ئه‌و سۆفییه كورده‌ى له سه‌ده‌ى حه‌وت و هه‌شت ژیا كێ‌بوو ..... ؟
زۆر جار لێره و له‌وێ ده‌بیستین و ده‌خوێنینه‌وه كه فلان شێخ یان فیساره خه‌لیفه رێ و رِچهى قادرى هێناوه‌ته كوردستان، ئه‌و رێ و رِچهیهى ده‌درێته پاڵ مه‌لا شێخ ((عه‌بدولقادرى گه‌یلانى)) كه خه‌ڵكى گێیهڵانى رۆژ هه‌ڵاتى كوردستانه، به‌ڵام كاتێك
سه‌رچاوه و ده‌ستخه‌ت و به‌ڵگه‌نامه‌كان شه‌ن و كه‌و ده‌كه‌ین ده‌بینین پێش رێ و رچه‌ى قادریش ، سۆفیگه‌رى له كوردستان هه‌بووه و، خودى رێ و رِچهى قادریش پێش ئه‌و گه‌وره سۆفییانه‌ى ناویان ده‌هێنرێت به یه‌كه‌م رێ به‌رى كوردى رێ و رِچهى قادرى ، هه‌بووه و ، ئه‌مه‌ش ته‌نها و ته‌نها ئه‌فسانه‌ى نووسه‌ر گه‌لێكه و درووییانه به به‌رى ئه‌م و ئه‌و دا.

كاتێك كتیبه به‌نرخه‌كه‌ى كه‌ڵه زاناى كورد، مامۆستا مه‌لا ((ئیمام ته‌قییه‌دین ئه‌بو عمرو عوسمان كورى عه‌بدولره‌حمانى شاره‌زوورى)) ى ناودار به ((ئیبن سه‌ڵاحى شاره‌زوورى 577 - 643 ك ))م خوێنده‌وه، به‌ناووى، ((تهباقات فوقههائولشافیعییه)) كه نووسه‌ر و لێكۆله‌ر ((محیه‌دین عه‌لى نه‌جیب)) لێى كۆڵیوتهوه و، له دوو به‌رگ دا و، له دوو توێى ((1100)) لاپه‌ره‌دا و له لایه‌ن ((دارولبهشائیرى ئیسلامى)) یه‌وه له ساڵى ((1992ز)) له ((لوبنان -به‌یرووت)) چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. دیتم سۆفیگه‌رى قادریى لاى شارهزورییهكان هه‌بووه، پێش ئه‌وه‌ى لاى بنه‌ماڵه‌كانى تر و، له شارباژێر و گه‌رمیان هه‌بوو بێت، ئه‌و سۆفییه قادرییه‌ش كه ناوى هاتووه، كورى خوشكى ((ئیبن سه‌ڵاحى شاره‌زوورى)) بووه و ناوى ((ئه‌حمه‌د كورِى عه‌بدولره‌حمان كورى ئه‌حمه‌د))ــه و ، به ((ئه‌بوو عه‌باسی شاره‌زوورى سۆفی قادرى)) ناسراوه ، كه له ساڵى ((619 - 701 ك)) ژیاوه.
گومانم له‌وه نییه كه جگه له رێ و رِچه باوه‌كانى سۆفیگه‌رى، ته‌ریقه‌تى تریش له كوردستان هه‌بووه، پێش قادرى و نه‌قشبه‌ندى و نوربهخشی و ئه‌وانى تریش. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه مێژووى ئه‌و سێ رێ و رِچهیهش وه‌ك پێویست لێیان نه‌كۆڵراوه‌ته‌وه و ساغ نه‌كراونه‌ته‌وه. به‌و هیوایه‌ى له داهاتوو لێكۆڵه‌ران ورد تر كارى تیابكه‌ن و لێى بكۆڵنه‌وه.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر