌مه‌كانى دا رِاده‌كێشێ و به‌هۆیه‌وه ده‌بێته تایپۆگرافه‌رێكى سه‌ركه‌وتوو.
ئه‌گه‌رچى هونه‌رى تایپۆگرافی Typography Art به‌شێكه له‌هونه‌رى گرافیكGraphic Art ،وه‌لێ به‌هۆى گرنگییه‌كه‌یه‌وه به‌شێوه‌ى كۆلێژێكى سه‌ربه‌خۆ له زانستگهUniversityكان *دا ده‌خوێَندرێت وگرنگى تایبه‌تى پێده‌درێت ،هاوكات له هه‌ندێ وڵاتیش دا وه‌ك به‌شێك له‌هونه‌رى گرافیكGraphic Art مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێ و،له زانستگه‌كانیشدا ته‌نها به‌شی گرافیك ده‌خوێندرێت،واته هه‌موو به‌شه‌كانى گرافیك له‌یه‌ك كۆلێژدا،كه ئه‌ویش كۆلێژى گرافیكه،وه‌كو له زانستگه‌كانى وڵاتانى دراوسێدا، ده‌یبینین،به‌ڵام له‌رِاستى دا پێویسته تایپۆگرافى به شێوه‌ى كۆلێژێكى سه‌ربه‌خۆبێت،بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكار بتوانێت به‌ته‌واوى خۆى پێبگه‌یه‌نێ ومێشكى دابه‌شنه‌كات به‌سه‌ر به‌شه زۆره‌كانى گرافیك دا‌و به‌مه‌ش له بوارى تایپۆگرافی Typographyدا ده‌بێته كه‌سێكى پسپۆرِ و تایبه‌تمه‌ند و زۆر سه‌ركه‌وتوو.
له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شه‌كانى گرافیك زۆرن و ناكرێت مرۆڤ له یه‌ككاتدا سه‌رقاڵى خوێندنى هه‌موویان بێت ،بۆیه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان دا هه‌ربه‌شێكى گرافیك كراوه‌ته كۆلێژێكى سه‌ربه‌خۆ و له زانستگه‌كان دا ده‌خوێندرێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ،خوێندكار ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌هه‌ربه‌شێكى گرافیك تۆزێك فێرده‌بێت و ناتوانێت له‌هیچ به‌شێكیاندا خۆى قاڵبكاته‌وه ،واته ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانى گرافیك یه‌ك كۆلێژبن تاراده‌یه‌ك ئه‌م گرفته رِووده‌دات.
دیاره بۆئه‌مرِۆى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و به‌گوێره‌ى ئاستى زانستى زانستگه‌كانمان ،ناتوانین بیرله‌كردنه‌وه‌ى هه‌ر به‌شێكى هونه‌رى گرافیك بكه‌ینه‌وه به‌شێوه‌ى كۆلێژێكى سه‌ربه‌خۆ ،به‌ڵام خۆده‌توانین چاو له‌وڵاتانى دراوسێ بكه‌ین و له‌مرۆوه ده‌ست به‌هه‌وڵ و خۆماده‌كردن بكه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ى كۆلێژى گرافیك له زانستگه‌كانمان دا،ئه‌ویش به‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ى كه‌سانێك كه هونه‌رمه‌ندنبن یان حه‌زبه‌بوارى ته‌كنه‌لۆژیا بكه‌ن و دۆستى هونه‌رى گرافیك بن بۆئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى ده‌ساڵى داهاتوودا پسپۆرِى ئه‌م بوواره‌مان هه‌بێت ،یان حكومه‌ت بیرله‌هێنانى پسپۆرِى بیانى بكاته‌وه بۆ دامه‌زراندنى كۆلێژه‌كه‌و دوواتریش كه پسپۆرِى كورد پێگه‌یشت پێویستمان به‌كه‌س نابێت.
هه‌ربۆیه هیوادارم خه‌مخۆرانى بووارى هونه‌رى و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و ده‌زگاكانى بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌ركاغه‌ز و ئه‌لكترۆنیش بیرله له‌م به‌شه‌گرنگ و پرِبایه‌خه‌ى هونه‌رى گرافیك بكه‌نه‌وه ، كه بێگومان له‌گه‌ڵ زیاتر به‌ره‌و پێشچوونى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارییه‌كان و بووارى دیجیتاڵى دا زیاتر جێگه‌ى بایه‌خ ده‌بێت و بۆبوارى رِۆژنامه‌وانى و بڵاوكردنه‌وه گرنگترده‌بێت و پێویستى و گرنگییه‌كه‌ى زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و،نه‌بوونى پسپۆرِى ئه‌م بوواره ئه‌و گرفته دروست ده‌كات كه ئه‌مرِۆ له نه‌خشه‌سازى رِۆژنامه‌و گۆڤار و كتێب و پۆسته‌ر و رِیكلامه‌كاندا ده‌یبینین و ده‌كه‌وێته‌به‌رچاومان و ئه‌م گرفته زۆر به‌ربڵاوه‌و پسپۆرِانى بوارى ته‌كنه‌لۆژیاو هونه‌رى گرافیك به‌ئاسانى هه‌ستى پێده‌كه‌ن.
گرافیك - Graphic :
وشه‌ى گرافیكGraphic به‌چه‌ند مانایه‌كى جیاواز به‌كارده‌هێنرێت،وه‌كو نووسراو،یان تایبه‌تى به‌نه‌خشه‌و وێنه‌ى ئه‌ندازه‌یی،یان رِوون وه‌ك وێنه‌و ،هه‌ندێك جار به‌ماناى وێنه‌ش به‌كاردێت،به‌ڵام ئه‌م مانایانه پێناسه‌ى گرافیك نین ،به‌ڵكوماناى وشه‌یى گرافیكن و،ئه‌گه‌ر به‌پێناسه‌یه‌ك گرافیك ئاشنانه‌كه‌ین،ئه‌وا ناتوانین به‌هۆى ئه‌م مانا وشه‌ییانه‌وه ماناى ته‌واوى گرافیك بخه‌ینه‌به‌رده‌ست.
زۆربه‌ى پسپۆرِ و شاره‌زایانى بووارى گرافیك پێیان وایه كه‌گرافیكGraphic په‌یوه‌ند كراوه به وێنه‌كێشان و نه‌خشه‌سازییه‌وه،به‌تایبه‌ت له نه‌خشه‌سازى و دروستكردنى به‌رگ و ناوه‌رِۆكى په‌رتووك و گۆڤار و رِۆژنامه‌كان دا،یان هه‌ربوارێكى دیكه‌و،به‌مه‌ش ده‌لێن : نه‌خشه سازیى گرافیكGraphic Design ،به‌و كه‌سه‌ش كه هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانى كاره‌كه ده‌ڵێن : نه‌خشه ساز،یان نه‌خشه‌سازى وێنه‌یى نووسراوGraphic Designer .
هه‌ندێكى دیكه گرافیك به‌وه‌پێناسه‌ده‌كه‌ن ،كه ناوه بۆ نه‌خشه‌و شێوه‌ى ئه‌ندازه‌یى Diagram یان وێنه‌یه‌كPhoto، به‌تایبه‌تى یه‌كێك (نه‌خشه‌و شێوه‌ى ئه‌ندازه‌یی،وێنه) كه‌له‌سه‌ر شاشه‌ى كۆمپیوته‌ر Computer Screenده‌رده‌كه‌وێت ،یان له رِۆژنامه Newspaperیان له په‌رتووكBook و گۆڤاره‌كانMagazine دا و زۆرجار به‌م هونه‌ره یان به‌رهه‌مه هونه‌رییه ده‌وترێت : هونه‌ره‌نیگارییه‌كانGraphic Art .
گرافیكسGraphicsیش كه‌به‌هونه‌رى نه‌خشه‌كارى ناسراوه ،به‌شێكى په‌یوه‌ندى گرافیكهGraphic و به‌ماناى هونه‌رى وێنه‌ى كاره‌ئه‌ندازه‌ییه‌كان دێت و پسپۆرِانى بوواره‌كه‌ش به‌وه پێناسه‌ى ده‌كه‌ن كه بریتییه‌له : (نه‌خشه سازییه‌كان ،وێنه‌كێشانه‌كان،وێنه‌كان،كه‌به‌تایبه‌تى به‌كاردێت له دروستكردنى به‌رگ و ناوه‌رِۆكى كتێب وگۆڤار و رِۆژنامه‌كان دا وبه‌كاره‌كه‌ش ده‌وترێت گرافیكسى كۆمپیوته‌رComputer Graphics ،كه تێیدا ده‌ق (نووسین) و گرافیكس به‌جیا ئاماده ده‌كرێت و پاشان ده‌كرێن به‌یه‌ك.
تایپۆگرافى - Typography :
تایپۆگرافیTypography هونه‌رێكه،یان پیشه‌یه‌كه و،ته‌كنیكێكى نه‌خشه‌سازى پیتچنینه،گۆرِینى كاره‌كته‌ره‌كان (پیت و هێماكان) و رِێكخستنى پیته‌كانه.
كاره‌كته‌ره‌كانCharacters(پیت و هێماكان) درووستده‌كرێن و ده‌گۆرِێن به‌هۆى به‌كارهێنانى ته‌كنیكى وێنه‌و نه‌خش و نیگار و رِوونكه‌ره‌وه‌ى جیاواز.
رِێكخستنى پیتچنینه‌كه‌ش ،هه‌ڵبژاردنى جۆر و شێوه‌ى رِووكارى پیتچنین و حه‌جمى خاڵه‌كان و درێژى هێڵه‌كان و بۆشایی هێڵه‌كان و بۆشایی پیته‌كان ده‌گرێته‌وه.به‌مانایه‌كیتر رِێكخستنى پیتچنینه‌كه رِێكخستنى ئه‌ندازه‌یی و ئاستى بینینى پیت و هێماكانه و هه‌ڵبژاردنى جۆر و شێوه‌ى فۆنت و رِه‌نگ و حه‌جم و جوانكارییه‌كانى له‌گرنگترین پایه‌كانى تایپۆگرافی سه‌ركه‌وتوون،كه ده‌بێت تایپۆگرافه‌ر رِه‌چاویان بكات.
رِه‌نگه ئه‌م پێناسه‌یه‌ى سه‌ره‌وه زۆر رِوون نه‌بێت،له‌به‌رئه‌وه‌ى تایبه‌ته به پسپۆرِان یان خوێندكارانى ئه‌م بوواره،به‌ڵام پێناسه‌یه‌كى (دكتۆر ته‌یسیر كه‌یلانى) – مان له‌به‌رده‌ست دایه ،كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له‌ماناى تایپۆگرافى ده‌گه‌ین .ئه‌م پسپۆرِه‌ى بوارى ته‌كنه‌لۆژیا پێى وایه تایپۆگرافى : (بریتییه له هونه‌رى نه‌خشه‌سازى كردنى هێڵه‌كان و رِووى پیته‌كان و رِێكخستنى پیتچنینه‌كه‌و جێبه‌جێكردنى.)
ئه‌و پێناسه‌یه‌ى (د.كه‌یلانى) تاراده‌یه‌كى زۆر بۆمان رِوون ده‌كاته‌وه كه تایپۆگرافی Typographyچییه،وه‌لێ پسپۆرِانى زانستگه‌ى ئۆكسفۆرِد زیاتر تایپۆگرافیمان پێده‌ناسێنن و به‌وه لێكى ده‌ده‌نه‌وه ،كه تایپۆگرافی هونه‌رێكه ،یان كارێكه بۆ ئاماده‌كردنى په‌رتووكێك یان گۆڤار و رِۆژنامه‌و رِیكلامه‌كان، به‌تایبه‌تى نه‌خشه‌سازى و چۆنێتى ده‌ركه‌وتنى نووسینه له‌كاتى چاپكردن دا.
هه‌تاوه‌كو سه‌ده‌ى دیجیتاڵى (ژماره‌یی)،یان بڵێین: سه‌ده‌ى ته‌كنه‌لۆژى،جێبه‌جێكردنى تایپۆگرافى له‌لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه ئه‌نجامده‌درا،كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌م ناوانه‌ى خواره‌وه‌یان هه‌بوو:
- رِێكخه‌رى پیتچنین.
- ئاماده‌كه‌رى پیت (چاپه‌مه‌نى).
- تایپۆگرافه‌ر.
- هونه‌ره‌كانى گرافیك.
- به‌رِێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتى كارى هونه‌رى.
- نووسه‌ر .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنى سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى ته‌كنه‌لۆژى دا ،ئه‌و ناوانه گۆرِان و ئێستا ته‌نها یه‌ك ناو بۆ ئه‌وكه‌سه به‌كاردێت كه كارى تایپۆگرافى ئه‌نجام ده‌دات،ئه‌ویش: تایپۆگرافه‌رهTypographer .
پسپۆرِانى زانستگه‌ى ئۆكسفۆرد به‌وه تایپۆگرافه‌رTypographer پێناسه‌ده‌كه‌ن،كه ناوه بۆ كه‌سێكى كارامه‌و شاره‌زاو لێهاتوو له بووارى تایپۆگرافىTypography دا.
ئیدى لێره‌وه تایپۆگرافی بوو به ئیشێكى تایبه‌تى و به‌شێك له هوونه‌ر و به‌دیجیتاڵكردنى تایپۆگرافیش به‌كاردێت له دروستكردنى نوێترین رِووانین و بینینى نه‌خشه‌سازه‌كان و هاتنه به‌رچاوى به‌كارهێنه‌ره‌كان.
له‌رِووى پێكهاتنه‌وه وشه‌ى تایپۆگرافى پێكهاتووه له وشه‌كانى،تایپ Typeكه به‌ماناى پیت دێت و مه‌به‌ست له‌و پیت و هێمایانه‌یه كه شێوه‌ى ده‌قێكى چاپكراو پێكده‌هێنن و هاوكات به‌ماناى چاپكردن و پیتچنینیش دێت،له‌گه‌ڵ وشه‌ى گرافیا Graphiaكه‌به‌ماناى نووسین دێت و به‌مه‌ش ماناى وشه‌ى تایپۆگرافى ده‌بێت به نووسینى پیت و هێماكان به‌شێوه‌یه‌كى هونه‌رى.
ئامانجه‌كانى تایپۆگرافى:
له‌به‌كارهێنانى هاوچه‌رخ و نوێ دا،جێبه‌جێكردن و خوێندنى تایپۆگرافى زۆر فراوان بووه‌و رِووى نه‌خشه‌سازى هه‌موو پیت و هێماكانى داپۆشیوه‌و جێبه‌جێكردنه‌كانى (به‌كارهێنانه‌كانى) به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
- پیت و چاپ رِێكخستن و نه‌خشه‌سازى رِووى پیتچنین.
- نووسینى ده‌ست و خۆشنووسی .
- نووسین و وێنه‌و نه‌خشه‌ى سه‌ردیوارى شوێنى گشتى.
- شتى له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌نراو و نووسینى پیته‌كانى تایبه‌ت به كۆشك و ته‌لاره‌كان(ته‌لارسازى).
- نه‌خشه‌سازى پۆسته‌ر و هه‌ندێك پیت و نووسینى گه‌وره‌ى تر،وه‌كو ته‌خته(له‌وحه)ى ئاگادارى.
- په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان و پرِوپاگه‌نده بۆ فرۆشتن.
- بڵاوكردنه‌وه.
- تایپۆگرافى لۆگۆ.
- جل و به‌رگ.
- نیشانه‌ى سه‌ر نه‌خشه‌كان.
- وه‌كو پێكهاته‌یه‌ك له شیعرى نوێ.
- .....هتد.
له‌كاتى به دیجیتاڵكردنى یه‌وه ، تایپۆگرافى زۆرپه‌ره‌ى سه‌ندووه‌و له‌زۆر بوواردا به‌كارده‌هێنرێت و ته‌نها رِووى كاغه‌ز و دیوار و رِیكلامه‌كانى نه‌گرتۆته‌وه ،به‌ڵكو له‌سه‌ر لاپه‌رِه‌كانى ئینته‌رنێت و ئێڵسیدى LCDو شاشه‌ى مۆبایل و یارییه ڤیدیۆییه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت.
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان:
په‌راوێز:
*به‌گوێره‌ى تێگه‌یشتنى من له زمانى كوردى وشه‌ى زانستگه شیاوتر و راِستتره بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ر وشه‌ى University زمانى ئینگلیزى دا به‌كاربهێنرێت،نه‌ك وشه‌ى زانكۆ.
سه‌رچاوه‌كان:
ماڵپه‌رِه‌كانى
-مایكرۆسۆفتwww.microsoft.com
-Internet and Computer Terminology,Dr.taiseer Al-Kilani.
-Oxford website.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
پسپۆرى ته‌كنه‌لۆژیاى گه‌یاندن و زانیارییه‌كان
مامۆستاى زانكۆ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر