كتێبێك گرنگ و شایسته بۆ خویندنه‌وه
كتێبى ((جولانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد، بنه‌ما و په‌ره‌سه‌ندنى)) كه له نووسینى به‌رێز ، پرۆفیسۆر دكتۆر وه‌دیع جوهیدهیه و ، به‌رێز ، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ((یاسین سه‌رده‌شتیی)) كردوویه‌تى به كوردیی.
ئه‌م كتیبه گرنگ و پربایه‌خه و ناوه‌رۆكێكى ورد و ته‌واوى هه‌یه و ، شایسته‌ى خوێندنه‌وه یه. هه‌رچه‌نده له وه‌رگێرانه كوردییه‌كه دا كه‌مێك ده‌ستكارى كردن هه‌یه ، بۆ نموونه نووسه‌ر له پاڵ ناوى ((بهرزیكانى)) و له نێوان كه‌وانه‌یه‌كدا نووسیوویه‌تى ((به‌رزنجى)) و، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌لێت كه لاى نووسه‌ر بهرزیكانى و به‌رزنجى یه‌كێكن . به‌ڵام به داخه‌وه وهرگێرِ ئه‌مه‌ى لابردووه ، و هۆكارهكهشیم نه‌زانى ؟ ئایا باوه‌رى وه‌رگێر پێچه‌وانه‌یه و پێى وایه به‌رزنجى و بهرزیكانى یه‌كێك نین ؟ یاخود بۆئه‌وه‌ى دوو چارى گرفت و سه‌ر ئێشه نه‌بێته‌وه لاى بردووه ؟
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر