ئه‌فسانه‌ى كوردى
له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، به رِوونى ئهفسانهگهلێكى زۆر و زه‌وه‌ند ده‌بینرێت، وه‌لێ ده‌ست بردن بۆیان تاراده‌یه‌ك دژواره، چونكه ئه‌م ئه‌فسانانه خراونه‌ته قاڵبی پیرۆزییه‌وه و، بوونه‌ته كهلیتوورى كۆمه‌ڵه و ده‌سته و رێ و رِچهكانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، ئه‌م كۆمه‌ڵه و ده‌ستانه‌ش لێكجوودان و، هه‌ندێكیان خۆیان به مسوڵمان ده‌زانن و، هه‌ندێكى تریان له ئاینه‌كانى دیكه‌ى كوردستانن، وه‌كو یارسان ((كاكه‌یی))، یه‌زیدیی، شه‌به‌ك، عه‌له‌وى و تادوایی.
له ناو مه‌لایاندا، هه‌ندێك له مه‌لایانى وه‌كو ((مه‌لا موحه‌مه‌دى جهلیزادهى كۆیی)) ناسراوو به ((مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه)) - رِهزا و رِهحمهتى خواى لێبێت، ده‌ستى بۆ ئه‌م بابه‌ته بردووه و، به خورافات و ، نه‌فامى ناوى هێناوه و، له رِووانگهى شه‌ریعه‌ته‌وه ره‌تى كردۆته‌وه و، له باره‌یه‌وه دوواوه، ئه‌گه‌رچی رِهنگه كاریگه‌رییه‌كى زۆرى نه‌بووبێت، چونكه به‌رهه‌مه‌كانى مهرحومى مه‌لاى گه‌وره له كاتى خۆیدا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌رى خۆى هه‌بووه. چونكه له مینبه‌رى مزگه‌وتیشه‌وه له دژى ئهفسانهگهرى و به‌پیرۆز كردن وه‌ستاوه‌ته‌وه. دوواى ئه‌ویش، مهرحومى ((مه‌لا جه‌میلى رِۆژ به‌یانى - رِهزا و رِهحمهتى خواى لیبێت)) ده‌ستى بۆ ئه‌م بابه‌ته بردووه، ئه‌مه جگ له هه‌ندێك له مه‌لاكانى تر، كه به كورتى و له ته‌فسیر و به‌رهه‌مه‌كانیان ئاماژه‌یان پێداوه و، سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌ش دووان و قسه‌كردنه له باره‌ى ئه‌فسانه‌وه له رِووانگهى ئاینى ئیسلامه‌وه. له په‌راوێزیی ئایه‌ت و فه‌رمووده‌دا، لێى دوواون و رِهتیان كردۆته‌وه و، به كارێكى نه‌شاز و ناراست ناویان بردوون.
كه‌م تا زۆر نووسه‌رانى بیانیش، له باره‌ى ئه‌فسانه‌ى كوردییه‌وه نووسیویانه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌فسانه‌كانیان هێناوه وه‌ك خۆیی و، له باره‌ى راستى و ناراستییهوه هیچیان نه‌وتووه، له‌وانه ((ئیدمۆنز، مینۆرِسكى و .....))، به‌ڵام كتیبێكى زۆر جێگه‌ى بایه‌خ، به‌ناوى ((ئه‌فسانه‌ى كوردى)) له‌به‌ر ده‌سته، كه له كۆكردنه‌وه‌ى ((م.ب.رِۆدینكۆ)) یه و، به‌رێز ((كه‌ریمى حیسامى)) وه‌رى گێرِاوه بۆ سه‌ر زمانى كوردى و ساڵى 2000 له ستۆكهۆڵم چاپ و بڵاوى كردۆته‌وه.
له‌ناو نووسه‌ران و توێژه‌رانى دیكه‌ى كورزمانیشدا، دكتۆر ((مه‌ولوود ئیبراهیم حه‌سه‌ن)) له هه‌ردوو كتیبى ((گه‌ران به دوواى نه‌مریدا)) و (( پێكهاته‌ى ئه‌فسانه‌ى كوردى)) ده‌ستى بۆ ئه‌م بابه‌ته بردووه، و دوو كتیبی ناوازه و باشی پێشكه‌ش به كتیبخانه‌ى كوردى كردووه، پاشان ماموستا ((تۆفیق كه‌ریم)) له كتیبی ((كاریگه‌رى ئیسلام له‌سه‌ر كه‌لتورى كورد/ئه‌فسانه)) به‌شێوه‌یه‌كى ورد و، جووان باسی له ئه‌فسانه كردووه و، به‌راوردى كردووه به چیرۆكه قورئانییه‌كان و، فه‌رمووده و، ئه‌فسانه بێبنهماكان، دیاره گومان له راستى و درووستى چیرۆكه‌كانى قورئان ناكرێت، ئه‌گه‌ر رِووداوهكهش له سه‌روو تواناى مرۆڤه‌وه بێت. ئه‌م چوار كتیبه‌ى ناویان هاتووه له باشترین كتیبه‌كانى ئه‌فسانه‌ى كوردین، وه‌ڵێ ده‌ست بردن بۆ ئه‌فسانه دژواره بۆیه كه‌مى له باره‌وه نووسراوه، به‌س هۆكارى دژوارییه‌كه سه‌ختى ئه‌فسانه خۆیی نییه، به‌ڵكو به كه‌لتور بوونى ئه‌فسانه و، به ئاین كردنى ئه‌فسانه و، به پیرۆزكردنى ئه‌فسانه و، به‌كارهێنانى ئه‌فسانه له‌لایه‌ن ده‌سته و رێ و رِچهكانهوه بۆ خۆ به‌هێزكردن و خۆ فراوان كردن بۆته هۆكارى كه‌م قسه كردن و كه‌م نووسین له‌باره‌ى ئه‌فسانه‌وه، چونكه له‌كاتى قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌فسانه رِوو به‌روى ئه‌و كۆمه‌ڵه و ده‌سته و رێ و رِچانه ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ى باسمان كردن، به‌شێوه‌یه‌كى زانستى ئه‌فسانه‌یان خستۆته رِوو و، گوێیان به رِووبهرِوو بونه‌وه‌ى ئه‌م گرووپ و رێ و رِچانه نه‌داوه، كه له‌ناو ئیسلامدا، پشكێكى گه‌وره و زۆر به‌ر سۆفیگه‌رى ده‌كه‌وێت و، ئاینه‌كانى تر‌ى وه‌ك ئێزهدى و یارسان و .... تادواى له ئه‌فسانه به‌ده‌ر نین.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى





هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر