زانایانى ئاینى كورد به‌گشتى و زانایانى به‌رزه‌نجى به‌تایبه‌تى و ...
رۆڵیان له بلاوكردنه‌وه‌ى ئاینى ئیسلام له ئه‌نده‌نووسیا
ئه‌م كتیبه بچوكه‌ى به‌رده‌ستتان كه له نووسینى مارتن ڤان بروینهسنه و وه‌رگێرانى مینهیه، یه‌كێك له‌و وتاره باشانه‌ى كه رۆڵى زانایانى كوردى خستۆته رِوو له بلاو كردنه‌وه‌ى ئاینى ئیسلام له ئه‌نده نووسییا، هه‌روه‌ها له چه‌ند شوێنێكدا، ئه‌گه‌ر زۆر به كورتیش بێت ناوى چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسی كوردى هێناوه، هه‌رچه‌نده ئه‌م كه‌سایه‌تییانه رۆلیان نه‌بووه له بلاوكردنه‌وه‌ى ئیسلام له ئه‌نده‌نووسیا، به‌لام وه‌ك كه‌سانێكى ناسراو و دیارى بنه‌ماله‌ى به‌رزه‌نجى ناوى هێناون، كه مارتن زانیارى
هه‌بووه له باره‌یانه‌وه، وه‌كو :
هه‌بووه له باره‌یانه‌وه، وه‌كو :
1- مه‌لیكى كوردستان، مه‌حمودى حه‌فید كورى موحه‌مه‌ده بچكۆله كورى كاك ئه‌حمه‌دى به‌رزنجى.
2- زاناى كۆچكردوو، مه‌لا موحه‌مه‌د نه‌جیبی به‌رزه‌نجى، پێشه‌واى كۆمه‌ڵى ئیسلامى --خوا لێى خۆشبێت --
33-له‌تیفى حه‌فید كورى مه‌لیكى كوردستان مه‌حمودى حهفیدى به‌رزنجى، كه وه‌ك ئه‌ندامێكى كۆمۆنیسته‌كانى عێراق له ساڵى 1950 ناوى ده‌هێنێت.
4-جه‌عفه‌ر كورى عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجى.
هه‌روه‌ها باسی له رۆڵى زانایانى كورد به‌گشتى و زانایانى به‌رزه‌نجى به‌تایبه‌تى كردووه،كه له بلاوكردنهى ئیسلام له ئه‌نده‌نووسیا كارابوون له رێگه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان و قوتابییهكانیانهوه، له‌وانه‌ش:
1- مه‌لاى گۆرانى ((مه‌لا ئیبراهیمى كورى حه‌سه‌نى گۆرانى)).
2- مه‌لا موحه‌مه‌دى مه‌ده‌نى به‌رزه‌نجى كورى بابا ره‌سوڵى گه‌وره‌ى به‌رزنجى.
3-موحه‌مه‌د ئه‌بوو تاهیرى كوردى گۆرانى.
4-موحه‌مه‌د موزه‌فه‌رى به‌رزنجى، كه دانه‌ر به هه‌له‌دا چووه هه‌رهه‌مان موحه‌مه‌دى مه‌ده‌نیی به‌رزنجى یه.
5- جه‌عفه‌ر كورى حه‌سه‌ن كورى عه‌بدولكه‌ریم كورى موحه‌مه‌دى به‌رزنجى.
6- موحه‌مه‌د كورى سلێمانى كوردى .
7-مه‌ولانا خالیدى نه‌قشه‌به‌ندیی شاره‌زوورى .
8-موحه‌مه‌د كورى ئه‌مینى كوردى.
هه‌روه‌ها ناوى چه‌ند زانا و كه‌سایه‌تییه‌كى تر‌ى هێناوه كه رۆڵیان هه‌بووه و، هه‌مووشیان كوردن.
ئه‌م كتێبه كه له بنه‌چه‌دا وتارێكى مارتن ڤان برونسیهنه و به‌ریز مینه له ئینگلیزییه‌وه كردویه‌تى به كوردى، جێگه‌ى بایه‌خه و زانیارى باش له خۆ ده‌گرێت، به‌و هیوایه‌ى خوینه‌رى كورد بیخوینێته‌وه، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى گرنگى به‌رۆلى زانایانى ئاینى كورد ده‌ده‌ن.
هێمن مه‌لا كه‌ریم مه‌لا ئه‌حمه‌د شيخولئيسلامى موده‌ریسی به‌رزنجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر